لە سلێمانی پانێڵێک دەربارەی دۆخی ژنانی ڕۆژئاوا بەڕێوە چوو

لە کۆتا ڕۆژی ١٦ ڕۆژ بۆ چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژی ژنان، بەرەی ژنانی باشور بۆ پشتیوانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان، پانێڵێکی تایبەتی دەربارەی باردوخۆی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کافتریای ئەمنەی سورەکەی شاری سلێمانی بۆ ٨ ژنە چالاکوان ڕیک خست.

ئەو ژنە چالاکانەی کە لە پانێڵەکە قسەیان کرد  پێکاهتوبوون لە هەر یەک لە  ئاوات زەردەشتی، گەلاوێژ حسین، دڵسۆز زەنگەنە، بانو هەڵبجەی، نەجیبە عومەر، ئاوارە خان و هاوژین زیبا، کە پێشتر ئەو گروپە ژنە لە کاتی هێڕشی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بۆ لە نیزکەوە ئاگاداربوون لە باردوۆخی ژنان و  پاڵپشتیکردنیان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردبوو.

پانێڵەکە ژینۆ مەحمەد بەرێوەی دەبرد، لە سەرەتادا ڕایگەیاند ئامانجی ئەو پانێڵە ئەوەیە لە کۆتا ڕۆژی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توند و تیژی دژی ژنان ئەزموونەکانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ باشور بگوازێنەوە و هاوکات لە باشوری کوردستانیش ژنان پشتیوانی بەرخودانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.

ئاوات زەردەشتی  لە کاتی قسەکردنی خۆی وتی: ئێمە لە باشوری کوردستان بۆ ئەوە چوو بووین کە پشتیوانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەین، بەڵام کاتی چوین ئەو هەموو خانوە ڕوخاوە و ژن و منداڵە ئاوارەیەمان بینی بەڕاستی دڵگران بووین، بەڵام ئەوەی دڵخۆشکەر بوو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە جیاتی ئەوەی بێ هیوابن بە هەل هەلەوە پێشوازیان لە شەهیدەکانی خۆیان دەکرد، وەرەی ئێمەشیان بەرز دەکردەوە پێشنەگایەتی تێکۆشانی بەرنگاربوونەی دەوڵەتی تورکیان دەکرد لە کۆمەڵگادا.

ناوبراو وتیشی: لە باشوری کوردستان ئەگەر نەتوانین لە بەرەی تێکۆشان ڕاستەوخۆ دژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شەڕ بکەین، دەبێت بە چالاکی مەدەنی و بە بایکۆتکردنی کەل و پەلی تورکی پشتویانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەین بە تایبەتی ژنەکان چونکە، ئیستا ژنی ڕۆژئاوا نوێنەری ژنی ئازادی کورد و جیهانە.

گەلاوێژ حوسین ژنە پێشمەرگەی دێرن دەربارەی ئەو دیمەنانە دوا کە لە ڕۆژئاوای کوردستانی بینویەتی پێ کاریگەربوە و وتی: کاتی بینم دایکی شەهید هەڤرین خەڵەف سەرەڕای ئەوەی کچەکەی شەهید بوە، بەڵام خۆی بە تەمەنێکی زۆرەوە بە ئیرادەو ورەیەکی بەرزەوە لەبەرەی تێکۆشان جێگا دەگرێت گەێشتمە ئەوە دەرئەنجامەی ڕۆژائاوای کوردستان سەردەکەوێت چونکە ژنی بەو شێوەیە  پێشەنگی هەیە.

یەكێکی تر لە پانێلستەکان بانۆ هەڵبجەی بوو ئەندامی بەرێوبەرایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، جێاوازی شۆرش و تێکۆشانی باشوری کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان بەراورد کرد و ڕایگەیاند: لە باشوری کوردستان بە دەیان تێکۆشەرمان هەیە لە خەباتدا جێگایان گرتوە، وەک حەپسەخانی نەقیب، عادیلە خانم و لەیلا قاسم، بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنی تێکۆشان ڕۆڵی ژن و پێشەناگایەتی ژن بەرچاو نەگیرا، بە پێچەوانەوە ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا  لە باشوری کوردستان هەموو تێکۆشانەکانی جیهانێش جێا دەکاتەوە ئەوەیە ژن ڕۆڵی پێشنگ دەگێریت، لە ئاستی هەر ژوور بەشداری لە بەرێوەبەرایەتیدا دەکات.

هەروەها دڵسۆز زنگنەش قسەی کرد: جەختی لەوە کردەوە دەبێت ژنانی باشوری کوردستان هەوڵ بدەن مۆدێلی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ باشوری کوردستان بگوازنەوە بێکەنە ڕێبازی تێکؤشان.

هەروەها بە پێویستی زانی لە ئیستادا ژنانی کورد یەکێتی و یەکرێزی خۆیان بپارێزن و کۆنگرەیەکی نەتەوەی ژنان دروست بکەن.

لە درێژەی پانێڵکە نەجیبە عومەر چالاکی بواری ژنان قسەی خۆی پێشکەش کرد، ناوبراو وتی: شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان چەخماخەی شۆورشێکی نوێ ڕێنساسە، لە ئەنجامی تێكۆشانی ژنانی هەموو پارچەکانی کوردستان فکرێکی نوێ هاتۆتە کایەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، چاوی جیهانی لەسەرە بۆتە مۆدێلێک بۆ هەموو جیهان بە تایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نە جیبە عومەر وتیشی: لە هەموو پارچەکانی کوردستان تێکۆشانی ژنان هەیە بەڵام تا ئیستا نە گێشتوتە ئەو ئاستەی کە ئەقڵیەتی پیاو سالاری دەرباس بکات، بەڵام ڕۆژئاوای کوردستان پێاو سالاری دەرباس کردوە بۆتە ئەکادیمیایەک بۆ هەموو ژنانی جیهان، لە تەوای جیهان ژنان ڕووی تێدەکەن تێدا تێکۆشان دەکەن و فیر دەبەن.

 

لە درێژەی پانێلەکە ئاورە خانی ئەکتەر قسەی کرد: ئاماژەی بەوەدا جێ خۆیەتی لە جیاتی ئەوەی درمای تورکی لە باشوری کوردستان تەرجومە بکرێت کۆمڵگای پێ خراپ بکرێت، باشترە ژیان و تێکۆشانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێتە فیلم، درما و دیکۆمینتاری ئەو خەباتەی لەوێ ژنان دەیکەن دەتوانری بە سەدان بە هەزاران بەرهەمی هونەری ناوازەی لێ دروست بکرێت.

 

کۆتا چالاکوان هاوژین زیبا وەک ڕاگەیندکارێک قسەی کرد کە پێشتر لەگەڵ ئەو گروپە ژنە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردبوو وتی: ڕاگیندنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دێمەن و ژیانی ڕاسستەقیەنەی گەلی ناوچەکەن وەک خۆێ دەگوازنەوە، نموونەی ئەو کۆمەڵکوژیەی کە لە تل ڕەفعەت ڕویدا میدیا کاری خۆی کرد، دیمەنوو وێنەکانی ئەو منداڵانەی بڵاوکردەوە لە کاتی یاریکردندا بەهۆی تۆپارانی دەوڵەتی تورکیای داگیر کەرەوە کۆمەڵکوژ کران، بەڵام ئەوەی کە ئەرکی خۆی پێک ناهێنی ویژدانی مرۆڤایەتی لە ئاستی ئەو کۆمەڵکوژیانەی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر خۆیان بێ دەنگ کردوە.