جانان کەپەنچ: شارەکان دەکەین بە شاری ئازادی ژنان
جانان کەپەنچ ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە زۆرترین هێرشی لەسەر ژنانە و وتی، "دەسەڵاتداری ئاکەپە، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی وەک هەڕەشەیەک لەسەر خۆی دەبنێت بۆیە قەیوم دەسەپێنێت."
جانان کەپەنچ ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە زۆرترین هێرشی لەسەر ژنانە و وتی، "دەسەڵاتداری ئاکەپە، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی وەک هەڕەشەیەک لەسەر خۆی دەبنێت بۆیە قەیوم دەسەپێنێت."
هاووتەبێژی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێیە دیموکراتیکەکانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) جانان کەپەنچ بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا شارەوانییەکان بۆ ژنان کاری باش دەکەن و جەختیکردەوە لەوەی بە هەڵمەتی 'کۆتا قسەمان ماوە، توندوتیژییەکان ڕادەوەستینین' دەمانەوێت شارەکان بکەین بە شاری ئازادیی ژنان.
لە سەرەتای قسەکانیدا کەپەنچ دەسنیشانیکرد سیستەمی هاوسەرۆکایەتی جەوهەری پارادایمی ئازادیخوازی ژنانە بۆیە هەموو کاتێک بووە بە جێگەی هێرشەکان و وتی: "خەڵکی ئێلح لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئاداردا وەڵامێکی کاریگەری ئەو هێرشانەیان دایەوە و گولستان سۆنوکی هاوسەرۆکی شارەوانی بە ڕێژە دەنگێکی زۆرەوە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوت."
'سیستەمی هاوسەرۆکایەتی وەک هەڕەشەیەک دەبینن'
لە بەردەوامیدا کەپەنچ ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی بەردەوامی ژنان یەکێکە لە پایەکانی ئازادی کۆمەڵگە و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی پراکتیزەی ئەو تێکۆشانەیە و ئەمەی وت: "بناغەی هێرشەکانی دەسەڵاتداری ترسە لە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و بە هەڕەشەیەک لەسەر خۆی دەیبنێت. چونکە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بنەمای ئازادی کۆمەڵگە و تێکشاندنی دەسەڵاتپارێزی پیاوە."
'شارێک بونیادبنێن کە ژنانی تێدا ئازاد بێت'
لە کۆتاییدا کەپەنچ دەستنیشانیکرد بە دامەزراندنی دامەزراوەی فەرمانگەی ژن لە هەموو جێگەکەدا هەوڵە بۆ ڕێگری لە توندوتیژییەکان و بە هەڵمەتی 'کۆتا قسەمان ماوە، توندوتیژییەکان ڕادەوستێنین' لە تێکۆشاندان و وتی: "دەمانەوێت دەرفەتێک بڕەخسێنین کە ژنان بتوانن بە ئاسانی بگەن بە میکانیزمەکانی تێکۆشان لە دژی توندوتیژییەکانی سەریان و لەم ڕێگەیەوە ڕێگری لە توندوتیژییەکان بکەین. لە ئەنجامدا دەمانەوێت شارێکی ئاوا بونیادبنێین کە ژنانی تێدا ئازاد بێت."