لە مێرسین دایکێک لە گەڵ کچەکەی بە چەک کوژران

لە ناوچەی ئانامورای شاری مێرسین، دایکێک بە ناوی سومەیە ئاتەش لەگەڵ کچەکەی بە ناوی شولە ئاتەش کوژران.

لە ناوچەی ئانامورای شاری مێرسین، هەر یەک لە سومەیە ئاتەش و شولە ئاتەشی کچی، لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئیسمەت ئاتەشەوە بە چەک کوژرا. بە پێی پاشناوەکەیان بێت، بکوژەکە کەسێکی نزیکی ئەو دوو ژنە کوژراوەیە.

بە پێی زانیاریەکان ئەو دوو کەسە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیشان رەوانەی نەخۆشخانەی حکومیی ناوچەی ئانامور کراوە.

ز.ش