ناڕەزایەتی بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان لە نۆیەمین هەفتەیدا بەردەوامە
ژنانی کورد لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا گرد بوونەوە و لە چالاکیەکدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانیان ئیدانە کرد.
ژنانی کورد لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا گرد بوونەوە و لە چالاکیەکدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانیان ئیدانە کرد.
چالاکیەکە کە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەلەوە رێکخرا، لە نۆیەمین هەفتەدا بەڕێوە چوو.
لە چالاکیەکەدا کە بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل بەڕێوە چوو، ئامارا تۆڵهلدان قسەی کرد و رایگەیاند، لەسەرتاسەری جیهان، بەهۆی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و کەسیەوە بە میلیۆنان ژنان رووبەرووی زیان دەبنەوە و گیان لەدەست دەدەن.
لە بەردەوامی چالاکیەکەدا هاوکات لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە.
چالاکیەکە بە دروشمی 'نا بۆ توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان'، 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'هەموو هێزە داگیرکەرەکان ون بە لە کوردستان'یان بەرز کردەوە.
ز.ش