کەبەدەهە: بێدەنگ نابین، ناترسین و سەر دانانەوێنین

کەبەدەهە رایگەیاند، ژن لە دژی کوشتن شەقام و سەنگەر چۆڵ ناکەن و سەنگەریان بەهێز کردووە. راشیگەیاند "هەڵبەت ئێمە بە دەستی خۆمان سیستمی کاپیتالیستی پیاوسالار، کە دەستدرێژی بۆ سەر ژن بە رەوا دەزانێت، فڕێ دەدەینە زبڵدانەوە".

بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئێمە شەقام و سەنگەر چۆڵ ناکەین، سەنگەر و قەڵغان بەهێز دەکەین. لەم دواییەدا چالاکییەکەمان لە چەلێ چالاکیی تۆڵەسەندنەوەى هەموو ژنان، پنار، فاتمە، گۆنلو و سەحەر بوو".

کەبەدەهە راشیگەیاندووە "ژن لە دژی گێچەڵ پێکردن، دەستدرێژی، دادۆشین و کوشتن راپەڕینە توڕەکەى لە شەقامەکان لە دژی سیستمی کاپتیالیستی پیاوسالار بە دروشمی 'بێدەنگ نابین، ناترسین و سەر دانانەوێنین' بەڕێوەدەبات و سیستمی کاپیتالیست هەڵدەدەینە 'زبڵدانی مێژووەوە'.

کەبەدەهە باسی ئەوەشیکردووە، دەوڵەتی تورک بکوژانی ژنان بە گواستنەوە و دورخستنەوە خەڵات دەکات. سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوا، حەفتانین، باکووری کوردستان وەک ستراتیژیایی شەڕی تایبەت دەستدرێژی بەکاردەهێنن، لە دژی ئەو ژنانەى دیلکراون یان کوژران هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکى جنسی ئەنجام دەدەن، لە بێ تەلەکانیاندا هەموو جۆرە سوکایەتییەک دەکەن، بۆیە لە دژی ئەو تاوانانەى دژ بە مرۆڤایەتی و هەڕەشانە، وەڵاممان بەرخودان دەبێت.

کەبەدەهە ئەوەشی راگەیاندووە "ئێمە شەقامەکان، سەنگەرەکان چۆڵ ناکەین، سەنگەر و هێڵی بەرگری بەهێز دەکەین. دوایین چالاکیمان لە چەلێ لایەنێکی تۆڵەسەندنەوەى بۆ هەموو ژنان، پنار، فاتمە، گۆنول و سەحەرە".

ژ.ت