دەقی بانگەوازییەکە:
وه‌ک ده‌زانرێت ده‌وڵه‌تی تورک له ساڵڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی (گه‌لی ئه‌رمه‌نی) و له ڕۆژی ۲٤ی نیسانی ۲۰۲۱ ، له هه‌رێمه‌کانی مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین له باشوری کوردستان هێرشێکی به‌رفراوانیان به ته‌واوی هێز و توانای ته‌کنیکی خۆیانه‌وه ده‌ستپێکرد، هه‌تا ئێستاش له‌و هه‌رێمانه هێرش له‌سه‌ر گه‌ل و سروشتی کوردستان به‌رده‌وامن. ئێمه ته‌واو دڵنیاین که ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه ته‌نیا له دژی گه‌ریلاکانی (هه‌په‌گه) نین! به‌ڵکو له‌سه‌ر ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد و کوردستان هێرش ئه‌نجام ده‌درێت. به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی فاشستی (ئاکه‌په-مه‌هه‌په) به جیهانبینیه‌کی نیو-عوسمانی ڕه‌فتار ده‌که‌ن و هه‌وڵی داگیرکردنی باشوری کوردستان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و خه‌یاڵه‌ی خۆیان به‌رجه‌سته بکه‌ن. هه‌ربۆیه ڕۆژی ۲٤ی نیسان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، که ساڵرۆژی جینۆسایده له دژی گه‌لی ئه‌رمه‌نیه و هه‌لبژاردنی ئه‌و به‌رواره‌ش ته‌نیا ڕێکه‌وت نیه! به‌ڵکو ئه‌وه په‌یامێکی ئاشکرا و ڕاشکاوه بۆ ته‌واوی گه‌لی کورد.
هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ش له‌به‌رچاو بێت، مه‌خابن له هۆشمه‌ندی و وتاری هه‌ندێک ڕایه‌دارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باشور خۆی به‌یان ناکات. به‌تایبه‌ت ئه‌و وتاره‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (مه‌سرور بارزانی) ک گوایه؛ "ده‌وڵه‌تی تورک دژی گه‌لی کورد نیه! به‌ڵکو دژی په‌که‌که‌یه" ، ته‌واو به واتای قبوڵکردنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکه. به‌و جۆره وتارانه چه‌واشه‌کاری دروست ده‌بێت و ڕاستی شه‌ڕی داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورک ده‌شاردرێته‌وه.
ئه‌و جه‌نگه ته‌نیا جه‌نگی پارتی کرێکارانی کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیا نییه، به‌ڵکو جه‌نگی ده‌وڵه‌تی تورکه له دژی گه‌لی کورد و کوردستان. ده‌وڵه‌تی تورک قه‌یرانه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و په‌رت و پارچه‌یی سیاسه‌تی کورد وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆخۆی ده‌بینێت و ده‌یانه‌وێت هه‌م باشور و هه‌م ڕۆژاڤای کوردستانیش داگیر بکه‌ن. له‌و ئێستادا ده‌وڵه‌تی تورک ٤۷ خاڵی سه‌ربازیی له باشوری کوردستان ئاوا کردووه. هه‌روه‌ها له ڕۆژاڤاش هه‌رێمه‌کانی عه‌فرین، گرێسپی و سه‌رێکانی داگیر کردووه، به‌هه‌ر هێرشێکی سه‌ربازی نوێش هه‌نگاو به هه‌نگاو وڵاتی ئێمه داگیر ده‌که‌ن و به سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدی کوردان ئاماده‌کاری بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆیان ده‌که‌ن .
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌موو بوار و ده‌رفه‌ته‌کانی خستۆته کار بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی کورد. گه‌لێک هێزی نێوده‌وڵه‌تیش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بخه‌نه ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، چاوی خۆیان ده‌گرن له دژی ئه‌و جه‌نگه‌ی که له دژی هه‌موو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه. به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه وه‌زیری جه‌نگی ده‌وڵه‌تی تورک (خلوسی ئاکار) ده‌ربازی خاکی باشوری کوردستان بوو له سه‌ربازگه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌کاری جه‌نگی کرد. ئه‌وه‌ش به ڕوونی واتای له‌بنپێنانی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه، چونکه باشوری کوردستان هه‌رێمێکی فیدراڵی گرێدراوی عێراقە.
ئێمه وه‌ک ژنانی کورد له دژی داگیرکاری بێده‌نگ نابین. هه‌لومه‌رج هه‌رچیه‌ک بێت با ببێت! ئێمه له دژی داگیرکاری و پلانی کۆمه‌ڵکوژی له‌ناو به‌رخۆدان ده‌بین. ئێمه بانگه‌وازی له هه‌موو ژنانی کورد ده‌که‌ین که ئه‌و حه‌قیقه‌ت و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر وڵاته‌که‌مان ببینن و له هه‌موو جێیه‌ک بکه‌ونه ناو سه‌فه‌ربه‌ری نه‌ته‌وه‌یی. به‌تایبه‌تی ئێمه ڕووی ده‌م له ژنانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین که به ڕێبازی سیاسی و چالاکی دپلۆماسی پێش به‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بگرن .
بانگه‌وازی ئێمه بۆ هه‌موو پارته سیاسیه‌کان، ڕێکخستنه‌کان، ڕێکخراوه نیشتمانپه‌روه‌ره کوردیه‌کانه که له دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر و پاکتاوکه‌ری تورک هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن ."
ک-ش