كۆنفرانسێك له‌باره‌ی پاكتاوی ژنانی ئێزدی له به‌غدا ده‌ستیپێكرد
له سه‌روبه‌ندی هه‌شته‌م ساڵیادی فه‌رمانی ٧٣ هه‌مین له‌سه‌ر شه‌نگال، له به‌غدا كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی قڕكردنی ژنان (ژنانی ئێزدی) ده‌ستیپێكرد.
له سه‌روبه‌ندی هه‌شته‌م ساڵیادی فه‌رمانی ٧٣ هه‌مین له‌سه‌ر شه‌نگال، له به‌غدا كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی قڕكردنی ژنان (ژنانی ئێزدی) ده‌ستیپێكرد.
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی عێراقی له باره‌ی پاكتاوی ژنان (ژنانی ئێزدی) به دروشمی ‘به ئیراده‌ی ژنی ئازاد له به‌رامبه‌ر جینۆسایدی شه‌نگال تێده‌كۆشین‘ به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی عێراق و پێكهاته‌كانی تر ده‌ستیپێكرد.
كۆنفرانسه‌كه به هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئیچزدی (تاژێ) و به‌شداری ژنانی عێراقی سازكرا.
ئه‌و كۆنفرانسه له هۆتێل به‌غدا كاتژمێر ٠٩:٠٠ به دروشمی "به ئیراده‌ی ژنی ئازاد ئێمه به‌رامبه‌ر جینۆسایدی شه‌نگال تێده‌كۆشین: ده‌ستی پێكرد.
ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی عێراق، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌شدارن له كۆنفرانسه‌كه‌دا.
هـ . ب