دادگای تورك دهستدرێژیكارێكی ئازاد كرد
له مێردین كه‌سێك كه ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر منداڵێكی ١٤ ساڵ، ئازاد كرا.
له مێردین كه‌سێك كه ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر منداڵێكی ١٤ ساڵ، ئازاد كرا.
له ناوچه‌یه‌كی مێردین ئی. ی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ.
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه ئه‌وه‌ی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وت، سكاڵا له‌سه‌ر ده‌ستدرێژكار تۆمار كرا.
ئی .ی ده‌ستدرێژیكار ده‌ستگیركرا و له تهلهفونهكهیدا دیمه‌نی ده‌ستدرێژییه‌كه دۆزرایه‌وه. ئی . ی له دانپێدانانه‌كانیدا له ئاسایش و دادگا دانی پێدانا كه ئه‌و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر منداڵه‌كه.
ده‌ستدرێژیكار له به‌رگرینامه‌ی خۆیدا له ده‌سه‌ڵاتی سزای سوڵحیش دانی به‌وه‌دا نا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد "كه ئه‌وه‌ی روویداوه له‌سه‌ر خواستی كچه‌كه‌ش بووه". دادگا به مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی جارێك واژۆ بكات ئی .ی ئازاد كرد.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه كچه تانه‌یان له بڕیاری ئازادكردنی ئی. ی دا و سه‌ردانی دادگایه‌كی باڵاتریان كرد.
هـ . ب