ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دوایین ھەواڵ
-
نەتەوە یەكگرتووەكان كۆشتنی منداڵانی لەنارەزایەتیەكانی ئێران‌دا شەرمەزار كرد
چالاكوانانی مافی مرۆڤ ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ناڕەزایەتیەكانی ئەمساڵدا لەئێران كۆژراون بە ٣٢ كەس مەزندە دەكەن. -
یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر چوار دامەزراوەی ئەمنی و ١١ فەرماندەی هێزەکانی رژێمی ئێران‌دا سەپاند
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند له کاردانەوەیدا بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران ١١ کەس و چوار دامەزراوەی سەربازی و ئەمنی ئێران کە بەشداربوون لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە بۆ لیستی سزاکانی مافی مرۆڤ زیاد کراون. -
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە زیندانی رەشت ٦ زیندانی کوژران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە زیندانی ناوەندی شاری ڕەشت (لاکان) شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و زیندانییەکان دروستبووە و هێزەکانی رژێمی ئێران ٦ زیندانیان کوشتوە. -
گروپی هاككەری"ئانانیمۆس"زانیاری سەدان كامێرای چاودێری لەتاران بڵاودەكاتەوە
گروپی هاككەری"ئانانیمۆس"، زانیاری زیاتر لە چوارسەد كامێرای چاودێری لەئاستی شاری تاران بڵاودەكاتەوە و گروپەكە راشیانگەیاندوە؛ بەبەكارهێنانی ئەم زانیارییانە دەتوانن كامێرا‌كان لەئیش كردن راوەستێنن. -
سەرهەڵدانی'ژن،ژیان، ئازادی' بە بەهێزییەوە لە شەقامەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
دژی کورانی ژینا ئەمینی لەسەر دەستی 'پۆلیسی ئاکاری'ی رژێمی ئێران نزیکەی مانگێکە راپەڕین و خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و تادێت گەورەتر و بەهێزتر دەبن. -
شەپۆلی خۆپیشاندەرانی بەلووچستان دوای نوێژی هەێنی
لەهێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی ئێران‌دا بۆ سەر گەلی بەلووچ لە رۆژی سی ئەیلوولدا، ٩٣ هاووڵاتی بەلووچ كۆژران و ئەمڕۆش جارێکی‌تر خۆپیشاندانی گەورە لە زاهیدان بەڕێوەچوو. -
لەتیف ڕەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا
لە گەڕی دووەمی دەنگدانی پەرلەمانی عێراقدا لەتیف ڕەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و شکستی بە ڕکابەرانی بە تایبەتی بەرهەم ئەحمەد ساڵح هێنا. -
لە نزیک دیمەشق تەقینەوەیەک ڕوویدا: ١٨ سەرباز کوژران و ٢٧ سەربازیش برینداربوون
پاسێکی سەربازی لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقێنرایەوە. ١٨ سەرباز کوژران و ٢٧ سەربازیش برینداربوون. -
به‌رخودانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران به‌رده‌وامه: لانیكه‌م ٢٠١ كه‌س كوژراون
له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چالاكییه‌كان له دژی رژێم به‌رده‌وامن. به‌تایبه‌تی له زێدی ژینا ئه‌مینی له پارێزگای سنه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت هێرشێكی قورسیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران. -
خرۆشانی خۆپیشاندەران بەرەو فولکەی ئینقلاب"شۆڕش" لەتاران
هێزەكانی بەسیج پەلاماری خوێندكارانی زانكۆی تارانیان دا و خۆپیشاندەران لەشەقامی فەلەستینی تاران درۆشمی"ئاخوند دەبێت ون بێت لەبەرچاوان"یان دەوتەوە. -
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بانگه‌واز بۆ گردبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێت
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌مه‌به‌ستی گردبوونه‌وه و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری بانگه‌واز راگه‌یه‌نرا. -
پەرلەمان عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق دوای قەیرانی سیاسی کە چەند مانگە بەردەوامە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ رۆژی پێنجشەممە کۆدەبێتەوە. -
له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رخودان فراوانتر ده‌بێت، ئاماره‌كان به‌رزده‌بنه‌وه
چالاكییه‌كان له پێناو ئازادی و دیموكراسی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه. به هۆی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی ده‌وڵه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كوژرێن تادێت زیاتر ده‌بێت و ئاماره‌كان به‌رزده‌بنه‌وه. -
تۆمه‌تێكی هه‌میشه‌یی له خامنه‌ییه‌وه: ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستی ده‌ره‌كییان له پشته
سه‌رۆكی ئایینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی هه‌ر یه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌مریكای به به‌رپرسی چالاكی و خۆپیشاندانه‌كان له قه‌ڵه‌مدا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه چالاكوانان قورئان و مزگه‌وتیان سوتاندووه. -
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پشتیوانی لە مافی خۆپیشاندەرانی عێراق کرد و داوای کرد لایەنەکان خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن. -
دوای کۆمەڵکوژیەکەی زاهیدان، بەلوچەکان دەڵێن تاوەکو روخاندنی رژێم ناوەستن
بەپێی ئاماری کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ، لە ناڕەزایەتییەکانی دوێنێ لە زاهیدان و تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لانیکەم ٥٨ کەس کوژراون و ٢٧٠ کەسیش بە سەختی بریندار بوون کە چەند منداڵێکیان تێدایە . -
لە بەغدا، خۆپیشاندەرێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون
بەهۆی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەرانی تشرینی و هێزە ئەمنیەکانی بەغدا، خۆپیشاندەرێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون. -
له عێراق خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد
له عێراق خۆپیشاندانی شه‌رمه‌زاركردن ده‌ستیپێكرد. ملیشیاكانی سه‌رایای سه‌لام چالاكیان ئه‌نجامدا. -
به‌رهه‌م ساڵح: ده‌بێت رێگری له هێرشه‌كانی ئێران و تورکیا بكرێت
سه‌رۆككۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، كه هێرشه‌كانی ئێران و توركیا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقن و ده‌بێت رێگرییان لێبكرێت. -
لە کابول هێرشی خۆکوژی: ١٩ کەس کوژران
بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى ئەڤغانستان بڵاویکردەوە، کەمێک بەرلەئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ناوەندێکى پەروەردەى لە كابوڵی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌مان ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٩ كه‌س كوژراون و ژمارەیەک كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. -
لە عێراق هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە
هاوپەیمانییەكی نوێ بۆ پێکهێنانی حكومەتی عێراق بەناوی “ئیدارەی دەوڵەت” دروست دەكرێت، كە لە چەندین هێز و لایەنێکی سیاسیی گەورەی شیعیی، سوننی و كوردیی پێكدێت پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:”بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ڕابگەیەندرێت”. -
یەپەگە تۆڵەی کردەوە: ٨ سەرباز و ١١ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
یەپەگە رایگەیاند کە تۆڵەی رۆژهات قەرەقۆچان و دۆخان ئامانۆسیان لە رێگەی چەندین چالاکی کردووتەوە و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٨ سەربازی داگیرکەری تورک و ١١ چەتە کوژراون و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیداگیراوە. -
میت و هەواڵگری سوریا لە دیمەشق کۆبونەتەوە
راگەیەنرا کە هاکان فیدان سەرۆکی میتی تورک و عەلی مەملوک سەرۆکی هەواڵگری سوریا لە دیمەشق کۆبونەتەوە. -
په‌رله‌مانتارێكی عێراق: ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له سهرداانی میت بكرێت
په‌رله‌مانتاری عێراق عارف حومامی داوای كرد لێپرسینه‌وه له دیداری راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری تورك (میت) هاكان فیدان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته باڵاكان له به‌غدا بكرێت. -
سۆمۆ: "هەرێمی کوردستان بەشێوەی نایاسایی نەوت هەناردە دەكات"
کۆمپانیای نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕاگرتنی هەموو گفتوگۆیەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند ، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێوەی نایاسایی نەوت هەناردە دەكات.