ڕاپەرین مونزور ئەندامی کۆردیناسیۆنی (پاژک) ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ژنان گۆڕانکاریی ڕێشەیی لە خەباتی خۆیاندا بکەن و بۆ داواکاریەکانیان تێبکوشن و لە بە بوێریەوە بۆ ئازادی هەوڵ بدەن.
مونزور وتی، "بزوتنەوەی ژنانی کورد و کوردستان و دەرەوەی وڵات لەسەر ناوی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆش راپەڕە' دەستیان بە خەبات کردووە. داواکاریی ژنان بۆ گۆڕانکاری شتێکی نوێ نییە. ژنان لە هەموو سەردەمێکدا ئەو داوایەیان کردووە. لە هەر قۆناغێکیشدا خەباتی ئازادیی ژنان لەسەر هەندێک داواکاری بەڕێوەبراوە. وەک مافی هەڵبژاردن و بڕیاردان لەسەر جەستەی ژن. ئەمڕۆش پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادیی ژنان ببێتە بابەتی تێکۆشین. لە بناغەی تێکۆشینی ئازادی ژنان دا پێویستی بە گۆڕانکاری یاسایی هەیە. پێویستە گۆڕانکاری لە عەقڵییەتی باوکسالاری، دەوڵەت، دەسەڵاتداری، سەپاندنى دەسەڵات لەسەرەوە بۆ خوارەوە، زایەندەپەرستیی کۆمەڵگا و هەموو بونیادنانەکان و ئاوەدانیەکان، کە بە دەستی پیاو دروستکراون، بکرێت. لەبەرئەوەی ئازادیی ژنان و ئازادیی کۆمەڵگا پەیوەستن بەیەکەوە.
پێویستە شێوەی خەباتەکە بگۆڕێت
پێویستە ژنان لەبەرامبەر سیستم و عەقڵییەتی دژی ئازادی ژن خەبات بکات و گۆڕانکاری گەورە لە شێوەی خەباتی خۆیاندا بکات. لە بەرامبەر سیستمی دژ بە ئازادی ژن دەبێت ژنان خۆیان بگۆڕن. هەنگاوەکە پێویستە ببێتە هەنگاوی هێزی گۆڕانکاری لە ژناندا. پێویستە ژنان گۆڕانکاری ڕێشەیی لە خەباتی خۆیاندا بکەن و بۆ داواکاریەکانیان تێبکوشن و لە بە بوێریەوە بۆ ئازادی هەوڵ بدەن.
پێویستە نەترسن
بۆ نمونە پێویستە ترس و بێدەنگی بەرامبەر فاشیزم بشکێنن. پێویستە بە پیاوانەوە خۆیان نەبەستنەوە و نەبنە ماڵ و موڵکی پیاوان. پێویستە بەپێی ڕۆڵی ژنان لەناو کۆمەڵگادا بجوڵێنەوە و سنوور بۆ خۆیان دانەنێن. ئازادی، بەرپرسیاری و خەباتی دەوێت. ژنان لە کوێ بن، کێشەکانیان یەکە. ژنان لە کوێ بن ئازار و موعاناتیان یەکە. ئەمڕۆ لەناو ئەم شەڕەدا، ژنان باری قەیرانەکانی کۆمەڵگا هەڵدەگرن. قڕکردنی ژنان بووەتە شتێکی ئاسایی. بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست ببێت، پێویستە ژنان بەیەکەوە کار بکەن و بەیەکەوە ڕاپەڕن.
مونزور لەبارەی هەڵمەتەکەوە دەڵێت، لە زۆر جێگەی جیهان بە پێشەنگایەتی ژنان چالاکی ئەنجامدران و وتار خوێندرانەوە، بەڵام لە ڕووی ئامانجی هەنگاوەکە کەموکورتی بەدیکرا. بزووتنەوەکانی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوا داگیرکەریان کرد بە ڕۆژەڤ. دایک و ژنانی ئێمە هەمووکاتێک پێشەنگن، بەڵام پێویستە داواکارییەکانیان بۆ گۆڕانکاری بەشێوەیەکی ئاشکرا بخەنەڕوو. پێویستە پێشەنگایەتی ژنان لە ناوەندی تێکۆشاندا بێت. پێویستە ژنانی دیکەش بۆ ناو پرۆسەکە پەلکێشبکرێن. لەبەر ئەوەی کێشە و داواکاری هەموو ژنان یەکسانن.
دەوڵەتی داگیرکەر و رژێمەکەی
لە تورکیا و باکووری کوردستان، ئاکەپە و مەهەپە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕژێمەکەی ئەردۆغان گەورەترین ئاستەنگن لەپێش ئازادیی ژنان. بۆ ئەوەی ژنان کۆمەڵکوژ بکرێن پشتگیری لە پیاوان دەکرێت. ئاکەپە ڕێگەی بۆ هاوسەرگیریی منداڵانی کردووەتەوە. پێویستە لە دژی مۆدێلی کلاسیکی خێزان و ئەو یاسایانەی کە ڕێگە بە هاوسەرگیریی منداڵان دەدەن، خەبات بکرێت. هەموو جۆرەکانی فشار و هێرش و کلتوری کاپیتالیست لە دژی ناسنامەی ژنان، پێویستە وەک بناغەی تێکۆشانەکە تەماشا بکرێت.
لە باشوور و ڕۆژهەڵات ژنان لەبەرامبەر فشاری دەرەبەگ و پیاوەکانیان خۆیان دەسووتێنن. لە ڕۆژئاوا ژیانێکی نوێ کە پشت بە ئازادیی ژنان دەبەستێت، دروستدەکرێت. دەوڵەتی تورکیا هەموو کاتێک هەڕەشە لەو سیستمە دەکات. لەبەر ئەوە پێویستە ژنان ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی خۆیان ڕێکبخەنەوە. پێویستە ژنان بە ئەندازەی خەباتی دژی داگیرکەری، لە ژیانی تایبەتی خۆشیدا گۆڕانکاری بکات.
ژنان هەموو کات لە تێکۆشاندان
پێویستە بزانرێت، بە درێژایی مێژوو ژنان خەباتیان کردووە. لە هەموو خەباتێکی کۆمەڵایەتیدا، ژنان بۆ ئازادی شەڕیان کردووە. لەسەدەی ١٩ و ٢٠دا شەڕی چینایەتی و دژی کاپیتالیزم ئەنجامدرا. ئەزموونی تێکۆشانی مرۆڤایەتی، لەلای کەسانی ژێردەستە بیرێکیان دروستکرد. ئەو بیرە بووە هۆی ئەوەی ڕاستییەکان بە باشی ببینرێن. لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشانی ژنان و گەڕانی ئەوان بۆ ناسنامەکەیان گرنگە. ژنان کاتێک بۆ ئازادی خەباتیان کرد، بە باشی ئاستەنگییەکان و سەروەریی پیاوانیان شرۆڤە کرد. تێگەیشتن کێشەی کۆمەڵگا و کێشەی ژنان یەکە. پیاوان لەسەر بناغەی بەکۆیلەکردنی ژنان سەروەر بوون. لەبەر ئەوەش ئازادیی ژنان بەواتای ئازادیی کۆمەڵگا دێت. ژنان لە خەباتەکەیاندا باش تێگەیشتن و پێویستە کۆمەڵگا بێ دەوڵەت، بێ دەسەڵاتدار و بێ چین دروستبکرێت و ئازادیی ژنان و یەکسانیی ژن و پیاو بناغەی دروستکردنی کۆمەڵگا بێت.
داگیرکەری و پاکتاوکردنی ناوخۆیی
ڕاپەرین مونزور ئەندامی کۆردیناسیۆنی (پاژک) لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە داگیرکەریی سەر باشووری کوردستان و بەرخۆدانی بەرامبەر داگیرکەری کرد و ئەوەی خستەڕوو، "ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی گەلی کوردە. لە باکووری کوردستان فاشیزمێکی گەورە هەیە. هەموو ڕۆژ هەڕەشە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت. بەشێک لە خاکەکەی داگیرکراوە. باشووری کوردستان بووەتە گۆڕەپانی داگیرکەری. هێرش لە بەرامبەر خواکورک ئەنجامدرا و لە ئێستادا لە حەفتەنین ئۆپەراسیۆنێکی گەورە هەیە. بەرخۆدانەکە سنوردارە. باشوور لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە بووەتە بەشێک لە داگیرکەریی تورک. لە ڕووی سەربازیدا داگیرکەری زیاتر دەبێت. عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکان بێدەنگن. هەوڵدەدەن هێڵی پاکتاوی ناوخۆیی بەهێز بکەن و تێکۆشانی گەلی کورد لەناو ببەن. ئامانجی دەوڵەتی تورک، ئەوەیە پەکەکە لەناو ببات، بەڵام ئەوە دیار و روونە ٤٠ ساڵە پەکەکە بە هێرشی سەربازی لەناوناچێت. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات سنورەکانی فراوان بکات و بۆ ئەوەش سیاسەتی داگیرکەریى خستووەتەکار.
ئێمە هەوڵدەدەین گەلی کورد لە بەرامبەر یەکتری شەڕ نەکات و نەکەوێتە خزمەتی دەوڵەتی داگیرکەر. لەڕووی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردەوە ئێمە بەشێوەیەکی ستراتیژیک کار دەکەین. ئێمە ئازادیی گەلی خۆمان ناکەینە قوربانی سیاسەتی ڕۆژانە. لەبەر ئەوەی هەموو حزب و سەروەریی و سیاسەتەکانی سەردەم نامێنن. شتێک کە دەمێنێت ئازادیی گەلە. ئەگەر گەلی کورد یەکگرتووبێت، دەتوانێت بە ئازادی بگات.
بەرخۆدانی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان
لەبەرامبەر داگیرکەری ڕۆڵی ژنان گرنگە. ئەگەر باس لە گۆڕانکاری و ئازادی بکرێت، ئێستا کاتیەتی. پێویستە لە ئێستادا لە بەرامبەر داگیرکەری، قڕکردن، شەڕ، توندوتیژی، نەژادپەرستی، خیزانپارێزی و بەرژەوەندیی خێڵەکی خەبات بکرێت. ژنانی کورد لە باشووری کوردستان بڕیاری تێکۆشانی دژ بە داگیرکەریان داوە. ژنانی کورد لە هەموو جێگەیەک لە دژی هێزە قڕکەرەکان تێدەکۆشن. لە باشوور، شەنگال و ڕۆژئاوا داعشیان تێکشکاند. ژنان دەتوانن لەسیاسەتدا چالاک بن و ڕێگە لە داگیرکەری بگرن. گەریلاکانی ژن شەڕ دەکەن و لەبەرامبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن. پێویستە لە باشووری کوردستانیش ژنان بۆ پاراستنی خاکی خۆیان و ڕاوەستاندنی داگیرکەری تێبکۆشن.
هێرش کرایە سەر ئیرادەی ژنان
ڕاپەرین مونزور ئەندامی کۆردیناسیۆنی (پاژک) رایگەیاند، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی ئامەد، وان و مێردین، هێرش لە دژی هاوسەرۆکانى شارەوانییەکان ئەنجامدران و وتی، "دەولەتی تورک هەرکاتێک لە جێگەیەک ئەنجام بە دەستنەهێنێت، بەرامبەر گەلی کورد هێرش ئەنجام دەدات. لە ڕۆژئاوا ئەنجامی بەدەستنەهێنا، هێرشی باشووری کرد، هێرشی لەبەرامبەر تێکۆشان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد ئەنجامدا. دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانیش بەواتای ئەوەدێت، ئیرادەی گەل قبوڵناکەن و لە تورکیا هەڵبژاردن و دیموکراسی تێکچووە. هەوڵدەدەن هەدەپە تیرۆریزە بکەن. لە دەرەوەی سیاسەت بیهێڵنەوە و رێگە لە سیاسەتە دیموکراتخوازەکەی بگرن. کاتێک ژنان لە سیاسەتدا بەرەو پێش بچن، چالاک بن و خۆڕاگری بکەن دەوڵەوت لەو ئیرادەیە بێزار دەبێت، بۆیە سیستمی هاوشارەوانییەکانیان کردە ئامانج و بەو شێوەیە هێرشی تێکۆشینی ژنان و ئیرادەیان کرد. سیستمی هاوشارەوانی سیستمێکی ئازادیخوازە. لەبەرامبەر سیاسەتی پیاوسەروەر و مۆدێلی پارتە کلاسیکەکان، هەڵویستێکی نوێیە. لەدژی باوکسالاری دەوڵەتە. گرنگترین شت ئەوەیە، پێویستە ژنان سەنگەرەکانیان بپارێزن و تێکۆشان گەش بکەن. تێکۆشانێک کە ژنان پیشانگایەتی دەکەن، ڕێی ئازادی کۆمەڵگا دەکاتەوە".
ڕاپەرین مونزور داستانی مەم و زین، دەروێش عەدول وەک نمونە هێنایەوە، کە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چاوپێکەوتنەکانیدا باسی لێوەکردووە و وتی، "ڕێبەرایەتی ئەوە دەخاتەڕوو، ژیانی ئازاد و ئەڤینی ڕاستەقینە چۆن دروست دەبێت. داستانەکان هەم تراژیدیای کوردبوونن و هەم فێرمان دەکات بەدەستهێنای ئازادی چەند زەحمەتە. بەکۆ کە نیشانەی خیانەتە، ئاستەنگێکی گەورەیە و دەبێت بگۆڕدرێت. پێویستە بەرژەوەندیی خێزان، فیودالیزم، پارچەبوون و کۆنەپەرستی لە پەیوەندییەکانی ژن و پیاودا بگۆڕێت.
گەلی کورد پێویستە تێکۆشانی گەش بکات و خاوێندارێتی لە دەستکەوتەکانی بکات. ریکخستنبوون، ئەزموون و هزری گەلی کورد بەشی ئەوە دەکات. پێشەنگەکەی پەکەکە، گەریلا قاڕەمانەکانی و هێڵی ریبەرایەتی هەیە.
ئەو کوردبوونەی کە پشت بە فەراسەتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانەکەی و شەرڤانەکان دەبەستێت، قەدەری قارەمانەکانی ناو داستانەکان دەگۆڕێت. پەکەکە و گەلەکەمان، ئەم چارەنووسە تێدەپەڕێنن و کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات دەنێن".
ژ.ت