کۆنفرانسی 'سۆسۆلۆژیای ئازادی' دەستیپێکرد

کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کۆنفرانسی 'سۆسۆلۆژیای ئازادی' دەستیپێکرد.

لە کۆنفرانسەکەی کۆنگرەی ستاردا ئەندامانی تەڤگەر و ڕێکخستنەکانی ژنان لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداربوون، کۆنفرانسەکە لە خواردنگەی مەربیێلا لە حەسەکە بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی کۆنگرەی ستار، ڕیحان لۆقۆ لە کۆنفرانسەکەدا قسەیکرد و سەرەنجی خستەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و وتی: "ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەدژی سیستەمی ئیمراڵی لە تێکۆشاندایە. ئەو تێکۆشانەش ڕزگاری گەلانە لە ستەم و کۆیلایەتی."

'بەڕێکخستن و یەکێتی ژنان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکدەشکێنین'

لە بەردەومیدا لۆقۆ تیشکی خستەسەر هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەی بەوەدا پارادایمی ژنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بڵاوبووەتەوە و وتی: "بە یەکێتی ژنان و خۆبەڕێکخستن پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەر ڕێبەری ئاپۆ تێکدەشکێنین."

دواتر ئەندامی کۆنگرەی ستار، حەیات ئەل عومەری ڕوانگەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە.

کۆنفرانسەکە بە پیشاندانی سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بوو، ڕاگەیاندرا بابەتی سەرەکی کۆنفرانسەکە سۆسۆلۆژیای ئازادیییە.