دووه‌مین كه‌مپی ژنۆلۆژی گشتیی كۆتاییهات
كه‌مپی ئه‌كادیمیای ژنۆلۆژی له شاری مۆنتپلیێری فه‌ره‌نسا كه تیادا ژنانی ١٣ گه‌لی جیاجیا كۆكرابوونه‌وه كۆتایی هات.
كه‌مپی ئه‌كادیمیای ژنۆلۆژی له شاری مۆنتپلیێری فه‌ره‌نسا كه تیادا ژنانی ١٣ گه‌لی جیاجیا كۆكرابوونه‌وه كۆتایی هات.
ئه‌كادیمیای ژنۆلۆژی دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان كامپی خۆجێیی له ماوه‌ی پێنج ساڵ له وڵاتانی جیاجیا رێكیخست، دووه‌م كه‌مپی خۆی به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له چالاكییه‌كانی ژنۆلۆژیدا چالاك ده‌بن، ساز كرد.
كه‌مپه‌كه كه له نێوان ٢٦-٣١ی ئاب له شاری مۆنتیپلیێری فه‌رنسا رێكخرا پێشكه‌ش به فه‌رمانده‌ی یه‌ژه‌ئاستار ئارمانج گۆشكار كرا كه له ساڵی ٢٠١٨‌دا ژیانی له‌ده‌ستدابوو.
كه‌مپی ژنۆلۆژی یه‌كه‌مجار له ساڵی ٢٠١٧ به كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ٩ وڵاتی جیاجیا له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی ئوتامارا ده‌ستیپێكرد.
دوای ئه‌و سه‌ره‌تایه ٢٠ كه‌مپی خۆجێیی له جوگرافیای جیاجیا وه‌ك كاتالۆنیا، ولاتی باسك، ئیتالیا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، پورتوگال و دوایین جاریش له فه‌ره‌نسا رێكخران، به زۆری له كه‌مپه خۆجێییه‌كاندا كه ژنان ده‌توانن له رووی زمانن كو‌لتور و كاراكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوبه‌ش بن، رێكخراون.
له‌و كاته‌وه ئه‌و ژنانه‌ی به تۆڕی جیاجیا چالاكییه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، له كه‌مپی دووه‌می گشتیی‌دا باسی دژوارییه‌كانی پراكتیك و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئافراندووه.
له كه‌مپه‌كه‌دا ژنان له ١٣ نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا كۆبوونه‌وه، سه‌رباری جیاوازی كو‌لتور و زمان، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له رووی پراكتكهوه به‌ره‌وڕوویان بووه‌توه، له چوارچێوه‌ی رێباز و بیركردنه‌وه‌ی ژنۆلۆژیدا قسه‌یان له‌باره‌وه كردن.
له كه‌مپه‌كه‌دا كه هه‌ر گۆڕه‌پانێكی خه‌بات به پلاكارد و ره‌نگی خۆیه‌وه به‌شدارببوو، به ٥ زمانی جیاجیا (ئینگلیزی، ئیسپانی، فه‌ره‌نسی، ئیتاڵی و توركی) وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش كرا.
له كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه له ٢٦ی ئابدا به‌ڵگه‌فیلمێك كه له یادداشتی رۆژانه‌ی ئارمانج گۆشكار كۆكرابووه‌وه و به ئینگلیزی ئاماده‌كرابوو نمایش كرا.
دواتر به‌شداربووان چیرۆكی ئه‌و ژنانه‌یان گێڕایه‌وه كه له شه‌ڕه‌كانی سه‌ر خاكی خۆیان ژیانیان له‌ده‌ستدابوو.
دوای سه‌یركردنی به‌ڵگه فیلمه‌كه ئه‌كادیمیای ژنۆلۆژی و ژنوار به هه‌ر هه‌رێمێكی راگه‌یاند، كه چالاكی و خه‌باتی ژنۆلۆژی چۆن ده‌ستیپێكرد و به‌ره‌وپێشچوو.
له ٢٦ی ئاب دوانیوه‌ڕۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی مێژوو و كۆمه‌ڵناسی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكۆشانی ئازادی، قسه‌كرا.
رۆژی دواتر به ناونیشانی "كاریگه‌ری مێژووی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵناسی ژن" كورته پێشه‌كیه‌ك ئه‌نجامدرا.
به‌شداربووانی ئه‌و گروپه‌ی له فه‌ره‌نساوه هاتبوو وۆركشۆپێك كه هه‌وڵیاندا به به‌ستنه‌وه له نێوان مێژوو و كۆمه‌ڵناسی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڕێوه‌یان برد.
له ٢٧ی ئابدا له به‌رده‌وامی ئه‌و به‌شه‌دا، كاریگه‌ری دروستنه‌كردنی په‌یوه‌ندی دروست له نێوان مێژوو و كۆمه‌ڵناسی له‌سه‌ر خاكی جیاجیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
دوای نیوه‌ڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ژێر ناوی "گه‌ڕان به دوای جیابوونه‌وه‌ی باوكسالاری و مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری"دا له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی لیبراڵیزم، شه‌ڕی تایبه‌ت و تاك په‌رستی به كورتی قسه‌كرا.
له ٢٨ی ئابدا پێشنیوه‌ڕۆ له ژێر ناوی هه‌مان سه‌ردێڕ له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ی شۆڕشگێڕی، گرنگی رێكخستن بوون و خۆپاراستنی بیردۆزی كورته باس پێشكه‌ش كرا. گروپی ئادالار وۆركشۆپێكی له‌سه‌ر په‌روه‌رده له چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا به‌ڕێوه‌برد.
دوای نیوه‌ڕۆ له چوارچێوه‌ی پانێلێك له‌سه‌ر ناوی "قۆناغی دامه‌زراندنی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سیستمی باوكسالاری چۆن پێشكه‌وت" له سه‌ر ناسنامه‌ی ژن و كوشتنی پیاو، كورته باس پێشكه‌ش كرا.
دواتر قسه له باره‌ی شوێن و پێگه‌ی ژن له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی ئامازینگ و ئایماری كرا، وۆركشۆپێكیش په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن گروپی ئیتاڵیه‌وه رێكخرا.
له ٢٩ی ئابدا له پانێلێك به ناوی "ئێمه ده‌توانین كه به چ شێوه‌یه‌ك رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بگۆڕین" له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و تێرمی جیاجیا پێشكه‌ش كران. گروپی كاتالۆنیا وۆركشۆپێكی به ناوی رزگاری به تێگه‌یشتنه‌وه ساز كرد.
له كۆنفرانسێكدا كه له نیوه‌ڕۆدا له به‌رلین ساز كرا، گروپی خه‌باتی كارگه‌كان كۆبوونه‌وه.
له ٣٠ ئابدا كه كۆتا رۆژی كهمپهكهبوو كه له مانگی ئادار به‌دواوه ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وام بوون، ئه‌و كێشانه‌ی كه له پراكتیكدا گروپه‌كانی ته‌ون و تۆڕی ژنۆلۆژی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و شێوازه‌كانی تێپه‌ڕاندنیان گفتوگۆی له باره‌وه كرا له‌سه‌ر بابه‌تی بنچینه‌یی داهاتوو پلانی هاوبه‌ش دانرا.
له ئێواره‌دا به به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی مارسیلیا و مۆنتپلیێر ئاهه‌نگێك سازكرا. كه‌مپه‌كه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی له ٣١ی ئابدا كۆتاییهات.
هـ . ب