به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌باره‌ی ژینا ئه‌مینی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان ده‌ستگیركران
ئه‌و رۆژنامهوانانهی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌واڵیان له‌باره‌ی ژیا ئه‌مینییه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، ده‌ستگیركران.
ئه‌و رۆژنامهوانانهی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌واڵیان له‌باره‌ی ژیا ئه‌مینییه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، ده‌ستگیركران.
ئه‌و رۆژنامهوانانهی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران هه‌واڵیان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به كوژرانی ژینا ئه‌مینی بڵاوكرردۆتهوه، ده‌ستگیركران.
نیلوفه‌ر حه‌میدی یه‌كێك له‌و یه‌كه‌م رۆژنامهوانانهی كه هه‌واڵ له‌سه‌ر چالاكییه‌كان بۆ ژینا ئه‌مینی بڵاڵاوكردبووهوه، ده‌ستگیركرا. هاوكات رۆژنامه‌وانی وێنه‌گر یه‌لدا مهعیری و په‌یامنێری ئابوری فاتمه ره‌جه‌بیش شه‌وی رابردوو ده‌ستگیركران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ومێن ئین جورنالیزم شه‌وی رابردوو له كاتی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانان و چالاكوانان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی فاتمه ره‌جه‌بی، تائێستا نازانرێت كه ره‌جه‌بی له كوێ راگیراوه.
هـ . ب