کاروانێکی هێزی پێشمەرگە بەرەو زاخۆ ڕەوانە کرا

دەوترێت کاروانێکی هێزی پێشمەرگە کە لە دەیان زرێپۆشی سەربازیی پێکدێت بەرەو شارۆچکەی دەرکارێ-ی زاخۆ ڕەوانە کراوە.

بە پیی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز ژمارەیەکی زۆر زرێپۆشی سەربازیی هێزی پێشمەرگە بەرەو شارۆچکەی دەرکارێ-ی زاخۆ ڕەوانە کراوە. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە لەم ڕۆژانەی دوواییدا جموجوڵی پێشمەرگە لە هەرێمی زاخۆ زیادیکردووە.

ڕاگەیەنرا کە لە ٢٨ی تەمووزەوە کاروانێکی گەورەی پێشمەرگە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش  و چەکی قورس، ڕەوانەی شارەدێی دەرکاری سەربە زاخۆ کراوە.

لەوێنەکەدا دەردەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆر زرێپۆشی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە ماوەیەک پیش ئیستاش زیاتر لە ١٥ ئۆتۆمبیلی سەربازی و ژمارەیەکی زۆر پیشمەرگەی ڕەوانەی هەرێمی برادۆست و بەربزانێ کردووە.

ک-ش