دایکانی شەممە: ئەوانەی لە بومەلەرزەکەدا بێسەروشوێن بوون لەکوێن؟

دایکانی شەممە پرسیاریان لە چارەنووسی ئەو کەسانە کرد کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و رایانگەیاند کە پێویستە هەماهەنگیەک دروست بکرێت.

چالاکی دایکانی شەممە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خزمەکانیان کە بێسەروشوێنکراون و دادگاییکردنی تاوانباران، لە حەفتەی ٩٣٥میندا چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیەکان لەم حەفتەیەدا، پرسیاریان لە چارەنووسی ئەو کەسانە کرد کە لە ناوەندی مەرەش دوای بومەلەرزەکە بێسەروشوین بوون. لە چالاکیەکەدا گەمزە ئەلڤان ئەندامی کۆمسیۆنی دژی بێسەروشوێنکردنی دەستگیرکراوەکانی لقی ئەستەنبوڵ کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ راگەیەندراوێکی خوێندەوە.

ئەلڤان وتی، " ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، لەکوێن؟ زۆر کەس بەدوای کەسوکاریاندا دەگەڕێن، بەڵام نایاندۆزنەوە. زیانلێکەوتووان تاوەکو ئێستاش برینەکانیان سارێژ نەکردووە، تووشی تراڤمایەکی قورس بوون. بۆ ئەوەی بێسەروشوێنەکان بدۆزرێنەوە، پێویستە هەماهەنگی بکرێت. ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەداین کە دوای بومەلەرزەکە بەدوای کەسوکاریاندا دەگەڕێن!"

ف.ق