بۆ ئاكارسه‌ل له مانهایم چالاكی ئه‌نجامدرا
له مانهایم له دژی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسه‌ل چالاكی سازكرا.
له مانهایم له دژی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسه‌ل چالاكی سازكرا.
له شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا له دژی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسه‌ل چالاكی ازكرا. چالاكیه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژنانی رۆناهی بێریڤان ئه‌نجامدرا. له چالاكیه‌كه‌دا وێنه‌ی ناگیهان ئاكارسه‌ل به‌رزكرایه‌وه و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایه‌وه.
له چالاكیه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا (تهژهكه-ئه) و نوسینگه‌ی ئاشتی ژنانی كورد (جه‌نی) خوێنرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتبوو، كه چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی دوژمنی ژنان به تیرۆركردنی ناگیهان ئاكارسه‌ل ده‌یه‌وێت تۆڵه له هه‌موو ئه‌و ژنانه ده‌كاته‌وه، كه تێكۆشان ده‌كه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" به جیهاندا و باسیان له یه‌كگرتوویی ژنان و بڕیارداری تێكۆشان له دژی ئه‌وه كراوه.
چالاكیه‌كه به وتنه‌وه‌ی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" كۆتاییهات.
هـ . ب