كۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كهژار) له راگه‌یه‌نراوێكدا كوشتنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی خوێنمژی كۆماری ئیسلامی له تاران شه‌رمه‌زار كردووه و داوای هاوپشتی و یه‌كگرتووی گه‌ل و به تایبه‌تی ژنانی له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی رژێمی تاوانكاری ئاخوندی ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كهژار به‌م جۆره‌یه:
"بۆ كۆمه‌ڵگای هه‌موو كات وشیار و ژنانی به‌رده‌وام پێشه‌نگ له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران
"هێشتا چه‌ند رۆژێك به سه‌ر مه‌رگی دڵته‌زێنی شلێر رهسوڵیدا تێنه‌په‌ڕیبوو، كه هه‌واڵی ناخهه‌ژێنی مردنی ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی بڵاوبووه‌وه! دوو مه‌رگه‌سات له دوو شوێنی جیاواز و كردنه ئامانجی ژنان. ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌رده‌می پڕكاره‌ساتی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران، رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی وه‌رچه‌رخان و گۆڕینی دۆخی هه‌نووكه‌ییان له ئه‌ستۆدایه. ئه‌و ژنانه‌ی له‌مڕۆكه‌دا، زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته دژه ژنییهكانی ده‌سه‌ڵاتی ئێران خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ئه‌و ژنانه‌ی بوونه به‌ربه‌ست، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بۆ سه‌ر رژێمی دیكتاتۆریی ئێران و ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالاری ئێرانیش بۆ له‌ناوبردنیان سڵ له هیچ رێكارێك ناكاته‌وه. ئه‌و ژنانه‌ی نه له ناو ماڵه‌كاندا پارێزراون و نه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ!ئه‌و ژنانه‌ی له‌پێناو ناسنامه‌یان به نرخی گیانیان قوربانی ده‌ده‌ن! ئه‌مه راستی ئه‌و رژێمه‌یه كه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر گیان، هزر و رۆحی كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌تی ژناندا زاڵ بێت، ناوی چاره‌نوس، نه‌ریت و یاسای له‌سه‌رداناوه و فه‌رمانی بۆ ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی كردووه كه به ئاشكرا هێرش بكه‌نه سه‌ر ژنان ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ژینا كرا ده‌رخه‌ری دۆخی كاره‌ساتاوی و ئاڵۆزی ده‌سه‌ڵاته.
مه‌رگی ژینا ئاسایی نه‌بووه و هه‌رگیزیش ئاسایی نابێت
كاردانه‌وه‌ی چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا له‌م دوو هه‌فته‌ی دواییدا، هه‌م بۆ مردنی شلێر ره‌سوڵی و هه‌م بۆ ژینا ئه‌مینی یه‌كجار به‌ربڵاو و فراوان بووه. هه‌رچه‌نده رژێم پیاوته‌وه‌ر و دژه ژنه و هه‌وڵی چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێدابردنی پرسه‌كان ده‌دات، به‌ڵام ژنان به هاواره‌كانیان هه‌م راستییان ئاشكرا كرد و هه‌م رژێمیان شه‌رمه‌زار كرد! به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه، هه‌رچی رژێم هه‌وڵی نكۆڵی‌كردن له راستیهكهیدا، ژنان زیاتر پێداگرییان كرد. چه‌نده كپكردن و بێده‌نگی بسه‌پێنن، ژنان زیاتر هاوار ده‌كه‌ن! چه‌نده رژێم ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی نایه‌وه، ژنان زیاتر یه‌كیان گرت و له كۆتاییشدا رژێم چه‌نده هه‌وڵیدا دۆخی خۆی به ئاسایی نیشان بدات، به‌ڵام ژنان ده‌ریانخست كه دۆخی ئێستای ئێران به چ راده‌یه‌ك ئاڵۆز و كاره‌ساتباره! ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ژنان له مه‌ریوان هاواری شلێر ره‌سوڵی بوون و ئه‌مڕۆ له تاران هاواری ژینا ئه‌مینین! له ماوه‌ی كه‌متر له ١٠ رۆژدا دوو تاوانی و دوو مه‌رگه‌ساتی به‌ئازار! ئه‌مه واته گرنگ نییه تاران بێت یان مه‌ریوان، ماڵ و شه‌قام پیاوته‌وه‌ر و دژه ژنه. واته گه‌نجان ده‌كوژێت بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه به پیرسالاری بمێنێته‌وه. كه‌واته هیچ جیاوازی نییه، له بۆسه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی ژنێكی تر و به‌رهه‌ڵستكارێكی تر بكاته ئامانج.
هه‌ر له‌م رووه‌وه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كهژار) وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م تاوانه و هاوخه‌می ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی، رایده‌گه‌یه‌نین، پرسی شلێر و ژینا، تاوانێكه كه له‌لایه‌ن بیركردنه‌وه‌ی پیاوسالاری ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه و له ئه‌گه‌ری بێده‌نگی دوور نییه بۆ ژنانی دیكه‌ش رووبداته‌وه. دوێنێ گۆران له مه‌ریوان بكوژ بوو، ئه‌مڕۆ گه‌شتی ئیڕشاد (پۆلیسی ئامۆژگاری) له تاران، سبه‌ینێ دامه‌زراوه‌ی دیكه! ئه‌م رژێمه قوربانی ده‌وێت و كۆمه‌ڵگاش پێویستی به پێشه‌نگه! ژنان له كوردستان پێشه‌نگایه‌تی راپه‌ڕینه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژی رژێمی ئێستایان كرد، ئه‌م چالاكییانه جێگه‌ی ستایش و پێزانینن، به‌ڵام پێویسته به‌ربڵاوتر و سه‌رتاسه‌ری بكرێن. ئه‌گه‌ر رژێم ته‌نگ به ژنان هه‌ڵبچنێت، ژنان هه‌موو شوێنێكی ئێران ده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كانیان! ئه‌وه‌ی ژنان هاواری بۆ ده‌كه‌ن مافی سروشتی خۆیانه. هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌تی ژنان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران ره‌وایه و پێویسته له رۆژانی داهاتوودا به‌رفراوان بكرێت. وه‌ك كهژاریش داوا له ژنان، گه‌نجان، رێكخراوه و چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ین كه رۆژی دووشه‌ممه ٢٨/٦/١٤٠١ (١٩/٩/٢٠٢٢) پشتیوانی له چالاكییه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بكه‌ن و ببنه ده‌نگی ماڵ و شه‌قام".
هـ . ب