سێرگی لاڤرۆف سەردانی دیمەشقی کرد

سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بۆ یەکەمجار سەردانی دیمەشقی کرد.

بڕیارە لاڤرۆف لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا کۆبێتەوە.  بەرلە سەردانی لاڤرۆف شاندێکی ڕووسی بە سەرۆکایەتی یوری باریسۆف یاریدەدەری سەرۆک وەزیر سەردانی دیمەشقی کردبوو.

چاوەڕێ دەکرێت لاڤرۆف و هاوپیشەکەی وەلید موعەلیم دوای نیوەڕۆ کۆببنەوە و دواتر بۆ میدیاکان قسە بکەن و دواتر قوبرس سەردانی قوبرس دەکات.

ڕووسیا کە هاوپەیمانی سەرەکی سوریایە بە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە ڕووی سەربازیەوە بەشداری لە شەڕی سوریادا کرد.

ف.ق