چالاکیی ٢٥ی تشرینی دووەم لە نۆرمبێرگ

لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا ژنان لە دژی توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند کە ژن بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆی بە ڕێکخستن دەکات و کۆمەڵگەش لەگەڵ خۆی ئازاد دەکات.

لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. گردبوونەوەکە بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی ٨ ی ئاداری بوندیس لە گۆڕەپانی ڤێبەر تورم ئەنجامدرا و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکرا کە هانا و ماژا بە بیانوی ناڕەزایەی لە دژی فاشیزم تاوانبار دەکرێن، لە نۆرمبێرگ زیندانی دەکرێن و گوتیان: “ماژا لە مێژە ڕادەستی هەنگاریا کراوە، بە هەمان شێوە هاناش هەڕەشەی لێ دەکرێت. لە هەموو دەوڵەتان کۆمەڵکوژی ژنان زیاد دەبێت، دەیانەوێت سیستەمی ئەشکەنجەدان زیاد بکەن و ژنان بێدەنگ بکەن. هەر ڕۆژە و بە یاسایەک فشار لە ژن دەکەن. ژن بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆی بە ڕێکخستن دەکات و کۆمەڵگەش لەگەڵ خۆی ئازاد دەکات".

 

لە چالاکییەکەدا پەیامی “کوشتنی ژنان سیاسییە” و “ژنان یەکدەگرن و بە ڕێکخستن ئازاد دەبن” دووپاتکرایەوە. جەماوەری ژنان لە دوای چالاکییەکە هەتا ناوەندی شار ڕێپێوانیان کرد.

 

ڕێپێوانە جەماوەرییەکە بە دروشمی “ئازادی بۆ هانا” و “ژن، ژیان، ئازادی” و “ژن لە دژی فاشیزم یەکدەگرن” بە کۆتا هات.