سیاسه‌تمه‌داری كورد گولیزار تاشده‌میر له نه‌رویج داوای مافی پهنابهرهتی كرد، به‌ڵام بڕیاردرا كه ڕاده‌ستی توركیای بكه‌نه‌وه. ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد له ئه‌ورووپا (تهژهكه-ئه‌ورووپا) ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا و ڕایگه‌یاند: «ده‌یانه‌وێت تاشده‌میر بكه‌نه قوربانی قانوونه‌كان.»
تهژهكه-ئه‌ورووپا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، گولیزار تاشده‌میر كه ٢٧ ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری له تێكۆشانی ئازادیی كورد كردووه و به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندرووستی داوای مافی پهنابهرهتی له نه‌وریج كردووه، ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه قوربانی قانوونه‌كان.
«تاشده‌میر كێشه‌ی قورسی ته‌ندرووستی هه‌یه، بۆیه به ناوی ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد له ئه‌ورووپا نامانه‌وێت تاشده‌میر ببێته قوربانی كاری قانوونی. ڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگاداره كه له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ به‌داوه توركیا به‌ره‌و فاشیزم و سیسته‌می تاكه‌كه‌سی ده‌چێت. فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، مێدیا و ده‌زگه‌ی دادوه‌ری له ده‌ستی كه‌سێكدا بوونه‌ته ئامێری یاریپێكردن. هه‌ر بۆیه بڕیارێكی به‌م شێوه‌یه به واتای هاوكاریكردنی ئه‌و بێ حقووقیهیه.»
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تهژهكه-ئه‌ورووپادا هاتووه: كێشه ته‌ندرووستییه‌كانی به‌ڕێز تاشده‌میر قورسن و ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی توركیا بكرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته زیندان كه ٢٥٠ هه‌زار زیندانی و سزادراوی لێیه.
«به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (IHD)، له زیندانه‌كانی توركیا ٤٠٢ زیندانیی نه‌خۆش هه‌ن كه ڕاپۆرتی [ناتوانێت له زیندان بمێنێته‌وه]یان پێدراوه. له‌و ژماره‌یه ١٥٤یان زیندانیی سیاسین. پێویسته حكوومه‌تی نه‌رویج ناوی گولیزار تاشده‌میر بۆ ئه‌و لیسته زیاد نه‌كات و به گوێره‌ی دیموكراتی مامه‌ڵه بكات.»
ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد له ئه‌ورووپا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه هێشتا له توركیا باری نائاسایی هه‌یه و له‌نێو كه‌شوهه‌وای ترسی ڕژێمی تاكه‌كه‌سیدا، ژیانی خه‌ڵكی ناسیاسیش پارێزراو نییه. تاشده‌میر كه ناسنامه‌ی سیاسی هه‌یه، زیاتر ژیانی له مه‌ترسیدایه.
تهژهكه-ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له نه‌رویج هه‌یه ڕه‌چاوی ئه‌م بارودۆخه بكات و به گوێره‌ی دیموكراتی مامه‌ڵه بكات. داوا له هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی ژنانی خۆمان له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین كه له دژی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی گولیزار تاشده‌میر هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ.
s.m