برازای هاکان فیدان لە برادۆست لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕ دەکات
یەکێک لەو گەریلایانەی کە لە باشووری کوردستان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەڕدەکات ، گەریلای هەپەگە عەگید زیلانە، عەگید زیلان برازای موستەشاری میت-ی تورکیا هاکان فیدانە.
یەکێک لەو گەریلایانەی کە لە باشووری کوردستان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەڕدەکات ، گەریلای هەپەگە عەگید زیلانە، عەگید زیلان برازای موستەشاری میت-ی تورکیا هاکان فیدانە.
لەدژی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان، هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بەردەوامە. لە چۆارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا لە هەرێمی لێلیکان-ی باشووری کوردستان گەریلاکان چەندین چالاکیی گەورەیان ئەنجام داوە.
یەکێک لەو گەریلایانەی بەشدارە لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا عەگید زیلانە. عەگید زیلان خەڵکی ناوچەی ئەردیش-ی وانە، برازای هاکان فیدان-ی موستەشاری (سەرۆکی) دەزگەی هەواڵگری تورکیا- میتی تورکیایە. عەگید، ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ناو ڕیزی گەریلاکانی هەپەگە بووە. عەگید زیلان وەک هاکان فیدان لە قوتابخانەی بنەڕەتیى هەرێمی (یبۆ -YÎBO) کە ناوەندی قڕکردنی کوردانە گەورە بووە.
عەگید وتی،" لە یبۆ وەک هاکان فیدان پەردەردە دەکرێن ". عەگید زیلان لە سەنگەرێکی بەرەی پێشەوەی شەڕ لە هەرێمی خواکورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دووا.
"هاکان فیدان-یش لە یبۆ گەروەبووە''
عەگید زیلان ئەوەی خستەڕوو کە بۆ خوێندنی منداڵان بێجگە یبۆ هیچ بەدیلیکی دیکە نییە و بنەماڵەکان بە ناچاری منداڵەکانی خۆیان بۆ ئەو قوتابخانەیە دەنێرن. عەگید وتی،"من و منداڵانی هاوتەمەنم بە سەختی لە قوتابخانە-ی یبۆ خوێندومانە".
هەر بۆیە یەکێک لەو شوێنانەیە کە منداڵان بە کلتوری خۆیان پەروەردە دەکەن ئەوقوتابخانەیە. ئێمە لەسەر ئەساسی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی دەوڵەتی تورکیا گەورە دەبین، ڕێبازی ئەوان ئاسیمیلاسیۆنی توندە. ئەو شێوازە بەس بۆ منداڵە کوردەکان پەیڕەودەکرێت. توندوتیژی لەهەمبەر منداڵانی تورک نەدەکرا. بۆ ئەوەی کە بنەماڵەکانیان قەبولیان نەدەکرد. بنەماڵەکانی ئێمەش دەیانوت کە تاکە ڕێگەی مرۆڤی گەورە خوێندن لە هەردۆخێکدایە و بە زۆرە ملێ ئێمەیان ناچار دەکرد بخوێنین."
عەگید ئەوەی ئاشکرا کرد کە دەوروبەرەکانی ئەو تیمی هاکان فیدانیان وەک نمونەیی نیشان دەدا و وتی،" هاکان فیدان وا نیشان دەدەن کە وەک ئەوەی دەستی لە کۆمەڵکوژیی گەلی کوردا نییە. ئێمە کوردین و هاکان فیدانیش کورد دەکوژێت. من هیچ کات لەو نمونانەی کە بنەماڵەکەم دەیان هێنایەوە تێنەگەیشتم. بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە مرۆڤێکی گەورە ئایا دەبێت برا و خوشکەکانی خۆی بکوژیت؟"
"بۆ ئەوەی تۆڵە لە فیدان بکەمەوە بەشدار بووم"
عەگید زیلان وتی،" ئەو کۆمەڵکوژی و قڕکردنانە کە بەدەستی هاکان فیدان و کوردەکانی وەک فیدان دەرحەقی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت، بووە هۆکاریکی سەرەکی کە من بەشداری ناو گەریلا ببم و ئاوەها درێژەی بە قسەکانی دا:" من خزمایەتیم لە گەڵ هاکان فیدان هەیە باپیری من و باوکی ئەو برای یەکن یانی ئەو دەبێتە مامی من. لە ناو بنەماڵەی ئێمەدا هەندیکیان هاکان ڕەتدەکەنەوە و هەندیکیشیان ڕێزی لێدەگرن."
عەگید وتی کە ئەو لە منداڵییەوە کێشەی لەگەڵ دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر کورد هەبووە، لە ساڵی ٢٠١١ بەملاوە هەموو ئەو شتانە ڕوون بوویەوە بۆ من و وتی، " من لە کاتی بۆمەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١١ دا هەستم بەو دوژمنایەتییە قوڵە کرد، کە چۆن لە خودا دەپاڕێنەوە کوردان بکوژێت، زۆر بە واتایە. بۆچی خودا مرۆڤەکانی خۆی بکوژێت؟ لێرەدا دوژمنایەتی هەیە. لەو بۆمەلەرزەیەدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. دوژمنایەتی لەهەمبەر کوردان ڕۆژبەڕۆژ زۆرتر دەبوو."
"ئێمە لە هەڵمەتەکەی خۆماندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین"
عەگید زیلان ئەوەی خستەڕوو، کە سوپای توریکا بە پێشەنگایەتیی میت بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان هێرش دەکات و لەهەمبەر ئەو هێرشانە شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. عەگید زیلان وتی، " ئێمە لە دژی ئەو داگیرکەرییەدا لە سەنگەرداین. وەک گەریلای ئازادیی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا ڕؤژبە ڕۆژ پیش دەکەوین. ئێمە بەڵێنمان داوە کە سەرکەوتن مسۆگەر بکەین. لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕ بکەین. چالاکییەکانمان هەر ڕۆژە بەرفراوانتر دەبێت و سەرکەوتنمان زۆر نزیکە.
ک-ش