ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست


تەمەللی: تا کۆتایی بە گۆشەگیری نەهێنرێت، نادادپەروەری بەردەوام دەبێت
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە وتی، "سەرچاوەی وڵات بۆ شەڕ خەرجدەکرێت. بناغەی نادادپەروەریش گۆشەگیری ئیمڕالیە."
لە حەفتانین و خواکورک ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران
لە هەرێمەکانی حەفتانین و خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە چالاکیەکەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران.دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتە ٢٩ کەس
خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی عێراق بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندەران گەیشتووەتە ٢٩ کەس و زیاتر لەهەزار برینداریش هەیە. -
لە بەغدا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری عێراق لە کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند. -
لە پاکستان بە هۆی بوومەلەرزەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕۆژی سێشەمە لە پاکستان بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٢ ڕوویدا و لە ئاکامدا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا. -
ئەمڕۆ ٣٩ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شەڕی عێراق و ئێران دا تێدەپەڕێت
رۆژی ٢٢ی ئەیلولی ١٩٨٠/٣١ی خەرمانان هێزەکانی رژێمی سەدام هێرشیان کردە سەر چەند شار و شارۆچکەیەکی ئێران و شەڕێکی ٨ ساڵە دەستیپێکرد، کە سەدان هەزار کوژراو و بریندار و بێسەروشوێنکراوی لێکەوتەوە. ئەمڕۆش ٣٩ ساڵ بەسەر ئەو شەڕەدا تێدەپەڕێت. -
نەسروڵا بۆ سعودیە: هێرش بکەیتە سەر ئێران، کۆتاییت پێدێت
حزبوڵا لەبارەی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکانی نێوان سعودیە و ئێران ڕایگەیاند، سعودیە لەناودەچێت. -
لە بەغداد دژی ڕژێمی تورکیا گردبوونەوە و خۆپێشاندان ئەنجام درا
لە بەغدادی پایتەختی ئێراق بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی بۆ ئێراق و سیاسەتی دراوسێتەیەتی ڕێمی تورکیا ڕسوا کرا. -
لە مەراسیمی عاشورای شیعەکاندا لە کەربەلا ١٦ کەس گیان لەدەستدا
لەشاری کەربەلای عێراق لە مەراسیمی یادکردنەوەی عاشورادا، بەهۆی قەرەبالغییەوە لانی کەم ١٦ کەس گیان لەدەستدا. -
بە هۆی تەوقینەوەیەک لە خانەقین، ٣ سەربازی سوپای عێراق کوژران
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی چەتەکانی داعش، لە سنوری شارۆچکەی خانەقین ٣ سەربازی سوپای عێراق کوژران و فەرماندەیەک و ٣ سەربازی دیکەش برینداربوون. -
لە عەفرین و مارع ٦ سەرباز و چەتەی تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایاگەیاند، لە چالاکییەکانی هێزەکانیاندا لە مارع و عەفرین، ٦ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران. -
حەشدی شەعبی: ئیسرائیل و ئەمریکا بەرپرسن لە هێرشەکانی سەرسەربازگە و کۆگاکانی چەکی هێزەکانمان
لە ماوەی رابردوو، تەقینەوە لە ژمارەیەك سەربازگە و کۆگای چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی روویاندا و ئیسرائیل و ئەمریکا بە بۆردوومانکردنیان تۆمەتباردەکرێت. -
هێزەکانی ڕژیمی سووریا شاری خان شێخون-یان کۆنتڕۆڵ کرد
دوای نزیک بە ٥ ساڵ شاری خان شێخون لە پارێزگای ئیدلب کە لە دەستی چەتەکانی سەربە تورکیا بوو، بە پاشەکشی چەتەکان ئەو شارە بە تەواوەتی لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی سووریا و بە پاڵپشتی ڕوسیاوە کۆنترۆڵ کرا. -
لە ئێران بەرخۆدانی ١٤ تەشەنە دەستێنێت
لە ئێران، ١٢ی حوزەیران/ ٢٢ی جۆزەردان ١٤ نووسەر، هونەرمەند و ئاکادیمیسیەن بە نامەیەکی هاوبەش لەدژی عەلی خامەنیی پێشەوای ئاینی ڕژێمی ئێران، بەرخۆدانیان دەستپێکرد. بەرخۆدانەکە تەشەنە دەکات. -
پەرلەمانتارێک بە ئۆتۆمبیل لە کەسێکی دا و گیانی لەدەست دا
زەکی هاکان پەرلەمانتاری حزبی (ئییە) لەسەر رێگەی ئیزمیر و ئایدن، بە ئۆتۆمبیل لە بەشیر کایای دا. کایا دەمودەست گیان لەدەست دا. -
چەتەکانی داعش لە دەشتاییەکانی عێراق خۆیان ڕێکدەخەنەوە
بەپێی دوو ڕاپۆرتی پەنتاگۆن و نەتەوەیەکگرتوەکان، چەتەکانی داعش لە سووریا وعێراق خەریکن زیندوو دەبنەوە. دەوترێت، تیمی چەتەکان بە تایبەتی لە دەشتاییەکانی عێراقدا خۆیان ڕێکدەخەنەوە. -
سەرچاوە ئەمریکییەکان: ئێران مووشەکێکی تاقیکردووەتەوە
سەرچاوەیەک لەناو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ڕایانگەیاند، ئێران مووشەکێکی باڵستیی تاقیکردووەتەوە کە توانای بڕینی هەزار کیلومەتری هەیە. -
بەرهەم ساڵح: ڕێگە نادەین لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران
هاوكات لهگهڵ تهشهنهكردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئهمهریكا و ئێران، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگهیاند: ڕێگە نادەین ئهمهریكا خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکرنە سەر ئێران. -
ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای خستە خوارەوە
سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاندووە دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هاتووەتە سەر خاکی وڵاتەکەی خستویانەتە خوارەوە. -
ئەمهریکا هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوین دەکات
هاوكات لهگهڵ تهشهنهكردنی ئاڵۆزیی نێوان تاران و واشنتۆن، ئەمهریکا بڕیاری دا هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکات. -
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەرغەزە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی کردووەتە بنکە سەربازییەکانی بزوتنەوەی حەماس لەغەزە . -
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەل ڕێبەری ڕژیمی ئێراندا کۆبووەوە
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە دوێنێ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە، ئێستاش لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران لە کۆبوونەوەدایە. تائیستا هیچ زانیارییەک لە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. -
ئێران پێشنیازی نوێی وتووێژی ڕەتکردەوە
ڕژیمی ئێڕان پێشنیازی وتووێژی نێونەتەوەییە نوێکەی فەرانسای لەسەر بەرنامەی ناوەکی خۆیی ڕەتکردەوە -
لە عێراق٢٠هەزار و٧٦٠ دۆنم گێلەگەی دانەوێڵە سووتاون
فەرماندەیی بەرگری شارستانی عێراق، راپۆرتێکی لەسەر سووتانی گێڵگەکانی دانەوێڵە ئاشکرا کرد، بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ٢٠٧٦٠ دۆنم کێڵگەی دانەوێڵە سووتاوە. -
ڕۆحانی: هەلومەرجی ئەمڕۆ گونجاو نییه بۆ دانوستان
سەرۆک کۆماری ئێران کە مەیلی بۆ دانوستان هەیە ڕایگهیاند، هەلومەرجی ئەمڕۆ گونجاو نییه بۆ دانوستان. -
هەناردەکردنی نەوتی ئێران گەییشتووەتە کەمترلە نیومیلیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا
هەروەک چاوەڕوان دەکرا ئاستی هەناردە کردنی نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان گەییشتووەتە کەمترلە نیو میلیۆن بەرمیل لەیەک ڕۆژدا. -
پهرلهمانتارێكی لیستی سائیروون داوا له سهرۆك وهزیرانی عێراق دهكات سوپای توركیا دهربكات
هاوكات لهگهڵ سهردانی سهرۆك وهزیرانی عێراق بۆ توركیا، پهرلهمانتارێكی لیستی سائیروون له پهرلهمانی عێراق به نامهیهك داوای له عهبدولمههدی كرد سوپای توركیا له عێراق دهربكات.