ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر رێگەی گوندی مەناز و رۆژئاوای کۆبانێ ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد. -
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی باشوری کوردستانی رەتکردەوە
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگای فیدڕاڵی عێراق بریاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە. -
لێبوردنی گشتیی خامنەیی بۆ بەشێک لە خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
دوای ئەوەی عەلی خامنەیی، ڕابەری كۆماری ئیسلامی، لێبوردنی گشتی بۆ بەشێك لە خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان دەركرد، بڕیارەكەی كاردانەوەی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بەدوای خۆیدا هێنا. -
لە عێراق چوار چەتەی داعش دەستگیرکران
یەکینەکانی دژە تیرۆری عێراق رایانگەیاند کە لە کەرکوک، چەمچەماڵ و سەلاحەدین ٤ چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە. -
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئێران
درەنگانی شەوی ڕابردوو ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر کارگەی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئیسفەهان. -
لە ناوەندە سەربازی و پیشەسازییەکانی ئێران چەند تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەک ڕویاندا
لە عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی لە پارێزگای ئیسفەهان چەند تەقینەوەیەک ڕوویدا. هاوکات ناوچەی پیشەسازیی ئازەر شار ئاگری گرت و دەنگی چەند تەقینەوەیەکش لە کەرەج بیستراوە. -
لە هێرشێکدا بۆ سەر کەنیسەیەک لە قودس لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکدا کە لە نزیک کەنیسەیەک لە قودس ئەنجامدراوە لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسیش برینداربوون. پۆلیس رایگەیاند ئەو کەسەشی کە دەوترێت هێرشبەرەکە بووە، کوژراوە. -
لەدژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار خەڵکی عێراق رژانە سەر شەقام
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێگەی لەبەردەم خۆپیشاندانی جەماوەری کردەوە. لە بەغدای پایتەخت و دیوانیە خەڵک رژانە شەقام و داوای دابەزینی بەهای دۆلاریان کرد. -
دەوڵەتی ئێران دوو ژنە رۆژنامەنووسی دیکەی دەستگیرکرد
لە تارانی پایتەختی ئێران ٢ ژنە رۆژنامەنووسی دیکە دەستگیرکران. -
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن
سەرباری گوشارەکان، چالاکی و خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامن. -
بەرخودان لە رۆژهەڵات و ئێران پێدەنێتە مانگی پێنجەمەوە
خۆپیشاندان و چالاکییە ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرباری گوشار و ستەمی دەسەڵت پێدەنێتە مانگی پێنجەمەوە. -
بەرخۆدان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
خۆپیشاندان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چوار مانگە بێوەستان بەردەوامە. -
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی ناڕەزایەتی بەردەوامن
تادێت گوشارەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لەسەرخۆپیشاندەران، ژنان و رۆژنامەوانان توندتر دەکرێتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت زیاتر دەبێت، سەرباری ئەوانەش چالاکییە ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن. -
دەوڵەتی ئێران دوو خۆپیشاندەری دیکەی لەسێدارەدا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ٢ هاوڵاتی دیکەیان لە سێدارەدا کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو. -
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو چالاکی دیکەدا سەپاند
دادگای باڵای ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپاند کە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و بریاریدا سێ کەسی دیکە جارێکی دیکە دادگایی بکرێنەوە. -
دادگای ئێران دوو جار سزای لەسێدارەدانی بەسەر خۆپیشاندەرێكی گەنجدا سەپاند
دادگای شۆڕشی شاری ساری سەر بە پارێزگای مازەندەران، دوو جارسزای لەسێدارەدانی بەسەر خۆپیشاندەرێكی گەنجێكدا سەپاند. -
لە عێراق ٦ چەتەی داعش کوژران
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان بەهاوكاری هێزی ئاسمانی، لە زنجیرە چیای حەمرین سەر بە پارێزگای دیالە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیان ئەنجامدا، لەئۆپراسیۆنەكەدا شەش چەتەی داعش كوژراوە. -
رێکخراوی مافی مرۆڤی عێراق: پێویستە کۆتایی بە هێرشەکانی تورکیا بهێنرێت
سكرتێری گشتیی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشەكانی توركیا هێرشی جدین و هەڕەشە بۆ سەر عێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی، هەروەها پێویستە حكومەت گفتوگۆی جددی لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەكان ئەنجامبدات، بۆ كۆتای هێنان بە هێرشەكانی توركیا. -
لە بەلوچستان دەستدرێژی دەکرێتە سەر حەوت منداڵی دەستگیرکراو
کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ ڕایگەیاند، حەوت منداڵی دەستگیرکراو لە بنکەی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران لە بەلوچستان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان. -
ژنانی ئەفغانستان بۆ مافی پەروەردە رژانە نێو گۆڕەپانەکان
گروپێکی ژنانی ئەفغانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ ماوەیەک خۆپیشاندانیان کرد و دژی هەوڵەکانی رژێمی تاڵیبان کە خوێندنی لە زانکۆکان بۆ ژنان قەدەغە کردووە وەستانەوە، ژمارەیەک لەو ژنانەش دەستگیرکران. -
سودانی: قبوڵی ناكەین هیچ وڵاتێك هەڕەشە لە عێراق بكات
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قبوڵی ناكەن هیچ وڵاتێك هەڕەشە لە عێراق بكات و دەشڵێت، “نامانەوێت هیچ وڵاتێك سنووری وڵاتێكی تر ببەزێنێت”. -
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنێکی سەرتاسەری نوێ بەڕێوەدەچێت
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بزوتنەوەیەی جەماوەری کە لە ١٦ی ئەیلولەوە دەستی پێکردووە لە رۆژی ٩٥ەمیندا بەردەوامە. -
لە گوندێکی عێراق ٨ کەس کوژران
لە گوندێکی باکوری بەغدای پایتەختی عێراق لە هێرشێکی چەکداریدا ٨ کەسی مەدەنی کوژران. -
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی سێ مانگە بەردەوامن
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان ٨٩ رۆژە چالاکی و خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت. سەرباری لەسێدارەدان، کوشتن، گرتن و ئەشکەنجەش گەل بەردەوام لە گۆڕەپاندایە. -
بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران کەسێکیتر لەسێدارەدرا
بە خۆی خۆپیشاندانی جەماوەرییەوە کە لە ١٦ی ئەیلولەوە لەئێران دەستیپێکردووە کەسێکی دیکە لەسێدارەدرا.