چوار ڕێیانێکی شاری لیڤۆرنۆ بەناوی ژینا ئەمینی-ــەوە ناو نرا

چوارڕێیانێکی شاری لیڤۆرنۆ بە ناوی ژینا (مەهسا) ئەمینی کە لەلایەن هێزەکانی ئێران کوژرا، ناو نرا.

لە شاری لیڤۆرنۆی ئیتالیا، بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چوار ڕێیانی، ڤیا دێل ڕیسۆرگیمنتۆ و ڤیا دۆن بۆسکۆ، بەناوی کچە کورد ژینا ئەمینی  ناونرا،کە ساڵی ٢٠٢٢ بەدەستی هێزەکانی ئێران کوژرا.

لە مەراسیمەکەدا پەیام پێشکەش کرا، ئاماژە بەوە کرا کە پێویستە هەموو لایەک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانە  بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت.

هەروەها نوێنەرانی مانگی سووری کوردستانیش بەشداریی مەراسیمەکە بوون و سوپاسی شارەوانی لیڤۆرنۆ و سەرۆکی شارەوانی لوکا سالڤێتی و هەموو ئەو کەسانەیان کرد کە بەشدارییان لەو ئەرکەدا کردووە و ڕایانگەیاند؛ ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیەکانمان بۆ بەدیهاتنی ئازادی، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ."