٢ ژنی تر كوژران
له ئه‌ده‌نه ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و له ئایدن ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ كوژران.
له ئه‌ده‌نه ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و له ئایدن ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ كوژران.
له ناوچه‌ی یوره‌گیری ئه‌ده‌نه ژنێك به ناوی شه‌رمین ساری ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌رهان پۆیراز كه دوو ساڵ بوو له‌یه‌ك جیاببوونه‌وه كوژرا.
راگه‌یه‌نرا كه ساری ٤ رۆژ پێش ئێستا سكاڵای له ئه‌رهان پۆیراز كردووه و بڕیاری ئه‌وه درابوو كه ئه‌رهان پۆیراز له‌و دوور بخرێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاریش هه‌بوو پۆیراز چووه‌ته ماڵی ساری و دوو منداڵه‌كانی و ئه‌وی به ئه‌شكه‌نجه كوشتووه. دوای تاوانه‌كه‌ی پۆیراز خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
له‌ناوچه‌ی كۆچارلی ئایدنیش مسته‌فا ئایدوغدوی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به ئامێرێكی تیژ نه‌جلا ئایدۆغدو ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵی كوشت كه پێشتر هاوسه‌رگیرییان كردبوو.
ئایدۆغدو دواتر له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
هـ . ب