لە دوو شاری ئەڵمانیا گۆشەگیری ئیدانەکرا
لە شارەکانی مونشێن ومونستەر-ی ئەڵمانیا بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردنی دژبە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، چالاکییەک بەڕێوەچوو.
لە شارەکانی مونشێن ومونستەر-ی ئەڵمانیا بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردنی دژبە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، چالاکییەک بەڕێوەچوو.
مونستەر
لەشاری مونستەری ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی شیلان، بەئامانجی خاوەندارەتی لە چالاکانی مانگرتوو و ڕۆژوویی مردن دژبەگۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لەچالاکییەکەدا وێنەی مانگرتووان و چالاکانی ڕۆژوویی مردن و پانکاردی " ئازادی بۆ ئۆجالان وئاشتی بۆ کوردستانیان" بەرزکردەوە.هەروەها دەربارەی دۆخی مانگرتووان نووسراوە بەزمانی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە.
مونشێن
لەشاری مونشێن-ی ئەڵمانیا بەدەسپێشخەری کۆمۆنی ژنانی سارا وکووهەر چوارشەممەیەک ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دامەزراند، لە چالاکییەکەدا تیشک خرایەسەرمانگرتنەکەی لەیلاگیوڤەن و ڕۆژوویئ مردن.
ک-ش