کاڵکان: پەکەکە بووەتە مێژوو، ناسنامە و شێوازی ژیانی گەلێک
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، پەکەکە لەسەر ئەو بڕوایەیە کە مرۆڤی زانا، کە خۆی پەروەردە دەکات و خۆی رێکدەخات گەورەترین هێزە، هەربۆیە شکست ناهێنێت.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، پەکەکە لەسەر ئەو بڕوایەیە کە مرۆڤی زانا، کە خۆی پەروەردە دەکات و خۆی رێکدەخات گەورەترین هێزە، هەربۆیە شکست ناهێنێت.
کاڵکان وتی: "ئەگەر پەکەکە نەبوایە ناوی کوردیش نەدەمایەوە و قۆناغی ئێستای بە کورتی بەم جۆرە هەڵسەنگاند، "لە بەحزببوون زیاتر پەرەی پێدرا. لە بزوتنەوەی ئازادی، بزوتنەوەیەکی بەرخودان گەورەتر بوو. بووەتە کولتوری گەل، زمان، مێژوو، شێوەیەک لە ژیان و بووەتە ناسنامە. بونیادێکی مسۆگەر کردووە کە وێنای رابردوو و داهاتووی خۆی دەکات. پەکەکە راستیەکی هەیە کە بووەتە گەل و بەکۆمەڵایەتی بووە".
دوران کاڵکان باسی لەوەکرد کە پەکەکە بووە کە لە رۆژی دامەزراندنیەوە لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەم؛ بە پارتی بوونی ژنان و شۆڕشی ئازادی ژنی هێناوەتە ئاراوە، گۆڕدراوە بۆ شۆڕشی ژن و لە دژی توندوتیژی سەر ژنان تێکۆشاوە و دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی ئازادیی ژن لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی پەرەی سەند، سەرجەم ماسک و دەمامکەکانی لیبڕاڵیزمی داماڵیوە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بە بۆنەی ساڵیادی ٤٧ەمینی دامەزراندنی پەکەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
بەشی یەکەم چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:
پەکەکە ساڵی ٤٦ەمینی تێکۆشانی تێپەڕدەکات و پێدەنێتە ساڵی ٤٧ ەمینەوە. وەک بزوتنەوەیەکی رزگاری نەتەوەیی هاتە سەر شانۆی مێژوو. بەڵام لە چەند قۆناگێکی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا بووە بزوتنەوەیەک کە ئەو پێناسەیەی تێپەڕاندووە. ئەگەر لەمڕۆدا پەکەکە وەک هێزێکی فەلسەفی، پاڕادیگماتیک، ئایدۆلۆژیک، کۆمەڵایەتی و سیاسی سەرلەنوێ پێناسە بکەین، ئێوە چۆن پێناسەی دەکەن؟
ئێمە لە ساڵیادی ٤٦ەمین پێشەنگی ئازادیمان پەکەکەدا دەژین وەک بزوتنەوە و گەل ئێمە پێدەنێینە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشانی ئازادی. لەسەرەتادا بە تایبەتی ئەم رۆژە لە دامەزرێنەری پارتیمان رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیان، ژنان و گەنجان، لە هێزەکانی گەریلامان، لە گەل و دۆستانمان، پیرۆز دەکەم، لە ساڵی ٤٧ەمیندا بۆ هەموو ئەوانەی لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن جارێکی دیکە سەرکەوتن دەخوازم. هەموو شەهیدانی قارەمانمان، شەهیدانی پارتەکامان و تێکۆشان، لە هاوڕێ حەقی کارەرەوە کە یەکەم شەهیدی گەورەی پارتەکەمانە تا شەهیدانی فیدایی ئەم دواییەمان ئاسیا و رۆژگەر بە خۆشەویستی، پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بەدیبهێنین و یادی ئەوان بە زیندوویی راگرین. بەڵێ، لە ماوەی ٤٦ ساڵی رابردوودا پرسێک کە لە تورکیا و کوردستان زیاتر کەوتووەتە بەر باس پەکەکە بووە. ئەمە راستیەکە. ئەوە تەنیا بە کوردستان و تورکیا سنوردار نەبووە. لە راستیدا بووەتە یەک لەو بابەتانەی کە زیاتر لە هەمووان لە هەرێمەکە و تەنانەت لە جیهان گفتوگۆی لەسەر کراوە. ئەمرۆ لە سەروبەندی ساڵیادی ٤٦ەمینداین و پێدەنێینە ساڵیادی ٤٧ەمینەوە، هەمان ئەو شتە بۆ ئێستاش راستە. ئەوەش گرنگی پەکەکە بۆ کوردان، بۆ تورکیا، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ جیهانیش نیشان دەدات. دەریدەخات کە خاوەن واتایەکی گەورەی بەنرخ و گرنگە. ئەگینا بەو رادەیە گفتوگۆی لەسەر نەدەکرا.. ئەگەر مرۆڤ نەشیهەوێت یادی بکاتەوە، یەک لە سیاسەتمەدارانی تورکیا سولەیمان دەمیرەل قسەیەکی بەناوبانگی هەبوو، دەیگوت ' بەرد دەگیرێتە داری بەردار"، بەو پێیەی ئەو هەموو باسی لەسەر دەکرێت، دیارە میوە و بەری زۆری داوە. لەبەر ئەوەی گفتوگۆی فرەلایەن سازبوون، هەم ئەرێنی و هەم نەرێنی هاتنە ئاراوە. جوانترین وتەکان، باشترین هۆنراوەکان، خۆشترین گۆرانییەکان لەسەر پەکەکە وتران، لەلایەکی دیکەوە توندترین وشەکان، سوکایەتی و گوایە رەخنەش دیسان ئاراستەی پەکەکە کران. هەر کەس بە گوێرەی خۆی هەڵیسەنگاند و هەڵبەت بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی. بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵیدەسەنگێنێت. باشترین هەڵسەنگاندن، راست و واتادار بێگومان لەلایەن رێبەر ئاپۆوە کراوە. هەروەها شەهیدە گەورەکانیشمان ئەو هەڵسەنگاندنە باشەیان کردووە. مەزڵومەکان، خەیرییەکان، ساراکان بە باشترین شێوە پەکەکەیان پێناسە کردووە. وەک جوانترین پەکەکەیی ژیان، پەکەکەیان پێناسەکرد و رۆڵیان گێڕا. ئێستاش شەهیدانی قارەمانمان، راستی رێبەرایەتیمان، هەمان شت دەکەن.
لە کاتی دامەزراندنی پەکەکەدا دۆخی جیهان جیاواز بوو. تێکۆشانی ئازادییش جیاواز بوو. یەکێتی سۆڤیەت هەبوو. بزوتنەوەکانی رزگاری نەتەوەتت پەرەیان پێدەدرا. بزوتنەوەی ئازادی سەربەخۆیی خوازی گەل لە دژی کۆلۆنیالیزم... ئەندێشەی مرۆڤایەتی لەو ئاستەدابوو. شۆڕشگێڕانەترین ئەندێشە، رادیکاڵترین و ئازادیخوازانەترین ئەندێشەی ئەو سەردەمە بەم جۆرە بوو. لەبەر ئەوە پەکەکە ئەو ئەندێشە هەرە شۆڕشگێڕانەی بە بنەما گرت. وەک بزوتنەوەیەکی رزگاری نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی سۆسیالیستەکان بەرەوپێشچوو و بەهێزبوو. بەم جۆرە پێناسەی کرد. ئەوەش سروشتی بوو. بەڵام دیسانیش بە تەواوەتی وەک بزتنەوە رزگارییە نەتەوەییەکانی دیکە نەبوو. بۆ وێنە، دەبێت پەیوەندییەکی بەو جۆرەی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت هەبێت. یەکێتی سۆڤیەت هەموو کات خۆی وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژیک پێناسە دەکرد، بەڵام بۆ نمونە ئایدۆلۆژیا و تێکۆشانی پەکەکەی قەبوڵ نەدەکرد. پێشتریش قەبوڵی نەبوو. پێشتریش لە زۆر سەردەمدا دژی تێکۆشانی کوردان وەستانبووەوە. جیاوازیەکەی لەوەوە سەرچاوەی دەگرت؛ کورد وەک کۆمەڵگەیەکی لە ژێر کۆلۆنیالیزم و قڕکردن پێناسە دەکرد، بەڵام گەلانی دیکەی بندەست و بەکۆلۆنیکراوی لە بن کۆلۆنیالیزمی دەوڵەتێک یاخود چەند دەوڵەتێکدابوون. کوردستان لە ژێر کۆلۆنیالیزمی سیسمی هەژمونگەرای جیهانیی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و پێکهاتەی هەژمونگەراری جیهانی سیستمی دەوڵەتپارێزبوو. بەم جۆرە، هەرچەندە نەتەوە- دەوڵەتێکی بە بنەما دەگرت، بەڵام لەگەڵ یەکێتی نەتەوە دەوڵەتێک کە لە ناو نەتەوەیەکگرتووەکاندا سازبووە، بەردەوام خۆی لە ناکۆکی و ململانێدا دەبینی. لەبەر ئەوە جیاواز بوو. هەروەها گەشەسەندنیشی جیاواز بوو. بۆ نمونە کوردستان زیاتر لە هەمووان لەلایەن مارکسیستەکانەوە هەڵسەنگێندراوە. بەڵام زۆر لایەن ئەوەیان بە بنەما گرتووە، کە سەرمایەداری نەتەوەپەرستی دەکات. دەوترا کە سەرمایەداری وشیاری و رێکخستنبوونی نەتەوەیی پێشدەخات. بەڵام رێبەر ئاپۆ نیشانیدا کە سەرمایەداری لە کوردستان رۆڵێکی بەو جۆرە ناگێڕێت. بەم جۆرە بابەتەکەی هەڵسەنگاندنبوو، "بەڵێ سەرمایەداری لێرەش نەتەوەپەرستی پێش دەخات، بەڵام ئەو نەتەوەبوونە نەتەوەبوونی کوردان نییە. ئەو دەوڵەتانەی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کورداندا سەپاندووە، نەتەوەبوونی ئەو دەوڵەتانە هەیە. دەبێتە نەتەوەبوونی ئەو نەتەوانەی ناسنامە دەدەن. نەتەوەبوونی تورک هەیە، نەتەوەبوونی عەرەب و فارسەکان هەیە. بۆ کوردان ئەوە بە واتای لەناوچوونی نەتەوەییە... لەو رووەشەوە ناکۆک بوو. ئەو جیاوازیانە گرنگ بوون. ئەو جیاوازیانە زۆر بوون، واتایان قازانج کرد و قووڵبوونەوە لەگەڵ بەردەوامی تێکۆشان، درێژەی پێدرا، پێشخرا و هەر کە تێکۆشانی رزگاری سۆسیالیست، نەتەوەپەرست لە جیهان پێشخرا، رێبەر ئاپۆ لە هەموو قۆناغێکی پێشکەوتندا ئەوەی هەڵسەنگاند. لە ئەنجامدا ئەو سیستمە بە لایەنە راست و چەپەکانیەوە یەکیگرت. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان بە ئامانجی لەناوبردنی رێبەر دەستپێکرد. واتە هیچ رێگە و جێگەیەکیان بە رێبەر ئاپۆ، ئازادی و سەربەخۆیی کورد نەدا. بوونە دژبەری کوردان و بوونە دوژمنیان. بە ئامانجی لەناوبردنی هەبوون و ئازادیی کوردان دەستیان بە هێرش کرد. لەبەر ئەوە، ئێوە چەندەش خەباتی ئایدۆلۆژی و سیاسیش بکەن، ئێوە چەندە تێکۆشانی سەربازیش ئەنجام بدەن، ئەستەم بوو کە چارەسەری نەتەوە-دەوڵەت لە کوردستان بەدیبهێنرێت. ئەوە رووبەڕووی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بووەوە. رێبەر ئاپۆ کاتێک پیلانگێڕییەکەی شرۆڤەکرد، کاتێک تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییەکەی هەڵسەنگاند، بە قووڵیی راوەستەی لەسەر ئەو دۆخەکرد و لەسەر ئەو راستیە دەستی بەو قۆناغەکرد کە ئێمە پێی دەڵێین گۆرینی پاڕادایم. لە ئایدۆلۆژیای نەتەوە-دەوڵەتی دابڕاند و پەکەکەی گۆری بۆ پارتێکی نەتەوەیی دیموکراتیک. لە پارتێک کە ئامانجەکەی دەسەڵات و دەوڵەت بوو، دەریهێنا. واتە هۆشمەندی، هێڵی ئایدۆلۆژیکی خۆی، سیاسەتی خۆی، لەسەر ئەو بنەمایەش بەرنامە، ستراتیژ، تاکتیک، شێوازی خۆی گۆری. پەکەکەیەکی نوێی پێناسەکرد. بەڵام ئەو پەکەکە نوێیە چۆن دەکرێت پێناسە بکرێت؟ ئێستا پەکەکەی نوێ شۆڕشێکی نوێ پێناسە دەکات. رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا بە شێوەیەکی روون ئەوەی خستەڕوو و دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی حەقیقەت شۆڕشێکی هۆشمەندی و شێوەیەکی ژیانە. شۆڕشی هۆشمەندی و ویژدانی بنچینەیی چالاکی شۆڕشگێری پەکەکە، پەکەی نوێیە. ئەوەی دیکەشیان شێوەی ژیانە، شۆڕشە، واتە شۆڕشی ئایدۆلۆژیکە. لە رووی پارادیگماییەوە پەکەکە چیتر نە دەسەڵاتداری دەوڵەتپارێز و نە چارەسەری نەتەوە-دەوڵەت بە بنەما ناگرێت. چی بە بنەما دەگرێت؟ رزگاری ژنان بە بنەما دەگرێت. پارتییەکی ئازادیخوازی ژنانە، پارتێک کە ژنی ئازاد بە بنەما دەگرێت. لە سەرەتاوە گرنگی بە ئازادی ژن داوە، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو خۆی گۆری بۆ پارتێکی ئازادی ژن کە شۆڕشی ئازادی ژنی هێنایە ئاراوە. هەروەها پارتێکی ئیکۆلۆژیستە. ئەو هێرشانەی ئیمپریالیزم، سەرمایەداری کە وێرانکاری لە ژینگەدا هاوشێوەی کۆمەڵگە ئەنجام دەدات. رەتدەکاتەوە. لە دژی وێرانکردن و لەناوبردنی ژینگەیە. خۆی لەسەر ژینگە بەڕێوەدەبات. بە دڵنیاییەوە پارتێکی ئیکۆلۆژیکی بەم جۆرەیە. کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی پەرەپێدەدات. واتە پارتیەکی سۆسیالیستی دیموکراتکە. لە رووی ئایدۆلۆژیاوە هێڵی کەسایەتی ئازاد و کۆمۆنە دیموکراتیکەکان بە بنەما دەگرێت. تاکی ئازاد بە کۆمۆنی دیموکراتیکەوە دەبەستێتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە کۆمۆنی دیموکراتیک لە رێگەی کەسایەتی ئازادەوە دەستەبەر دەبێت. یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکیەکانی پەکەکە کە دەمەوێت بە بیری بهێنمەوە، ئەوەیە کە پراتیکی خۆی باس دەکات، ئەوەی کردوویەتی دەیخاتەڕوو. وەک فکر و بیرکردنەوەکانی پێش خۆی، کردارەکانی بۆ دوایی هەڵناگرێت. واتە بۆ جیهانێکی دیکەی جێناهێڵێت. واتە لەم جیهانەدا جێبەجێی دەکات، بۆ داهاتووی ناهێڵێت و ئەمڕۆ جێبەجێی دەکات. لە ئاستی کۆمەڵایەتیشدا نەبێت لە ئاستی کەسایەتی و رێکخستندا ئەوە ئەنجامدراوە. لەناو پارتەکە و گەریلادا جێبەجێکراوە. لە تێکۆشانی ژنان و گەنجاندا بەرکارە. ئایدۆلۆژیا و هۆشمەندی خۆی لە کایەکانی ژیاندا جێبەجێ دەکات. لەو رووەوە پارتێکە کە یەکدەستبوونی هزر، ئەندێشە و چالاکی بە بنەما دەگرێت. لە رێگەی پاڕادایمی نوێوە ئەو تایبەتمەندییەی باشتر پێشخستووە و جێگیری کردووە. ئێمە چۆن پەکەکەی نوێ پێناسەبکەین؟ پارتێک کە لە پێوەری کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسیدا ئازادیخوازی ژن بە بنەما دەگرێت، کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژیکە، پارتێکی سۆسیالیستی دیموکراتیکە.
'گەر پەکەکە نەبوایە ناوی کوردانیش نەدەما'
پەکەکە لەو کاتەدا چی بەدەستهێنا؟ لەسەر بنەمای زیندووبوونەوە، کۆمەڵایەتیبوون و گەلبوونی پەکەکە دۆخی کوردان لە چ ئاستێکدایە؟ پەکەکە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا چی گۆڕی، چی وێران کرد، چی ئافراند؟ بە تایبەتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا چ کاریگەرییەکی لەسەر گەلانی هەرێمەکە کرد و دەیکات؟
لە ڕابردوودا کاتێک ساڵوەگەڕی پارتەکەمان یان ساڵڕۆژی ڕۆژانی ئاوا گرنگمان هەڵدەسەنگاند دەمانگوت دەکرێت ئەو پرسیارانە بە پێچەوانەشەوە بکرێت. یانی دەتوانین بپرسین لە ناو ٤٦ ساڵی ڕابردووەدا بەبێ پەکەکە چی ڕوویدەدا؟ لە کوردستاندا دۆخی کورد و کوردستان لە ئێستادا چۆن دەبوو؟ دەتوانین پرسیارێکی لەم شێوەیە بکەین و لەسەر بنەمای نمونە دەتوانین هەوڵێ چارەسەری، پێناسەیەک ببینینەوە. بەڕاستی ئەو کاتە چۆن دەبوو؟ ناوی کورد نەدەما، کوردستان و کوردایەتی بەتەواوەتی ئاسیمیلە دەکرا و لەناودەبرا. ناویان لە مێژوودا نەدەما. کوردایەتی وەک ناسنامەی نەتەوەیی، کۆمەڵگەی کورد وەک ئاوابوونێکی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەیەکی هەرە دێرینی میژوو بوونی نەدەما. ئەمانە قسەیەکەی زێدەرۆیی نیە بۆ وەسفی پەکەکە بکرێن. ئەمانە ڕاستییەکی زیندوون. دۆخی کوردستان و کوردایەتی لە کاتی دەرکەوتنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆدا دەزانین. بگەڕێیینەوە بۆ ئەو سەردەمە و بیری خۆمانی بهێنینەوە. بەڕاستی چەندە بەڕێکخستن بوو؟ ئایە ڕێکخستنبوونێکی کۆمەڵگەی کوردی هەبوو؟
کوردبوون بەهایەک بوون خاوەنداری دەکرا، یان بەهایەک بوو دەشاردرایەوە، لە ناودەبرا، نکۆڵی و ڕەتدەکرایەوە؟ بێگومان ئەوەی دووەمە و لەلایەن خاوەنەکانییەوە دەکرا. هەرخۆی سەردەست لە لایەن دەسەڵاتداری و کۆلۆنیالییەوە لێپرسینەوەی ئەم نەبوونەی دەکرد، ڕق لە بەرانبەر هەڵدەگیرا و بۆ ئەوەی لەناوی بەرێت هەموو شتێکی دەکرد. خاوەنەکانی خۆی هێنابووە ئەو ئاستە. پەکەکە هەموو ئەم حەقیقەتانەی سەروخوار کردەوە. تایبەتمەندی مێژووی گەلی کوردی ئاشکرا کردەوە، زیندووی کردەوە و گۆڕی. بەهاکانی ئازادیخوازی و دیموکراسی لەگەڵ بەهاکانی کۆمیناڵدا بە بەهێزی پێکەوەی بەستن و بەراستی کۆمەڵگەیەکی نوێی کوردی ئافراند. ژن و گەنجێکی نوێی کوردی خوڵقاند، مرۆڤێکی کوردیی داهێنا. کۆمەڵگەیەکی کوردی ئازاد، ژیان و سیستەمێکی دیموکراتیکی بونیات نا. لەسەر بنەمای تاکێکی ئازاد و کۆمونەی دیموکراتیک، یانی کۆمەڵگەیەک کە هەموو شتێکی خۆی بڵاودەکاتەوە، خوڵقاند. دوور لە هەموو جۆرە کۆلۆنیالی و زۆردارییەک سیاسەتێکی دیموکراتیکی بە پێش خست. خوڵقاندنێکی لەم جۆرەی کۆمەڵایەتی و بەهای کۆمەڵایەتی ئافراند. لە نێو کورداندا یەکێتی دروستکرد. وایکرد کورد خۆی خۆشبووێت و خاوەنداری لە ناسنامەی خۆی بکات. وایکرد کورد بە جۆش و خرۆشەوە لە ڕاستینەی خۆیدا بژییت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دووژمنایەتی کەسی نەکرد. لایەنی گرنگی ئەوەش ئەمەیە. لە ناو کورداندا یەکێتی دروستکرد و گەیاندییە ئەو ئاستەی کە کورد خۆی بناسێت. کوردانی هۆشیار کرد، بە شێوەیەک بتوانن لەگەڵ گەلانی دیکەدا بە هاوبەشی بژیین، شان بە شان، لە ژێر چەتری نەتەوەی دیموکراتدا، لە ناو سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا، بەبێ ئەوەی ئەوان بکات بە دووژمنی خۆی هەمووی لێکتر کۆکردەوە.
پەکەکە مۆری خۆی لە هەموو پێشەکەوتنەکانی کوردستان داوە. بێگومان کورایەتی بە پەکەکەوە دروستنەبووە. کۆمەڵگەیەکی هەرە دێرینی میژووییە. ناسنامەیەک کە لە ناو مێژدوودا دروستبووە، ناسنامەی کۆمەڵگەی گەلی کوردە. کورد تەنها بە پەکەکەوە خەباتی نەکردووە. ژیانی کورد هەمووی بە بەرخۆدانەوە دەرباز بووە، بەتایبەت ژیان لە کوردستان و میزۆپۆتامییا لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆمەڵگەی بەرخۆدانییە. لەبەر ئەمە کوردان هەموو کاتێک لەبەرخۆداندا بوون، نوێنەرایەتی بەرخۆدانی کرد و بەم شێوەیە هەموو بەهاکانی بە بەرخۆدانەوە هاتنەتە ئاراوە و ئاشکرای کردوون. پرۆسەیەکی بەم شێوەیەی بەرێوەبرد. لە سەرەتادا پەکەکە لە مرۆڤێکدا شێوەگیر بوو. هەست، ڕامان و ڕوحی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو بە هەنگاو سیستەماتیک بوو و گۆڕا بۆ ژیان. لەوێوە گۆڕا کۆمەڵێک و دواتر وەرچەرخایە سەر پارتێک. بووە گەریلا، بووە گەل. ساڵانێکە کۆمەڵگەی کورد لە هەموو جێگەیەک دەنگ هەڵدەبڕێ، دەڵێت پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە. لە ڕاستییدا لە پارتیبوونێک زیاتر پێشکەوت. لە تەڤگەرێکی ئازادی، تەڤگەرێکی بەرخۆدان گەورەتر بوو. بووە کلتووری گەل، زمان، مێژوو، ستایلێکی ژیانی و بووە ناسنامە. خۆی گەیاند بە ئاوابوونێک کە ڕابردوو و داهاتووی خۆی دەنوێنێتەوە. حەقیقەتی پەکەکە لە بوون بە گەل و کۆمەڵایەتییدا بوونی هەیە. پارتێکی لەو جۆرەیە کە بە دەڕبڕینی ئاوا پێناسە دەکرێت، کۆمەڵگە دەکێشێتە ناو ژیانەوە، زیندووی دەکات و تێکۆشانی بەهێز دەکات. کۆمەڵگە بەها بەنرخەکانی لە پەکەکەدا دەبینێتەوە. لە ڕێبەر ئاپۆدا دەیبینێتەوە. بە پەکەکەوە شێوەگیردەبێت. کاتێک مرۆڤ هەموو ئەمانە لەبەرچاو دەگرێت، گەر پەکەکە نەبوایە، هەڵبەتە شتێک بەناوی کوردبوون و کوردستانەوە نەدەبوو. کوردبوون و کوردستان بە پەکەکەوە هەبوونی خۆی زیندوکردەوە و گەیشت بەم ڕۆژە. بەڵام ئەو کوردبوون و کوردستانەی لە لایەن پەکەکەوە خوڵقێندراوە لە شێوەی هیچ وڵات و کۆمەڵگەیەکی دیکە نیە. بەتەواوی کۆمەڵگەیەکی جیاوازە، بە تەواوەتی وڵاتێکی جیاوازە. لەمڕۆدا بە ڕاستی جێگەی سەرنجی هەمووانە. بەتایبەت ڕۆژئاوا...ڕۆژهەڵاتی ناوین بە یەکێک لەو هەرێمانە دادەنرێت کە زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنی تێدایە و لە ژێر سیستەمی کۆیلایەتییدا ڕادەگیرا. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژن بوو. شۆڕشی ئازادی ژن پێكهات. ژن پێشەنگایەتییەکی گەورەی کرد، ئیرادەی بەدەستهێنا. ڕۆژئاوا، حەوزی فرات لەو هەرێمە چەندین ناسنامەی لە ناو یەکتردا تێیدا دەژین، گۆڕەپانێکە کە تێیدا دەسەڵاتداری، دەوڵەت پەرە بە سیاسەتی شەڕ و ناکۆکی دەدات. لە ئێستادا هەموو ناسنامەکان لە ژێر چەتر و بنمیچی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا پێکەوە دەژین و بە هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک لەگەڵ یەکتردا دەژین. هیچ کێشەیەکی وەک گوایە شەڕ و ناکۆکی لە نێواندا هەیە بوونی نیە. ئەوانە چارەسەر کران. لە ماوەیەکی کورتدا ئەو ڕەوشە پێکهات. بووە جێگەیەک، نمونەی مۆدێلێک. کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دروست دەبێت. ١٢ ساڵە ژیانێکی بێ دەسەڵاتداری و بێ دەوڵەتی لە ئارادایە. لە ئێستادا لەوێ ژیانێک خوڵقێندراوە کە نموونەی لە جیهاندا نیە، بۆیە بۆ هەرکەسێک کە لێگەڕینی ژیانێکی نوێ دەکات ناوەندێکی سەرنجڕاکێشە. لە جیهاندا گەلێک لێگەڕێنی بەم شێوەیە هەیە و وەڵامی لێگەڕینەکانیان لە ڕۆژئاوادا دەبیننەوە. وە بێگومان لە ڕۆژئاوادا هەبوونی خۆیان لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە.
چارەسەری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک یان مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی پەکەکە پێشدەکەوێت، لە جوگرافیایەکی پڕ لە شەڕ و ئاڵۆزی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مانای چی دێت؟ گرنگی ئەم مۆدێلە بۆ گەلان، پێکهاتە ئاینییەکان و ئەو کۆمەڵگایەنی بچوک دەکرێنەوە چییە؟
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوردستان لە ڕووی مێژووییەوە هەرێمێکی فرە زمانی، فرە کولتووری، فرە ڕەنگی، فرە ئاینی، فرە مەزهەبییە. گۆڕەپانێکە کە کۆمەڵگەی تێدا ڕوونە، گەلێک بەشی جیاوازی کۆمەڵایەتی تێدا پێشدەکەوێت و لە پرۆسەیەکی دێژی مێژوویدا شێوەگیر بووە. گۆڕەپانێکە کە هەم کۆمەڵایەتیبوون و هەمیش زۆر کۆمەڵگەی سروشتی تێدا پێشدەکەوێت و قوڵدەبێتەوە. هەروەها گۆڕەپانێکە کە دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی زۆر تێدا پێشکەوتووە، شێوەی گرتووە و ماوەیەکی درێژە دەسەڵاتداری خۆی تێدا بەردەوام کردووە. لە گۆڕەپانێکی لەم جۆرەدا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک مانای چی دەدات؟ مانایەکە کە هەموو ناسنامەیەک بە شێوەیەکی ئازاد خۆی بەرێکخستن دەکات و بەشداربوون لە ژێر چەتری یەکێتی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا بنەما دەگرێت. ئەمە بە مانای ئەوەدێت لە ناو یەکگروتییدا خۆبەڕێوەبەریدا خۆی ئازاد ژیانە. خۆبەڕێوەبەری خۆی لە هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، لە ژێر بنمێچی کۆنفیدراڵێزمی دیموکراتیکدا هەموو ناسنامە ئاینی، مەزهەبی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی بەها و ئازادی خۆی دەبینێتەوە. هەبوونی خۆی لە هەبوونی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە. هەڵبەتە خۆی لە لەناوبردنی ئەوانی تردا نابینێتەوە. بەڵام ئاینپەرستی، نەتەوەپەرستی، ڕەگەزپەرستی، زانستگەرایی، پێکهاتەی دەروونی، قاڵبی ئایدۆلۆژی، لێبراڵیزم هەموو ئەمانە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و پێچەوانەکەی دەردەبڕێت. دەبڕی چییە؟ هەبوونی خۆی لە لەنابردنی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە، ئازادی خۆی لە کۆیلەکردنی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە. لەبەر ئەمە هێرش دەکەن. لە ڕووی ئاینی و مەزهەبییەوە دەیکەن، بە شێوەیەکی نەتەوەپەرستی هێرش دەکەن. بۆ مافخواردن و چەوساندنەوە هێرش دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ جولەکەی هەڵسەنگاند، ئیسرائیل هێرش دەکات، بە لەناوبردنی دەوروبەرەکەی هەوڵدەدات هەبوونی خۆی بەهێز بکات. وا بیردەکاتەوە بە کۆیلەرکردنی ئەوانەی دەوروبەری یەهودییەت ئازاد دەبێت. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ وتی نەخێر وا نابێت. یانی بەڕاستی وا نابێ. بە لەناوبردنی کۆمەڵگە دیکە، جولەکە ناتوانن ئازادی و هەبوونی خۆیان بپارێزن. هیچ کەسێک ئازاد نابێت. بەڵام بەڵێ هەموو شکۆ و شەپۆلە فیکرییەکان کە باسمان لێوەکرد، هەبوون و پاشەڕۆژی خۆی دا بە لەناوبردن و بچوکییانی کردووەتەوە و ئەوانی تر لە دژی خۆیان دەبینین. بۆیە ئەم زیهنییەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕاوە بۆ گۆمی خوێن. ئەوەندە جیاوازی ئایینی و مەزهەبی، ئەوەندە جیاوازی نەتەوەیی، ئەوەندە جیاوازی کۆمەڵایەتی، ململانێ؛ ئەگەر هەموویان بە یەکدا بچن ئەوا دەبێتە گرێیەک کە ناکرێتەوە. ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرێکە قووڵتر دەکاتەوە. لە هەموو لایەکەوە ململانێ گەشە دەکات و دەگۆڕێت بۆ گۆمی خوێن. هۆکاری ئەو گۆمە خوێنەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بووە ئەم لایەنانەن. نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بزووتنەوەیەکە بۆ نەهێشتنی ئەو کێشانە، بزووتنەوەیەکە بۆ چارەسەرکردنیان. هەنگاوەکە بۆ کۆتایهێنان بەم خوێنڕشتن و کۆتایی هێنان بە ململانێ و شەڕە چۆن دەبێت؟ بە گۆڕینی عەقڵیەت. شۆڕشی فیکری گرنگە، گۆڕانێکی ئایدیۆلۆژییە. واتە نەهێشتنی ئەو فۆرم و هۆشیارییەی کە دەڵێت 'با ئەوانی تر نەمێنن و هەموو شتێک هی من بێت'. ژیانێکی دیموکراتیکی و سۆسیالیستی بەرەوپێش دەبات، ژیانێک کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و کۆمەڵایەتی دامەزراوە. ناڵێت 'هەموو شتێک هی منە'. هاوبەشیکردن زۆر گرنگە. ناڵێت بە تەنها من بژیم، دەڵێت دەبێت هەموو کەسێک بژی. ئەو دەیەوێت هەمووان ئازاد بن، بۆ ئەوەی ئەویش ئازاد بێت. لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراتیکدا پەرە بە بەرەوپێشبردنی ئازادی دەدات. چارەسەری بە بنەما دەگرێت. لەبەرئەوەی عەقڵیەتی پەکەکە لەسەر بنەمای پارادایمی نوێی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی- نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ گەشە دەکات، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆمەڵگەکان، پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناوچەکە و جیهان هەیە و دەبێتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێش. دەبێتە ڕێگای دەرچوون و ڕزگاربوون بۆ هەمووان. پێکهاتە دەسەڵاتدارەکان دوژمنن، هێرش دەکەن، بەڵام کۆمەڵگە بزووتنەوەکە وەک ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون دەبینێت. دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو بیرۆکانە دەکەن، بەڵام لە هەرێمە جیاجیاکانی جیهان نموونەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە و کاریگەریی هەیە. ئەگەر ئەم دەرفەتانە هەڵسەنگێندرێن، ئەوا پێشکەوتنی زۆر خێرایان لێدەکەوێتەوە. ژیانێکی نوێ، سیستەمێکی نوێ دێنێتە ئاراوە، بوونێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی دروست دەکات. ئەوەی کە دەبێت بیڵێین ئەمەیە: لە بەرامبەر عەقڵیەتی پێنج هەزار ساڵە و زیهنییەت و سیستەمی پیاوسالاری مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پێنج هەزار ساڵە، بەڕاستی بۆ ژیانێکی نوێ، پرۆسەیەکی مێژووی نوێ کە بە کۆمەڵگەی سروشتی هاوئاهەنگ لەگەڵ سروشتدا، بە سروشتی لە ناو یەکسانیدا بژیت و بۆ مرۆڤایەتی بە بەختەوەری، ئازاد و یەکسانی بژییت، بە بنەما دەگرێت. لەم ڕووەوە بێگومان زۆر گرنگ و مانادارە. دەبێتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێش. پێشتر ڕێگەی بۆ پێشکەوتنەکان کردوەتەوە و زیاتریش ڕێگە خۆش دەکات.
'ژن لە ناو پەکەکەدا پێشەنگە'
لە کوردستاندا بە پێشەنگایەتی پەکەکە و پاژک لەسەر بنەمای فەلسەفە و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشێکی ژن پێکدێت. ئەم پرۆسە شۆڕشگێڕییە چۆن پێشکەوت، چ ئاستێکی لە کۆمەڵگەدا ئاشکراکرد؟ لەم پرۆسەیەدا سیستەمێک کە لە دەنجامی دەستکەوتەکانی ژندا بەدەستهێنراوە، بۆچی هەموو کاتێک لە ئامانجی دەوڵەتاندایە؟
لە ڕووی مێژوویەوە ئەم بابەتە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت. پارادایمی نوێی پەکەکە، تێکۆشان کە لە کوردستاندا بە پێشەنگایەتی پەکەکە سەرلەنوێ پشدەکەوێت، لەسەر بنەمای هێڵێ ئازادی ژن، لە چوارچێوەی پێناسەکردن و پێشخستنی ئازادی ژندا هەڵدەسەنگێنرێت و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەمە دۆخێکە لە سەردەمی ئێستاماندا ڕوودەدات. چۆن گەیشتین بەم قۆناغە؟ کۆمەڵگەی کوردی پێویستە لە ڕوانگەی مێژوویەوە بخوێندرێتەوە. لە میزۆپۆتامیا کۆمەڵگەیەک لە ناو ژینگەی شەڕ و ئاڵۆزییدا خۆی دروستەکات و بەردەوام دەبێت لەسەر چ تایبەتمەندییەک دروستبووە؟ پێویستە بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا بگەڕێین. هۆکاری مێژوویی هەیە. لایەنی کۆمەڵایەتی هەیە. ئەو شتەی لە مێژوودا لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی کورددا دروستبووە و بەشداربوونی ژنان لە ڕووی ژیانی کۆمەڵایەتی بۆ ئەمڕۆ گرنگە. کۆمەڵگەیەک نیە کە سیستەمی دەسەڵاتداری و دەوڵەتی تێدا پێشکەوتبێت. سەرەنج بدەین. لانی کەم کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووە. کۆمەڵگەیەکە کە دەسەڵاتداری و دەوڵەتخوازی تێدا پێشنەکەوتووە، بە کۆمەڵایەتی ماوەتەوە. ئەمە بە مانای چی دێت؟ بەمانای ئەوە دێت ژنان چالاکن. بە مانای ئازادی ژن و پێشەنگایەتی ژنە. دەوڵەتداری و دەسەڵاتداری لە سودی هەژموونگەرای پیاوە، بەرهەمی ئەوە. دەرنجامی سیاسەتی زیهنییەتی سەردەستی پیاوە. لەبەر ئەمە بۆیە کۆمەڵگەی کورد بەم شێوەیە نیە، دەبێت لایەنی مێژووی ئەمە قبوڵ بکەین کە ئاوابوونی کۆمەڵگەی کوردی بە تەواوەتی وەک کۆمەڵگەکانی دیکە نیە.
گەر پێشەکەوتن لە ناو پەکەکەدا هەڵسەنگێنین. ڕێبەر ئاپۆ دڵداری ئازادییە. لە منداڵییەوە وایە. پێشخستنی تەڤگەریش وایە. پەیوەستبوونی ئەو بۆ هەبوون و ئازادی کورد وایکرد هەموو ئەم خەباتانە پێشخات، چەندە بەرهەمداربێت، پێشکەوتن دروستەکات و پێشەنگی دەکات. گەیاندییە ئاستێکی وا کە هەموو ئاستەنگی و سەختییەکان تێپەڕبکات. لەبەرئەمە هەمان شتی لە بابەتی پرسەکانی ژندا کە وەک ڕەگەزێکی هەرە بندەست، ڕەنجخوراو و لە مێژە کۆیلکراوە نیشاندا. لەسەرەتاوە بە جدییتەوە ئەم بابەتەی وەرگرت. لەگەڵ ناسینی ڕاستی گەلی کورددا، هەوڵی دەدا ڕاستی ژنیش بناسێت، وەک ئەوەی پرسەکانی کوردی چارەسەر کرد، یانی ژنی چواند بەوە و چارەسەری کرد و کردی بەیەک. هەڵسەنگاندن و شیکارییەکان پەیوەست بە کێشەکانی ژن بەم شێوەیە پێشکەوت. وە لە پرۆسەی ئاوابوونی پارتییدا بێگومان هێزی ژنی وەک هێزێکی هەرە بنەڕەتی پارتیبوون، هێزی ژنی وەک ڕێپێوانی ئازادی و تێکۆشانی ئازادی بینی. بە دەربڕینێکی تر، یەكێک لە دواکارییە هەر بەهێزەکانی جاڕنامەی دامەزراندنی پەکەکە لە ژنان کرا. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەی کرد. هەرکەسێک ئێستا بخوێنێتەوە ئەوە دەبینێت کە بانگەوازییەکی چەند بەهێز لە ژنان کراوە. بە کەکەوە لە دژی هەر جۆرە کۆیلایەتی و دەسەڵاتدارییەک تێکۆشانی بە بنەما گرت و بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی ئازادی لە کوردستاندا دروستبێ، بۆ ژیانێکی نوێ بانگەوازی کرد. ئەمە داوایەکی بەهێز بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی عەقڵیەت، پێکهاتەی ئایدیۆلۆژی و سیستەمی سۆسیالیستی ڕاستەقینە لە پێشەوە بوون، بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم تێگەیشتنە، تێگەیشتنی سۆسیالیستی ڕاستەقینەی ناو پارتی بە ڕەنگی جیاواز لە بواری سیاسی و ڕێکخراوەییدا دەرکەوت. چی ڕوویدا، واتە ئەم تێگەیشتنە چی بوو؟ وەک باڵێکی بزووتنەوە سەیر دەکرا، وەک لقێکی پشتیوانی خەبات و ڕێکخستن سەیر دەکرا. وەک پێشەنگی خەبات بۆ ئازادی ژن، بناغە نەدۆزرایەوە. بەڵام ڕێکخستنی ژنانی بە جددی وەرگرت. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پەرەی سەند. لە ئەوروپا پەرەی سەند و بۆ هەرێمەکانی تریش بڵاوبووەوە. لە ماوەی گرووپی یەکەمی پارتیدا بەشداری ژنان دەستی پێکرد. دوای چالاکییەکەی ١٥ی ئاب، بەشداربوونی ژن بە گەریلاوە درووستبوو. لەگەڵ هاتنە پێشەوەی کێشەکانی خەباتی گەریلا و گەڕان بەدوای چارەسەر بۆیان، پێگە و شوێن و گرنگی ژن لە تێکۆشاندا سەریردەکرا. ڕێبەر ئاپۆ پرسی ئازادی ژن و پرسی بنەماڵە زیاتر خستە ڕۆژڤەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. با سەرنج بدەین. دوای کۆنگرەی سێیەم، لەگەڵ دامەزراندنی ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکمازدا، هەڵسەنگاندنە تیۆریەکانی ڕێبەر ئاپۆ قووڵتر و بەهێزتر بوون. لە زۆر لایەنەوە وەریگرت، لە زۆر ئاراستەدا پەرەی سەند. بەڵام دوو بنەمای بنەڕەتی هەبوون. یەکێک، قوڵبوونەوە لە گەریلایەتیدا و دووەم قوڵبوونەوە لە ڕزگاری ژندا. ئەم دووانە بە شێوەیەکی هاوتەریب گەشەیان کرد. قووڵ و تەواو و بەهێز بوو. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کاریگەرییەکەی لە کۆمەڵگادا زیاتر بوو. لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەشداری ژنان لە گەریلایەتییدا زیادی کرد و لەگەڵ شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی ژنان، سەرهەڵدانەکان پەرەیان سەند. ئەمە لە ڕاستیدا سەرەتای شۆڕشی ئازادی ژنان بوو. لەگەڵیدا چی پێشکەوت؟ پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) دامەزرا. جەنگاوەری ژنان پەرەی سەندووە، گەریلای ژنان پەرەی سەندووە و ئەمڕۆ وەک یەژا ستار سەریهەڵداوە. هۆشیاری و ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستن و خەبات پێکەوە لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەند. بە دڵنیاییەوە ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی نوێ، ئازادی ژنانی وەک پێوەرێکی بنەڕەتی پارادایم وەرگرت. کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی، کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی و ئازادی ژنان بنەما بوون. ڕێبەر ئاپۆ پارادایمەکەی وەک سێ پێوانەی بنەڕەتی پێناسە کرد. ئازادی ژن لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی وەک زانستێکی ژن هەڵسەنگاند و لە زۆر لایەنەوە شیکاری بۆ کرد. ژنانی کورد لە سەختترین ناوچەکاندا شەڕیان دەکرد و هەموو ئەرکێکیان گرتە ئەستۆ. پێشەنگایەتییان دەکرد، خاوەندارێتییان دەکرد و بەشدارییان تێکۆشانی نەتەوەییدا کرد. بەم شێوەیه ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن، هێڵی ئازادی ژن و شۆڕشی ئازادی ژن هاته پێشه وه و بوو بە ڕۆژەڤ . بە پشتبەستن بە ڕێکخستنی پاژک، کەجەکە و یەژا-ستار. بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی نوێ بوو، کۆمەڵگەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی خوڵقاند. سەدەی بیست و یەکەمی بە سەدەی ئازادی ژن و پەرەسەندنی دروشمەکانی پێناسە کرد. ئەم پەرەسەندنە کاریگەری لەسەر بزووتنەوەکانی تری ژنان لە جیهاندا هەبوو. نەبوونی و لاوازی بزووتنەوە فێمینیستەکان، بزووتنەوەی مافی ژنان و ئەو بزووتنەوەیانەی کە پێشەنگایەتی تێکۆشان لە دژی چەوساندنەوەی ژنان دەکەن دەرخست. لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی ژنانیشدا بەشدار بوون. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاستیدا فۆرمەلەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەربڕی. ئەم فۆرمولەیە بۆتە هێز و چارەسەری پێشەنگ لە بەرامبەر هەموو ئەو کێشانەی کە سیستەمی دەوڵەتی و دەسەڵاتدارانی لەناو کۆمەڵگە دروستیان کردووە. ئێستا گوتمان مرۆڤایەتی بە کوردی دەجوڵێت. بە پێشەنگایەتی ژن دەجوڵێت. لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت. لەگەڵ شۆڕشی ژیان و ئازادی ژندا دەڕوات. بۆیە خەبات و شۆڕشی ئازادی ژنان نە بەشێکە لێی و نە باڵێکە لێی، پێشەنگی خەباتی ئازادییە، پێشەنگی ژیانێکی ئازادە. بناغەی ئازادی کۆمەڵایەتییە. واتە پێشەنگایەتیکردنێتی . مەبەستی لە ناوبردن و گۆڕینی هەژموونی پیاوی دەسەڵاتدارە لە هەموو لایەکەوە. ئێستا ٢٥ی تشرینی دووەممان لە پێشە. بە ڕۆژی خەبات دژی توندوتیژی دژی ژنان ناودەبرێت. ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە ڕۆژی کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکەیە. ٢٥ی ئەم مانگە ڕۆژی خەبات دژی توندوتیژی دژ بە ژنانە... لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە پارتی بە دامەزراندنی پارتی ژنان، بە شۆڕشی ئازادی ژنان وەڵامی خەباتی دژ بە توندوتیژی دژ بە ژنانی دایەوە. دەبێت یەکیان بخەین. ٢٥ت تشرینی دووەم باشترین مانای خۆی لە واقیعی پەکەکە لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەمدا دەبینێتەوە. بەهێزترین و گەورەترین خەبات بۆ ئازادی ژنان، خەبات و تێکۆشان بە پێشەنگایەتی پەکەکەیە. خەباتێک کە نوێنەرایەتی خۆی لە پێکهێنانی پەکەکەدا دەدۆزێتەوە. هەندێک لایەن ئەم توندوتیژییە بە جددی وەردەگرن. توندوتیژی جەستەی وەک فشار وەردەگرێت. بەڵام وا نییە. پەکەکە نەک هەر ئەو توندوتیژییە دیارانەی هێناوەتە دەرەوە، بەڵکو ئەو توندوتیژییە نەبینراوەشی دەرخستووە کە لە ژیاندا چەسپاوە، ئەو توندوتیژییەی بەرامبەر بە ژنان لە ئەنجامی سیستەمی دەسەڵاتی پیاوانەدا بە درێژایی ژیان بڵاوبووەتەوە. ئەو پێشبینییەی شۆڕشی ئازادیی ژنان کە دژی دەجەنگن، لە ڕاستیدا ئەو بزووتنەوەیەیە کە بە هێزترین شێوە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی ژن دەکات وەک ناسنامەی ژنێک لە دژی عەقڵیەت و سیستەمی پیاوان. ئەم ڕاستییە زۆر باشتر لەلایەن ژنانی ئەمڕۆوە دەبینرێت و تێدەگات. ژنان مانای زیاتر بە پێشەنگایەتی پاژک دەبەخشن.ژنان باشتر لە چەمکی ژنۆلۆژی تێدەگەن کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدراوە. لە هەموو کەس زیاتر لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی دەبن، خاوەنداری دەکەن و پێشەنگایەتی دەکەن. لەبەرئەوەی بەڕاستی بە ژیان و ئەزموونی خۆیانەوە دەیبینین و تێدەگەن لەوە کە ڕێبەر ئاپۆ هاوڕێیەکی بەهێزی ژنە.
ئەمەش دەبێتە بنەمای شۆڕشی سەدەی بیست و یەک. لە ئەنجامدا بۆچی سیستەمی دەوڵەت هێرش دەکاتە سەر ئەو بەهایانە؟ شۆڕشی ئازادی ژنان بە ئاشکرا عەقڵیەتی دەسەڵاتدار و دەوڵەت و هەروەها سیاسەتی سیستمەکە ئاشکرا و ناوزەڕ دەکات. نەک هەر دەوڵەت و دەسەڵات شیکاری دەکات، بەڵکو ڕێگای بەردەم پلەبەندیش شی دەکاتەوە. بۆیە شیکارییەک بۆ هەژموونی پیاو لە دەرەوەی دەوڵەت و دەسەڵات پەرە پێدەدات. لەبەرئەمە، لە دەوڵەت و دەسەڵاتدری ئەولاترلەسەر هەژموونی پیاو شیکای پێش دەخات. بەشێوەیەکی گەورە دەسەڵاتدرای و دەڵەت ناگرێتە دەست، بە پێچەوانەی ئەوەوە زیهنییەت و سیستەمی هەژموونی پیاو کە بە هەموو ژیاندا بڵاوبووەتەوە ئاشکرا دەکات. هەر بۆیە زۆرترین ترسیان لە ژنان هەیە. چونکە ژنان بە زانستی ئازادی و شۆڕشی ژنان دەمامکەکەیان دادەماڵن. زۆر زیاتر تێکۆشانی ئازادی ژن، زیهنییەت و سیستەمی هەژموونداری پیاو، دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی ناوزەڕ دەکات. دڕندایەتی سیستەم ئاشکرا دەکات.
بۆیە دەسەڵات و هێزەکانی دەوڵەت لە تێکۆشانی ئازادی ژنان دەترسن. ئەوە دەرنجامێکی سروشتییە، هەر بۆیە هێرش دەکەن. لە ڕابردوودا هەندێک خەبات بۆ مافەکانی ژنان هاوشێوە بوون، بەڵام هەرگیز ڕووخساری ڕاستەقینەیان ئاشکرا نەدەکرا. تەنانەت هەوڵیان دا کاریگەرییان لەسەر دروست بکەن. لیبرالیزم زۆر ئەم کارەی کرد. وە چێژیان لێ وەرگرت. هەر بۆیە ژنان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان نابینن. بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتییاندا بوون. بەڵام ئێستا شۆڕشی ئازادی ژن کە لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی گەشە دەکات، هەموو ئەمانە دەشکێنێت و لەناویان دەبات. بە پێچەوانەوە هەموو دەمامکەکان بە تەواوی لا دەبات. ڕاستییەکان بە هەموو قووڵاییەکانیەوە نیشان دەدات. وە بەهۆی ئەمەوە دەسەڵات و سیستمی دەوڵەت دەترسێت. بە لەناوچوونی و کۆتایهێنانی خۆی دەیبینێت. چونکە پشت بە پرەنسیپی عەقڵیەت و هەست و بیری پیاو دەبەستێت. دەزانێت بە شۆڕشی ئازادی ژن هەموو ئەمانە لەدەست دەدات. بەم مانایە لە ڕابردوودا شتەکان گۆڕاون. ئێستا زۆربەی کات ژن وەک هەڕەشە و وەک دوژمن دەبینێت. زیاتر هێرش دەکاتە سەر ژنان، ستەمیان لێدەکات، دەستگیریان دەکات. بێ گومان ژنان لە هەموو کەس باشتر لەم ڕاستییە تێدەگەن، بەو پێیە خۆیان پەروەردە دەکەن و خۆیان ڕێکدەخەن. ئەو پیاوانەی لەسەر بنەمای ئازادی ژن هۆشیار و ڕێکخراون ئەم ڕاستییە ببینن. ژنانی ئازاد لەگەڵ ئەو پیاوانەی کار بۆ ئازادی دەکەن و کاریگەرتر دژی ئەو ڕاستییە شیکاری دەکەن. هەرچی بکات گرنگ نیە، زیهنییەت و سیاسەتی هەژموونداری پیاو، هەروەها دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی ناتوانێت ئەم تێکۆشانە ئازادیخوازیییەی ژنان تێکبشكێنێت. بە پێچەوانەوە ئەم هۆشمەندی و ڕێکخستنبوونە پەرەدەسێنێت و زیهنییەتی هەژموونداری پیاو، سیاسەتەکانی، دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی تێکدەشكێنێت. لە سەر بنەمای ئازادی ژن سەدەی بیست و یەک دەکاتە سەدەی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک.
'رۆڵی رێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی یەکلاکەرەوەدایە'
ئێوە دەڵێن پەکەکە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە. ئەوەی دەبێت لەو پێناسەیە تێبگەین چییە؟ لە ناو پەکەکەدا راستی رێبەرایەتی، رۆڵی رێبەر ئاپۆ چییە؟ بەشداربوون و ئاوێتەبوون لەو راستیە دەبێت چۆن بێت؟
راستە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە، هەڵبەت گرێدراوی پێشەنگایەتی و بزوتنەوەیەکی پێشەنگە. واتە بزوتنەوەیەکی ئاسایی نییە، بزوتنەوەیەکی بەو جۆرە نییە کە هێز و پێشەنگایەتی بە هەندێک شت دەدا. بە پێچەوانەوە بزوتنەوەیەکی لەو جۆرەیە کە چارەسەری، ئانالیز، رەخنە، بە بنەماگرتنی رەهەندە ئەرێنییەکان، رەتکردنەوەی رەهەندە نەرێنییەکان و ژیانێکی نوێ بە بنەما دەگرێت. بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییە، بزوتنەوەیەکی گۆڕانکاری گەورەیە. ئەوە بە هێزێکی گەورەی لەو جۆرە ئەنجام دەدات. لە سەر ئاستی پێشەنگایەتی دەیکات. لەبەر ئەوەش بە دڵنیاییەوە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە. بزوتنەوەیەکی لەو جۆرەیە کە لەپێشەوە هەنگاو دەنێت. بزوتنەوەیەکی رێنیشاندەرە، بزوتنەوەیەکە کە ژیانی نوێ و ژیانی ئازاد دەخوڵقێنێت و رێبازەکانی دەخاتەڕوو. واتە دەبێت ئەوە ببینین کە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە. هەروەها هەڵبەتە لە ژیانەوە، دامەزراندن، بەڕێوەبردن و لە هەموو رەهەندەکانیدا کارتێکەری رێبەر ئاپۆ دیار و لەبەرچاوە. رۆڵی رێبەر ئاپۆ لە پێگەیەکی یەکلاکەرەوەدایە. رۆڵەکانی دیکە بە گوێرەی ئەوە دەگۆڕدرێن. زیاتر بە شێوەکانی یارمەتی و تەواوکاری، یارمەتی مامناوەند و کەم نیشان دەدرێت و هەڵبەت ئاستەنگ و لەمپەریش هەیە. ئێمە ناتوانین ئەوانە وەک کەسانی کارتێکەر هەڵبسەنگێنین، بەڵام دەبێت ئەوانەش ببینین. چونکە لێرەدا لە دژی ئەوانەش تێکۆشانێک پەیڕەو دەکرێت. لە سەرەتاوە تائێستا رۆڵی رێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی یەکلاکەرەوەدا بووە. لە یەکەم وشەکانی بزوتنەوەکەدا، لە خوڵقاندنی پێودانگەکانی ژیاندا، لە هزری ئەودا، لە تیۆری ئەو دا تا پەیڕەوەکەی، لە تاکتیکەکانەوە تا ستراتیژەکانی، لە بەڕێوەبردنی هەموو ساتەکاندا، لە پەروەردەکردنی کادرەکاندا، لە پێشەنگایەتی پارتەکەدا، لە ئافراندنی گەریلاکاندا، لە پێشەنگایەتیدا، لە هەموو شتێکدا رۆڵ و زۆرترین هەوڵدان بۆ رێبەر ئاپۆ و راستی رێبەر ئاپۆیە. پەکەکە بزوتنەوەیەکی بەو جۆرەیە کە لەبەرامبەر هێرشەکاندا تەنیا وەک کاردانەوەیەکی کۆمەڵایەتی هاتبێتە ئاراوە. پەکەکە وەک گفتوگۆ و کۆبوونەوەی ئەو هێزانەی خاوەن بیرۆکەی جیاجیان، لە رێککەوتن لەسەر بنەماکان و بە ئافراندنی بەڕێوەبەرایەتی هاوبەش وەک دامەزراندنی پارتێک پێشنەخرا. بزوتنەوە و پارتی لەو جۆرە هەن. کاتێک ئێمە لە مێژوو دەڕوانین، لە کوردستانیش هەوڵی بەو جۆرە لەئارادابوو، بەڵام پەکەکە بەم جۆرە نەبوو. پەکەکە چۆنە؟ جیاوازییەکەی کامەیە؟ بەم جۆرەیە پەکەکە لە سەرەتاوە و بە هەموو شتێکیەوە بە دەوری رێبەر ئاپۆوە شێوەی گرتووە، بزوتنەوەیەکی بەو جۆرەیە کە پەیوەست بە بنەمای بەشداربوو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دامەزراوە. واتە هەموو پێودانگ، بنەما و بەهاکانی بزوتنەوەکە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە دیاریکراون، لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پێشخراون و ئافرێندراون. کەسانی دیکەش بەشدارییان لەوەدا کرد و لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بناغەیەکیان دانا. وەک پەکەکەییبوون، بەشداربوون لە ناو پارتەکە، بوون بە پەکەکەیی، بەشداربوو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوە بە دەوری رێبەر ئاپۆ و وەک بەرێکخستنبوون هاتە ئاراوە. ئەمەش لایەنێکی گرنگی پەکەکەیە، تایبەتمەندیەکی گرنگیەتی. رێبەرایەتی بوونی گوزارشتە لەوە. بەشداربوو لە رێبەرایەتی دەبێت چۆن بێت؟ رێبەر ئاپۆ لای خۆیەوە بەم جۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە؛ 'دەبێت بە زانباوون و بڕواوە ساز بکرێت'. وتی، هەندێک کەس بە زانابوون و هەندێکیش بە بڕواوە بەشدار دەبن، بەڵام راستترینیان بەشداربوونەوە هەم بە انابوون و هەمیش بە بڕواوە. وتی بەم جۆرە راستی و حەقیقەتی من بەدەستدەهێندرێت و مەزڵوم و خەیری بەم جۆرە بەشداربوون و هەموو جارێک کارە راستەکەیان کرد، بوونە ئەندامی سەرکەوتووی پارتەکەمان. ئەوەی تێگەیشت، تێگەیشتن لە راستی رێبەرایەتی دەردەبڕێت. هەڵبەست باوەڕمەندبوون نیشانەی دڵسۆزییە. دەبێت مرۆڤ بە دوای راستیەکی دیکەوە نەگەڕێت. دەبێت راستی مرۆڤ بە گوێرەی ژیان، هزر، شێواز و راستی رێبەر ئاپۆ بێت. هەروەها بە تەنیا بەدروستی بینینی ئەوانەش بەس نییە، مرۆڤ دەتوانێت ببینێت بەڵام لە پراتیکدا نیشانی نەدات. ئەو کاتە مرۆڤ نابێتە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕێکی سەرکەوتوو و مرۆڤ ناتوانێت بەشداربوونێکی باش جێبەجێ بکات. بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە جەنگاوەرێکی وڵاتپارێز، بەشداربوونێکی راست پێکبهێنێت و لە پراتیکدا سەرکەوتوو بێت، دەبێت تێبگات وبزانێت، ئەمانەش پێویستی بە زانابوون هەیە. بەشداربوون لە چوارچێوەی تێگەیشتن، بڕوا و دڵسۆزیدا بەشداربوونێکی راستە و لە ئەنجامدا شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزییەکی سەرکەوتوو دێتە ئاراوە. ئێمەش لێپرسینەوە لە بەشداربوونەکان دەکەین. هەموو جارێک لێپرسینەوەمان لەوەکردووە، لە داهاتووشدا و ئێستاش بە تایبەتی لە بەشداربوون لە پەکەکە و پابەندبوون لە پاڕادایمی نوێ و بەشداربوون لە راستی رێبەرایەتی زیاتر دەکۆڵینەوە. واتە زۆر شت هەیە کە بە گوێرەی خۆمان دەیخوڵقێنین و ئەوەی زیاتریش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بەشداربوونە لەسەر بنەمای هەست. من لە ئەنجامی هەستەکانم بەشداربووم. بەو جۆرە نابێت. بەشداربوون لە پەکەکە بەم جۆرە بوونی نییە. بەپێچەوانەوە رێبەر ئاپۆ ئەو هەستەی کە بە هزر و رێکخستنەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێت زۆر بە مەترسیدار هەڵیدەسەنگێنێت. هێزی هەست، کاتێک کە ئاوێتەی هزر و رێکخستنبوون دەبێت، دێتە ئاراوە، دەبێتە هێزێک کە لە بن نایات، بەڵام ئەگەر ئاوێتەی هزر و رێکخستن نەبێت، ئەوانە ناگۆڕێت بۆ چالاکی و رەنگە رێگەش لەبەردەم مەترسی گەورە بکاتەوە و لەوانەیە رێگە لەبەردەم دەمارگرژی و دیماگۆجی بکاتەوە. لەبەر ئەوە بەشدابوونی لە رووی هەست و بەشداربوونی بە رێکەوت دەتوانێت بۆ هەنگاونان بەرەو پەکەکە و دۆزینەوەی رێبەرایەتی بە باشی هەڵبسەنگێندرێت، بەڵام وەک سەرەتایەکە، دەبێت ئەوە دەستبەجێ بگۆڕدرێت و بکرێتەوە. دەبێت بە دروستی لە رێبەرایەتی بگات، بە دروستی لە پەکەکە تێبگات و پەیوەست بە هزر و بڕوا بەشداربوون بێتەئاراوە. دەبێت کەموکوڕی و زیانگەیاندنی بەشداربوونی لە رووی هەستەوە تێپەڕێندرێت و نەهێڵدرێت.
پەکەکە چۆن بووە بە تەڤگەرێک کە تێکناشكێت؟
پەکەکە تا ئێستا لە بەرانبەر سوپای تورک شەڕی کردووە کە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆیە، لە ڕاستیدا لە دژی گلادیۆی ناتۆ شەڕیکرد. وێڕای ئەوەی دەوڵەت نەیتوانیوە بەرانبەری بوەستێتەوە، پەکەکە چۆن ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتربووە و چۆن گەیشتووە بە ئێستا؟ یانی ئەو تایبەتمەندیانە چین کە وایکردووە پەکەکە تێکنەشكێت؟
بەڵێ پرسیارێکی باشە، پرسیارەکە دەربڕی شتێکی باشە. بەڕاستی هێزی پەکەکە نیشان دەدات. دەرخەری ئەوەیە چۆن شەڕێک بەڕێوەدەبات و لە دژی کێ شەڕ دەکات. لە بەرانبەر ئەو هێزانەدا چۆن شەڕ دەکات؟ بوێری و هێزی شەڕکردنی لە چییەوە وەردەگرێت؟ کاتێک لە دژی هێزێکی لەو شێوەیە شەڕدەکات، چۆن خۆی ڕاگرتووە و سەرکوت نەکراوە؟ بە تایبەت وا ماوەی ٢٦ ساڵە ئەم شەڕە لە ئاستی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییدا بەڕێوەدەبرێت. راستەوخۆ ڕێبەر ئاپۆییان بە ئامانج گرتووە. هەژمونگەرایی سەرمایەداری نێونەتەوەی راستەخۆ ئەمەی لە پلاندایە، بەڕێکخستنی دەکات و بەڕێوەی دەبات. لە پێشدا چۆن بووە و لە ئێستادا چۆنە. لەم بابەتەدا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە. هێرشێکی ئاسایی نیە. هەڵبەتە شەڕەکە بە تەنها لە دژی سوپای تورک نیە، سیستەمی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، میت و هەواڵگرییە. پەکەکە حەقیقەتێکی لەو شێوەیە کە لە سەرەتاوە تا ئێستا لە بەرانبەری سیستەم و گلادیۆی ناتۆ، وە لە دژی سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵاتداری، زیهنییەتی هەژموونگەرای پیاوان و سیستەکەمە لە خەباتدایە و تێدەکۆشێت. تێکۆشانی ڕوحی، هەستی، ئایدۆلۆژی، ویژدانی، ئەخلاقی، کولتووری و تێکۆشانی وێژەیییە. ئەمەش بە گوێرەی شەڕ، تێکۆشانی سیاسی و چالاکی کۆمەڵایەتی دەربڕی تێکۆشانێکی گەورەیە. لەوەش زیاترە. پەکەکە ئەمانە بەچی و چۆن دەکات، چۆن خۆی ڕاگرتووە؟ یانی دەتوانرێت لە زۆر ڕووەوە ئەمە هەڵسەنگێندرێت. یانی هێزی خۆسەری بە بنەما گرتووە، خۆی سپاردووە بە هێزی خۆی، خۆی سپارد بە مرۆڤایەتی، گەنجان، خەباتکار، کرێکاران و هەرخۆی ناوی پارتی کرێکارانی لە خۆی نا. بەم گوێرەیە چۆن توانی ببێتە تەڤگەرێکی هێزی خۆبەڕێوەبەری؟ ئەمە گرێدراوی نزیکایەتی و تێگەشتنی ڕێبەر ئاپۆیە سەبارەت بە ژیان. بەڵام مرۆڤ دەشتوانێت بە دۆخی کوردستانییەوە ببەستێتەوە. چۆن؟ لە کوردستاندا چارەیەکی دیکە نەبوو. یانی دۆخێک بوونی نەبوو بۆ هاوکاری وەرگرتن لە کەسێکی تر بوونی نەبوو. دۆخێکی یارمەتیدەر بوونی نەبوو. ئەو کەسانی کە ئامادەن هاوکاری بکەن لە باشترین بریکارەکان ئاڵۆزترن. هیچ دابین ناکەن. هیچ شتێکیان زیاد نەکرد. ئەوان لە دۆخێکی وادان. ئەو کۆمەڵگە و وڵاتانەی کە لە دەوری پێکهاتەی سەروەری نێونەتەوەی سیستەمی سەرمایەداری وەک نەبوویەک دادەنرێن و لەناودەبرێن. مرۆڤ لێرەدا پشتگیری لە کێ وەربگرێت؟ لەم سیستەمەدا هەموو کەسێک جێگەی خۆی هەیە و سیستەمی دەوڵەتی و حکومەت هەیە کە گەل بەڕێوە دەبات. یەکێتی سۆڤیەت کە خۆی وەک بەدیلێک پیشان دەدا. ئەوانیش خاوەنداری لێ نەکرد. یەکێتی سۆڤیەت بە هۆی پەرەسەندنی خەباتی ئازادی کوردستان و پەرەسەندنی پێکهاتەی پەکەکە کە پەیوەندی بە ململانێ ئایدۆلۆژییەکانەوە هەبوو هەڵوەشابووەوە. هیچ پاڵپشتییەک نەما. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە ئەم ڕاستییەی بە باشی بینی. زانیاری مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهێزە. وانەکانی مێژوو بە باشی فێربووە. بە واتایەکی تر دۆخی خەباتەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم و دەرئەنجامەکانی خەباتی سەدەی نۆزدەهەمی هەڵسەنگاند و وانەی باشی لێ وەرگرت.
بینی کە مرۆڤەکان باوەڕیان بە هێزی خۆیان هەیە، بەڵام ئەمە بەس نییە. مرۆڤەکان پێویستە هێزی خۆیان بنیات بنێن، باوەڕیان بەخۆیان هەبێت، باوەڕیان بە مرۆڤەکان هەبێت و باوەڕیان بە هێزی مرۆڤەکان هەبێت. پێویستە مرۆڤەکان باوەڕیان بەوە هەبێت کە گەورەترین دەسەڵات خودی مرۆڤە. بێگومان تەکنیک، چەک و پارە هێز و دەسەڵاتن بەڵام گەورەترین دەسەڵات مرۆڤی زیرەک و ڕێکخراوە. هێزی گەورەی تێکۆشان، جەنگاوەربوونی ئاپۆیی، جەنگاوەری فیداییە، کادیرانی پەکەکە. ڕێبەر ئاپۆ چۆن پێناسەی ئەمەی کردووە؟ گوتی کە حەقیقەتی بەڕێکخسنکاری و چالاکە. گەورەترین دەسەڵات ئەوەیە کە مرۆڤەکان بگەیەنێتە ئەم دۆخە. هیچ هێزێک نییە بتوانێت ڕێگری لەم کارە بکات. ئەمە موبالەغە نیە تەنانەت پێویست ناکات بیسەلمێنین، چالاکیەکەی توساش نمونەیەکی ڕوون و کۆنکرێتییە. ڕاستی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلینە. دەڵێن توساش خۆماڵێیە، بەڵام وانیە. بە هاریکاری ٤٠ دەوڵەت جێگەیەکە کە زۆرترین پارێزگارییان لێ دەکرد، پارچە پارچە بوو. هیچ شتێک نەیتوانی ڕێگری بکات. هیچ شتێک نەیتوانی لە پێش جەنگاوەرانی ئاپۆییدا ببێتە ئاستەنگ. هێزی پەکەکە لەمەوە دێت. باشە چۆن جەنگاوەری لەم جۆرە دەخوڵقێندرێن؟ بە چارەسەرکردنی ژیانی دەئافرێن. پێویستە لێرەدا مرۆڤ هێزی ڕێبەر ئاپۆ ببینێت، دەبێت قەناعەتی بە هێزی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردن هەبێت. پێویستە دڵسۆزی و هاوسۆزی بە ڕێبەر ئاپۆ ببینرێت. ژیانێکی نوێ پێشکەش دەکات. تایبەتمەندییەکانی ئەم ژیانە نوێیە ئاشکرا دەکات و بە ژیانی مرۆڤ ناوی دەبات. بە گوێرەی ئەمانە مرۆڤێکی ئازاد و نوێ و زیرەک و ڕێکخراو بە هەستە مرۆڤایەتییەکانی و بە پێکهاتەی بیرکردنەوەکانی و بە ڕۆحی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە و پەروەردە دەکات و دەیخاتە ڕوو. ئەمەش پشت بە توانای ڕێبەر ئاپۆ دەبەستێت بۆ پێناسەکردنی ڕاستییەکان. بۆ شیکردنەوەی ژیان پشت بە دەسەڵاتی ڕێبەر ئاپۆ دەبەستێت. تیشک دەخاتە سەر ڕاستییەکان لەم ئاستەدا. فرت و فێڵ بوونی نیە، هەڵەکردن بوونی نیە. هەڵسەنگاندن کەسی دیکە ناکات. شیکاری شتە کۆنکرێتییەکان دەکات. هەموو شتێک بە ڕوونی پیشان دەدات. قەناعەت بە کەسەکان دەکات و پەروەردەیان دەکات. دەسەڵاتێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەوەوە بونیات دەنرێت. هێزێک کە پەکەکە دەکاتە هێزێکی لەناونەچوو هێزی جەنگاوەری فیداییە بە فکری ئەو دامەزراوە، پارادایمە، هێڵی ئاپۆییە، هێڵی شارستانێتی دیموکراتیک و تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. بە گوێرەی ئەوەی ئەم ڕاستییە بە بنەما دەگرێت، دەبێت هەموو کەسێک بزانێت هیچ هێزێک ناتوانێت پەکەکە لەناوبەرێت و پەکەکە هەموو کاتێک زیندوو دەبێت. تا ئێستاش هەروابووە. وایش دەمێنێتەوە. نهێنی بابەتەکە ئەمەیە.
'کاتێک هەمووان فریودران، رێبەر ئاپۆ پشتی بە هێزی خۆبەڕێوەبەر بەست و سەرکەوت'
ئەو لایەن و رەهەندانەی کە پەکەکە لە بزوتنەوەکانی دیکەی رزگاری و پارتە کوردییەکان جیا دەکاتەوە چییە، یاخود بە دەربڕینێکی دیکە نهێنی پەکەکە چییە؟ چۆن تا رۆژی ئەمرۆ هات و گۆڕدرا بۆ راستیەکی ئایدۆلۆژیک، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی کە ئەمرۆ لە لایەن هەموو کەسێکەوە قەبوڵ دەکرێت؟
لە بەشەکانی پێشووشدا هەندێک باسی ئەوەمان کرد. واتە ناونیشانەکانی ئەوە هەبوون. هەڵبەت زۆر خاڵی جیاوازی لە نێوان پەکەکە و رێکخراوەکانی دیکە و پارتە کوردییەکاندا هەیە. باسمان لە رەسەنایەتییەکەی کرد. راستی کورد، راستینەی کورد، پێناسەی راستیی کوردستان، ناسینی کوردستانی لە رێگەی شرۆڤە و ئەندێشەکانی خۆیەوە گۆڕی. هەروەها بە دڵسۆزی بۆ هەبوون و ئازادیی کوردان ئەوانەی گۆڕی. رێبەر ئاپۆ وتی، ئەگەر من یەکانگیری و یەکبوونی گەلی کورد و هەبوونی ئازادی گەلی کوردیشم لەگەڵ هەبوونی خۆم لە بەرزترین ئاستدا ئاوێتەی یەک نەکردایە، ئەو کاتە نەمدەتوانی ئەو پەرەسەندنانە بەدەستبهێنم. وڵاتپارێزی و ئازادیپارێزی کورد لە ئاستی تامەزرۆییدایە. نە بۆ سەرکەوتنی ماددی، نە بۆ کارمەندبوون یاخود نە بۆ ئەوەی ناوی بێتە ناوناوان و بە ناوبانگ ببێت.ئەوەی بۆ خۆی وەک بوارێکی ژیان هەڵنەبژارد، وەک بوارێکی ژیانی جوان و ماددی هەڵینەبژارد. لە راستیدا رێکخراوەکانی دیکە، رێکخراوە کوردییەکانیش بەو جۆرەبوون، وەک کارمەند دەژیان. هەڕەشەیان لە دەوڵەت دەکرد و دەیانویست زیاتر پشکی کارمەندییان لێوەربگرن. دەیانگوت لە داگیرکەری کوردستان وکۆمەڵگەی کورد بەشێکی بدەنە ئێمە. پابەندی ئەوەبوون و وەک کارمەندێک بوون. خۆیان لە سیستم رزگار نەدەکرد. ژیانی ناو سیستمیان هەڵبژاردبوو.لەبەر ئەوەش کوردایەتی ئەوان، وڵاتپارێزی ئەوان، گوایە شۆڕشگێری و سۆسیالیستبوونی ئەوان بەردەوام لە سەر بنەمای بەرەپێشبردنی ژیانی کەسی بوو، یاخود لاواز و بێهێز دەمایەوە. زۆر بەهێز، خاوەن ئیرادە و پێداگر نەبوون. چاوەڕوانییان لە دەرەوە زۆربوو. لەبری ئەوەی بڕوایان بە خۆیان و ئەو شتانە بێت کە خۆیان دەیخوڵقێنن و پەرەی پێدەدەن، نەتەوەپەرستی و کوردایەتییەکی پوچەڵیان بە بنەما گرت. شۆڕشگێڕییەک لە ئارادابوو کە پشتی بە مادییات دەسپارد. لەبەر ئەوەش لە گەڵ سیستمی سۆسیالیزم و لەگەڵ لیبڕالیزمدا پەیوەست بەو بنەمایەوە پەیوەندییان سازکرد. راستی کوردیان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆیاندا هەڵدەسەنگاند. لەبەر ئەوەش نەیانتوانی خۆیان لە سیستم رزگار بکەن. بەردەوام لەناو گەڕاندابوون بۆ رێککەوتن لەگەڵ سیستم. بوونە ریفۆرمیست. نەیانتوانی تێکۆشانێک کارتێکەر و کاریگەر لە بەرامبەر سیستم پەرەپێبدەن. کاتێکیش کەوتنە ناو ناکۆکی و دابەشبوونەوە، بە ماوەیەکی کورت لەناوچوون. چونکە لە ژێر کۆنترۆڵی سیستمدا بوون. ژێرخان و بوارێکیان نەبوو کە لە هەموو هەلومەرجێکدا لە بەرامبەر سیستم و عەقڵیەتی داگیرکەر و قڕکەر تێبکۆشێت. پەکەکە لە سەرەتاوە تائێستا بەو جۆرە نەبووە و بەردەوام رەخنەی لەوە گرتووە. لە رووی ریفۆرمیستی و خۆبەدەستەوەدانەوە رەخنەی لێگرتووە. لە رووی نەتەوەپەرستیەوە رەخنەی لێگرتووە و وەک نەتەوەپەرستی سەرەتایی پێناسەی کردووە. بە نەتەوەپەرستی ریفۆرمیستی ناودێری کردووە. وەک نەتوەپەرستی بورژوازی بچوک پێناسەی کردووە. بە زۆر چەمک و بە شێوەیەکی بەرفراوان رەخنەی لێگرتووە. پەیوەست بەو رەخنانە هەم تێگەیشتنی خۆی، هێڵی خۆی بونیادنا و هەمیش پەیوەست بەوانە خۆی پەروەردەکرد و بە گوێرەی ئەوانە خۆی دامەزراند. وەک ئەوان نەبوو. ئەوان کاتێک هەندێک هەلومەرج دەگۆڕدران و هێرشەکان زیاد دەبوون کە لە ژێر کۆنترۆڵدانەبوون، سەرباری ئەوەی بە هۆی رەفتار و شێوازەکانیان پاکتاو دەبوون، بەڵام هەوڵیان دەدا پەکەکە وەک بەرپرسیاری ئەوە نیشان بدەن. هەڵەی ئەو لەو ئاستەدابوو، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نەبوو. ناتوانن هەلومەرجی کوردستان بە شێوەیەکی راست شرۆڤە بکەن، بە شێوەیەکی راستی خۆیان بە ئازادیی کوردستانەوە پابەند نەکرد. بە شێوەیەک کە سەرباری هەموو هەلومەرجەکانی تێکۆشانی ئازادیی بەڕیوەببەن، خۆیان پەروەردە و بە رێکخستن نەکرد. نەیانتوانی لە چوارچێوەی کۆنترۆڵ و چاودێری داگیرکەر و قڕکەردا بێنەدەرەوە. ئەوانە لە ژێر چاودێریدا لەماوەیەکی کورتدا لەناوچوون و کۆتاییان پێهات.
لەلایەکی ترەوە هێز و ڕێکخراوەکانی تر تەسفیە دەبن. پەیوەست بە پێشهاتەکان، هەردەم خۆی پاراستووە. چونکە ڕێگەی بە گۆڕان و گۆڕانکاری داوە. رێبەر ئاپۆ دۆگماتیزمی هەنوکەیی ڕەخنەکرد.ڕەخنەدانی خۆیشی کرد. گوتی ئەم دۆگماتیزمە کاریگەری لە ئێمەش کردووە. بەڵام دەبێت بزانرێت کە لە سەدەی ٢٠ هەمدا، ئەوەی لە هەمووان کەمتر دۆگماتیک و لە هەمووان زیاتر بە تێگەیشتنێکی ئافرێنەرانە نزیک دەبووەوە، رێبەر ئاپۆ بوو. ئافرێنەریی خۆی زیاتر کرد. هەردەم توانای گۆڕان و گۆڕانکاری و خۆ نوێکردنەوەی هەبوو. کەسێک نەبوو هەردەم شتە هەنوکەیی و ئەزبەرکراوەکان دووبارە بکاتەوە. دوای نوێبوونەوە کەوت. هەرگیز تایبەتمەندییە گەڕیدەییەکەی لەدەست نەدا. کاتێک ڕێگەی خۆی قووڵتر کردەوە. نوێبوونەوەکەی قووڵتر بوو، لە گۆڕان و گۆڕانکاری و نوێبوونەوە نەترسا. بۆیە لە هەموو هەلومەرجێکدا بەگوێرەی شتە نوێیەکان خۆی پێشخست و گۆڕانکاری و ئامادەکاری کرد، هێزی ئافراند و پەروەردەی کرد. گرووپێکی ئایدۆلۆژی بوو، لە تورکیا و ئەنقەرە پڕوپاگەندەی زارەکی دەکرد. بۆ نموونە ئەوێی بەجێهێشت و ڕووی لە کوردستان کرد. لەکاتی ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی زارەکیدا توانی بیگۆڕێت بۆ پڕوپاگەندەی نووسراو. لەکاتی کودەتای سەربازیی فاشیستی لە ١٢ی ئەیلولدا، توانی چەک پەیدا بکات و بچێتە شەڕەوە. هەڵمەتی ١٥ی ئابی پێشخست. ئەمەی بە جۆرێ کرد کە کەس نەیدەتوانی بیکات. کاتێک لەوێدا تووشی سەختی و کێشە بوو، بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا بۆ چارەسەرکردنیان. شۆڕش ئازادی ژن و شۆڕشی ژیانەوەیی نەتەوەیی بەدیهێنا. ئەمەشی تا گۆڕینی پارادایم برد. گۆڕانی پارادایم یەکسەر ڕووی نەدا، گۆڕانکاری و گەشەکردن و داهێنانی ڕێبەر ئاپۆ هاوکات لەگەڵ گۆڕینی پارادایم ڕووی نەدا. لە تەواوی پرۆسەکەدا، هەموو جارێک، هەنگاو بە هەنگاو گۆڕان و پێشکەوتن هەن. گۆڕینی پارادایم دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، وەک ڕەخنەدانێکی مەزنی خۆی و نوێبوونەوە و گۆڕانی مەزن پەسەند کرد. هێز و لەشکستنەهاتوویی پەکەکە پشت بەمە دەبەستێت.لە گۆڕانخوازیی ئەودا خۆی دەبینێتەوە.ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، کارەکتەری سەرەکی من، گۆڕانخوازییەکەمە. تێکۆشەرییەکەشی هاوشێوەی کەسێتییەکەیەتی. هێزی پاراستنی شتێک، پاراستنی پێداگرانە و هێزی ئافرێنەریش، هەر کەسێتیی ئەوە. هەرگیز دەستبەرداری ئەمە نەبووە. بۆیە دەڵێت، کاتێک دەست بە شتێک دەکەم، کەس لێی تێ ناگات، بانگەشەیەکی مەزنم نییە، چونکە دەرفەتی ئەوتۆم نیە، بەڵام ئەنجامەکە شکۆدار دەبێت. گوتی شتگەلێکی بچووک دەردەهێنم، شتی مەزن دەئافرێنم و پێشکەوتنی نوێ پیشان دەدەم. ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە تێکۆشان و هێزی پێدەبەخشێت لەبەرامبەر ئەم هەموو هێرشەدا. با سەرنج بدەین، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پێکهات، ویستیان لەناوی ببەن، بەڵام نەیانتوانی. پاشان خستیانە نێو سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی، گوتیان ئیتر تەواو... گوتیان پەکەکە ئەوپەڕی ٦ مانگ دەمێنێتەوە. کەس باوەڕی نەکرد لەوێ تێکۆسان هەبێت و لێرە شتی نوێ بئافرێنرێت. ڕێبەر ئاپۆ باوەڕی بە خۆی هەبوو، باوەڕی بە هێزی خۆی هەبوو، داوای لە ڕێکخستن و گەل کرد شوێنی بکەون. تەڤگەر و گەلەکەشمان بەدەمەوەهاتنێکی باش و وەڵامێکی ئەرێنی بانگەوازەکەی رێبەرێتیان دایەوە. هەڵبەت خۆی ئەمەی تاقی کردەوە، رێبەرێتی هەرچەند سەردەکەوت، پەیوەستبوونەکەی زیاتر دەبوو. ئەگەر وا نەبووایە، نەیدەکرد. ڕێبەرێتی سەرکەوت. چۆن سەرکەوت و چۆن ئافراندی؟ لەو شوێنەی هەمووان فریویان دەخوارد، رێبەرێتی سەرکەوت. ڕەوشێکی ئاسایی نییە، ئێمە باسی سەرکەوتنی ڕێبەرێتی دەکەین. ئەو ڕێبەرێتی تێپەڕاندنی زەحمەتییەکانە، ڕێبەرێتی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانە، ڕێبەرێتی ئافراندنی شتی نوێیە، ڕێبەرێتییەک هەموو شتێکی بە هێزی خۆی ئافراندووە. بێگومان دەبێت هەموو تایبەتمەندییە ڕێبەرێتییەکانی ڕێبەر ئاپۆ لای هەمووان ببینرێت و لێی تێ بگەن.
ئەمە ئەو تایبەتمەندییەیە، کە پەکەکە بەهێز دەکات و ڕێگە نادات هیچ کات شکست بهێنێت. ڕێبەرێتی هەموو ئاستەنگەکانی وەها هەڵوەشاندەوە و تێی پەڕاند. لە کوردستان هیچ تەڤگەرێک زیاتر لە ٥٠ ساڵ ڕێبەرێتی نەکردووە. سەرەڕای پیلانگێڕیی نێونەتەوەییش، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی نەدا، ڕێپێوانەکەی بپچڕێت. ئەمە لە جیهاندا نموونەی نییە. هێزێکی تێکۆشانی ئەوەندە درێژخایەنی پیشاندا. پەکەکە هەرچەندێک لە ڕێبەرێتی تێ بگات و بەگوێرەی ڕێبەرێتی خۆی ڕێکخستن بکات و چالاکی ئەنجام بدات، ئەوەندە سەردەکەوێت. چەندێک لە پراکتیکدا نیشانی بدات، ئەوەندە سەردەکەوێت. چەندێک تێ بگات ئەوەندە لە پراکتیکدا نیشان دەدات. لەم بابەتەدا، ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن هەن. کەموکورتی زۆرن، دەبێت ببینرێت. لەڕاستیدا، نهێنییەکەی لەم هێزە ئافرێنەرەدایە، لەم هێزە نوێخواز و هێزە گۆڕانخوازەدایە. هەر شتێک خۆی نەگۆڕێت و ڕابردوو دووبارە بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر پەکەکەش بێت، سەرناکەوێت.