کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پشتگیری لە هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان"ی کرد
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان"ی ڕاگەیاند.
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان"ی ڕاگەیاند.
لەمەراسیمێکدا کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بە بەیاننامەیەک، بەشداری خۆیانی لە هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" ڕایگەیاند. ئەندامان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە مەراسیمەکەدا ئامادەی بوون.
لە بەیاننامەکەدا کە وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا خود ئەلعیسا خوێندیەوە، هاتووە: "حکومەتی ئێران بە عەقڵییەتی چەوسێنەرانەی خۆی مافەکانی ژنان و کۆمەڵگای ئێرانی پێشێل کردووە."
لە ١٢ی ئابدا، یەکێتی رۆژنامەنووسانی ژنان هەڵمەتی "نا بۆ سزای لەسێدارەدان"ی ڕاگەیاند کە تا ١٩ی ئاب بەردەوام دەبێت.
لە ١٣ ی ئابدا، یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد (یەرەئا) بەشداری کەمپینەکە بوو. یەرەئا، داوای لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بزووتنەوەی ژنان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە ڕۆژنامەنووسیەوە کرد بەشداری هەڵمەتەکە بن.