بنەماڵەی گوڵستان تارا سەردانی ژنانی ڕۆژنامەنووسیان کرد

بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سلێمانی شەهید کرا، سەردانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیایان کرد.

بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە ٢٣ی ئاب لە شاری سلێمانی لە هەرێمی فیدڕاڵی باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پەدەکە لەگەڵ هاوڕیەکەی هێرۆ بەهادین ژیانی لەدەستدا، سەردانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا (MKG) یان کرد. ڕۆژنامەنووسانی MKG و کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و دیسک باسین، پێشوازیان لە بنەماڵەی شەهید کرد. هەروەها چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئامادەی سەردانەکە بوون. بە هەڵواسینی نوسراوی، "ناتوانن ڕۆژنامەوانی ئازاد بێدەنگ بکەن" پێشوازین لە بنەماڵەی شەهید گوڵستان کرا.

لەم سەردانەکەدا مستەفا مەسعوود تەکیک برای گۆڵستان تارا وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژنامەنووس گۆلستان تارا لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانیانەوە خاوەنداریەکی زۆری لێکرا و وتی: "بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین تا تێکۆشانی ئازادی ڕۆژنامەنووسان بەردەوام ببێت، بە هەموو هێزمانەوە پاڵپشتیان دەکەین."

دواتر خوشکی تارا، دێجلە تەکیک، قسەی کرد و ڕایگەیاند کە قەڵەمی گۆلستان ناکەوێتە زەویی و تێکۆشانی شکۆمەندانەی بەردەوام دەبێت.

هەروەها ڕۆزا مەتینا، بەرپرسی ئاژانسی میزوپۆتامیا لە سەردانەکەدا قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر فشارەکانی دژی ڕۆژنامەوانی ئازاد و وتی: " م،ک،گ بۆ پاراستنی میراتی ڕۆژنامەنووسانی ژن دامەزراوە. قەد لێرە نە کامێرا و نە قەڵەمی شەهیدانی ڕاگەیاندن لەسەر زەوی نامێنێتەوو و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین. چونکە ئەمە تێکۆشانی گەلی کوردە نەک تەنها بۆ ڕۆژنامەنوسان بێت. ساڵانێکە زمان، ڕێکخستن و تێکۆشانی گەلی کورد کەوتۆتە بەرهێرشی هەمەلایەنە، بۆیە پێکەوە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."