ژنانی ئه‌ڵمانیا به پێشه‌نگه‌یه‌كی وێنه‌یی پشتگیری‌یان له ژنانی ڕۆژاڤا كرد
له شاری ئۆلدنبورگ-ی ئه‌ڵمانیا به به‌شداری ژنانی ئه‌ڵمانیا پێشانگه‌یه‌كی وێنه‌یی كرایه‌وه. هه‌موو داهاتی پێشانگه‌كه بۆ ژن و منداڵانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌نێردرێت.
له شاری ئۆلدنبورگ-ی ئه‌ڵمانیا به به‌شداری ژنانی ئه‌ڵمانیا پێشانگه‌یه‌كی وێنه‌یی كرایه‌وه. هه‌موو داهاتی پێشانگه‌كه بۆ ژن و منداڵانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌نێردرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له شاری ئۆلدنبورگ-ی ئه‌ڵمانیا ژنه‌چالاكی ئه‌ڵمانیا ڕۆزا مایكه و ئه‌ندامانی وه‌قفی ژنانی ئازادی ڕۆژاڤا پێشه‌نگه‌یه‌كی وێنه‌ییان كرده‌وه. وێنه‌كانی پێشانگه‌كه گوزارشتیان له بارودۆخی ژنان و منداڵانی ڕۆژاڤا ده‌كرد. ژنانی ئه‌ڵمانیا پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له پێشانگه‌كه كرد.
ژنێكی ئه‌ڵمانیا به ناوی بیرگیت كه ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كردووه، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر دۆخی ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان. گوتی، «ژنانی ڕۆژاڤا تێكۆشانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن. خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له هه‌موو داموده‌زگه‌كاندا به‌شدارن. ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه و ده‌بێ به‌رده‌وام پشتیوانیان بكه‌ین.»
له پێشانگه‌كه‌دا ژنانی ئه‌ڵمانیا به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارییان كرد و سترانیان چڕی. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و داهاته‌ی له پێشانگه‌كه كۆده‌كرێته‌وه بۆ ژنان و منداڵانی ڕۆژاڤا ده‌نێردرێت.
s.m