گیوڤه‌ن: ده‌نگی به‌ڕێز ئۆجالان گه‌یشته ئێمه
له‌یلا گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند، به ده‌نگی به‌ڕێز ئۆجالان له كوردستان به‌هار داهات. به‌هۆی په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه ئه‌مڕۆ جه‌ژن پیرۆز ده‌كه‌ین.
له‌یلا گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند، به ده‌نگی به‌ڕێز ئۆجالان له كوردستان به‌هار داهات. به‌هۆی په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه ئه‌مڕۆ جه‌ژن پیرۆز ده‌كه‌ین.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی گه‌نجی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده)یان كرد. گیوڤه‌ن پێشه‌نگایه‌تیی مانگرتنی هه‌زاران كه‌سی ده‌كرد دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان. سه‌ره‌نجام دوای ٢٠٠ ڕۆژ مانگرتن له خواردن و سه‌ركه‌وتنی چالاكییه‌كه، له‌سه‌ر په‌یامی ئۆجالان كۆتایی به مانگرتنه‌كه هێنرا.
شانده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی گه‌نجی هه‌ده‌په كه په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌رسیم دا‌غ-یشی تێدا بوو، سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كرد كه له‌یلا گیوڤه‌نی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. گیوڤه‌ن خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه ده‌ربڕی و گوتی، له كه‌سایه‌تی زولكوف و ئایته‌ن یادی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه ده‌كه‌مه‌وه كه له ڕێی ئه‌م چالاكییه‌دا ژیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
گیوڤه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چالاكییه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتووه. گوتی، «ئێمه ده‌نگی به‌ڕێز ئۆجالانمان بیست. به بیستنی ده‌نگی ئۆجالان له كوردستان به‌هار داهات و كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوبوویه‌وه. ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌ڕاستی جه‌ژن پیرۆز ده‌كه‌ین، چونكه ده‌نگی به‌ڕێز ئۆجالان گه‌یشته ئێمه. په‌یامی ئاشتی، دیموكراتی، سیاسه‌تی دیموكراتیمان بیست. گه‌لی كورد هه‌میشه هاوكات له‌گه‌ڵ ئازار و خۆشی‌دا ژیاوه.»
له‌یلا گیوڤه‌ن باسی له جۆشوخرۆشی گه‌نجان كرد و گوتی، «ئایندهی ئێمه ده‌بێته ڕۆژی ئاشتی، خوشكوبرایه‌تی و ئازادی. دۆخێكی ئاسایی و ئارام دێته ئاراوه. هه‌موو سه‌رده‌مێك گه‌نجان پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌مه‌یان كردووه. ده‌بوایه ژنێك پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی كردبا. تێكۆشینی ئێمه به‌رده‌وامه. هه‌تا ده‌گه‌ینه ئازادیی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشین.»
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی گه‌نجی هه‌ده‌په مه‌روه ئۆزتهپ ڕایگه‌یاند، تێكۆشینی گه‌نجان له دژی گۆشه‌گیری به‌رده‌وام ده‌بێت. گوتیشی، «ئه‌م سه‌ردانه‌مان به‌مه‌به‌ستی خۆڕهخنهكردنه. ئێمه وه‌ك گه‌نجان له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ڕۆڵی پێویستمان نه‌گێڕا. به‌ڵام پێداگریی ئێمه بۆ پێشهنگایهتیكردن به‌رده‌وامه. ئێمه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین. پێكه‌وه به‌م پێداگری و بڕوایه‌وه تێده‌كۆشین. ئێمه به‌كردار خۆڕه‌خنه ده‌كه‌ین.»
s.m