کۆردیناسیۆنی کۆمەڵانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا پەیوەیست بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:
"لە ئیمراڵی کە سیستەمی ئەشکەنجە بوونی هەیە و پەیوەندییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەتەواوی پچڕێندراوە، ڕژێمێکی تایبەتی دژە-مرۆڤایەتی بوونی هەیە. دەوڵەتی کۆماری تورکی فاشیستی قڕکەر و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لەم قڕکارییە بەرپرسن. تاوەکو کۆتایی بەم سیستەمە نەهێندرێت، گەلەکەمان، لەسەرووی هەمووییەوە ژن و گەنجانی ئێمە ئازاد نابن.
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ١٧ی ئەیلولدا بۆ گفتوگۆکردنی ئەم بابەتە کۆبوویەوە و لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤دا ڕاگەیاندراوێکی دا. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پێشێلکاری لە ئیمراڵیدا هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەستنیشانیکرد بۆ ماوەی ساڵێک بەدواداچوونی بۆ دەکات و لە ئەیلولی ٢٠٢٥دا دەتوانێت بڕیارێکی کاتی لەبارەوە بدات.
سیستەمی ئیمراڵی هێرشە لە دژی ئیرادەی گەلی کورد
بەتایبەت ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٤٣ مانگە لە دۆخی دابڕاندنی ڕەها و پچڕاندنی پەیوەندیدا ڕاگیراوە. هاوکات ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا ڕاگیراوە. هەوڵدەدەن لە جیهان و گەل گۆشەگیر بکرێت. سیستەمی ئیمراڵی هێرشە لە دژی ئیرادەی گەلی کورد کە بۆ ئازادی هەبوونی خۆی لە بەرخۆداندایە. شەڕێکی قڕکارییە. هێرشێکە بۆ لەناوبردن، هەڵکێشانە لە کرۆکەوە. هەبوونی ئەم سیستەمە هەموو ڕۆژێک لە دژی ژن، گەنج، کولتور، زمان، باوەڕ، ڕێبازەکانی ژیان، هەبوون و ئازادی کوردان لە پراکتیکدایە. نەک بە تەنها لەسەر باکووری کوردستان، هاوکات کاریگەری لەسەر هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکات، دەرنجامی هێرشە قڕکارییەکان کاریگەی لەسەر هەموو کوردان کردووە و لە تەواوی جیهاندا بڵابوونەوەتەوە. تاوەکو سیستەمی ئیمراڵی بەم شێوەیە پێناسەنەکرێت هەر جۆرە شرۆڤەیەکی دیکە بکرێت ئەوا بە مانای پەسەندکردنی سیاسەتی قڕکردنە. ڕاگرتنی مرۆڤێک لە ناو باردۆخێکی لەو شێوەیەدا کە ملیۆنان مرۆڤ وەک ڕێبەری خۆیان دەیبینن، ئەشکەنجەیە لە ملیۆنان مرۆڤ. سیستەمی ئەشکەنجەی سەر رێبەرایەتی سیستەمی ئەشکەنجەیە لەسەر تەواوی گەلی کورد، مرۆڤایەنی جیهان کە نوێنەرایەتی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. دەسەڵاتداری ئاکەپە مەهەپەی فاشیستی قڕکەر بە سیستەمی ئیمراڵی هەوڵدەدەن گەلی کورد تیرۆریزە بکات، بەم شێوەیە هەڕەشە لە هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بکات، دیکتاتۆرێتی خۆی ئەنجام بدات. لە تورکیادا فاشیزمێکی وا بوونی هەیە کە حەزی لە فاشیزمی هیتلەرە. لە تورکیادا هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا ناتوانن بژێن. سەرچاوەی هەموو ئەمانەش سیستەمی ئیمراڵییە. ئەم بڕیارەی کە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا دەریکردووە، ڕێگە بە بەردەوامی فاشیزم دەدات کە لە بەرانبەر بازنەی ڕۆشنبیران- دیموکراتیک بەڕێوەدەبرێت.
پێویستە ڕێبەرمان بە جەستەی ئازاد ببێت
سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکی لەو شێوەیە کە لەسەر هەبوون و بەها مرۆڤایەتییەکان تاقیدەکرێتەوە. هەر بۆیە دۆستانی گەلەکەمان لە تەواوی جیهاندا لە بەرانبەر گۆشەگیری ڕەها و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەرمان لە چالاکیدان. کەسایەتی ناسراو، ڕامانگەر و ئەوانەی لە گۆڕەپانی هونەری، سیاسی، زانستی و فەلسەفیدا پێشەنگایەتی دەکەن، بۆ ئازادی جەستەی رێبەرمان بانگەوازییان کرد، نامەیان نووسی و لە هەوڵداندا بوون. ٦٩ کەسایەتی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ لە هەمان چوارچێوەیەدا بانگەوازییان کرد. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا بگات بە ئەمریکای لاتین (ئابیا یالا)، لە ئاسیاوە تا ئەفریقا لە هەموو گۆڕەپانێک، لە هەموو کیشوەرەکاندا گەل، دامەزراوە و ڕێکخستنەکان لە پێناو ڕێبەرمان کامپینیان ئەنجامدا، چالاکییان کرد، ڕاگەیاندراوییان دا . داخوازی هاوبەشی مرۆڤایەتی جیهان، حەسرەتییان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.
ڕێبەرمان ئافرێنەری درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یە. ئەم درووشمە شێوەی هەرە جەوهەری، بە مانای، بە هێز و جوانی دەڕبڕینی خواستی ژیانی ئازادە کە مرۆڤایەتی لێکترکۆدەکاتەوە. ئەم درووشمە لە هەمان کاتدا بڵاوکردنەوەی ئازادی ڕێبەرایەتییە. ڕێبەرمان کە ئەم درووشمەی ئافراند، ئەم فەلسەفەیەیی ژیانی دامەزراند و مرۆڤایەتی لە تەواوی جیهاندا لە هەمان قسە و کرداردا گەیاند بەیەک، لە دەورەی هەمان بەهای جوانی مرۆڤایەتی کۆکردەوە، لە بەهاکانی دیموکراتیکدا لێکتری کۆکردنەوە، دەبێت ئیدی لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد ببێت.
کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا پێویستە هەل و مەرج بۆ ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ بەرهەم بهێندرێت
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا کە بانگەشەی ئەوە دەکات ڕێز بۆ بەها دیموکراتیکەکان دادەنێت، ئەنجامی چاوەڕوانکراوی گفتوگۆکانی ئەوە بووە کە ڕاستییەکان بە بنەما بگرێت و پێناسەیەکی دروست لە سیستەمی ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک ئەنجام بدات. لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هاتووە کە لە ئیمراڵی پێشێلکاری هەیە. لە ئیمراڵی پێشێل کاریی هەیە بەڵام جیا لە پێشێلکاری گۆشەگیرییەکی ڕەها و ئەشکەنجەدانی سیستەماتیک بەڕێوە دەچێت. ماوەی ٤٣ مانگە سەرۆکایەتیمان نەیتوانیوە لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە و ڕێکخستنە دیموکراتیکەکان و نوێنەرانی سیاسی کۆببێتەوە. نەبوونی زانیاری ژنان و گەنجانی گەلەکەمانی نیگەران کردووە. ئەم ناڕەزایەتیانە لە هەموو بەشەکاندا زیاتر هەڵدەکشێت و دوور لەکۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کە ڕێبەرایەتیمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست نیشانی کردووە، بەردەوامی ئەم دۆخە دەکەوێتە خزمەت قووڵکردنەوەی کەلێنی نێوان گەلان. هەروەها ئەم دۆخە مەترسی لەسەر ئاسایشی ژیان و ئازادی مرۆڤایەتی دەکات. جێگای قبوڵکردن نییە کە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەم ڕاستیانە لەبەر چاو نەگرێت. بۆیە پێویستە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا سەر لەنوێ پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکاتەوە و بە شێوەیەکی دروست سیستمی ئیمرالی پێناسە بکات.
ئەوەی کە ساڵێکی وەک مۆڵەت دیاری کردووە، بۆ چییە؟ لەبەرچاو نەگرتنی دڕندەیی و هێرشە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ماوەی ساڵێک هیچ سوودێکی بۆ کورد و مرۆڤایەتیی جیهان و ئەنجوومەنی ئەوروپا نابێت. هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئیمرالی و پێکهێنانی هەلومەرجی ژیانێکی ئازاد بۆ ڕێبەرایەتیمان، دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیا بە پێی پێوەرەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر بنەمای دیموکراتیک گۆڕانکاری ئەنجام بدات. درێژکردنەوەی پرۆسەکە تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ قبوڵکراو نییە. سەرۆکایەتیمان ٢٦ساڵی تەمەنی لە بارودۆخی ناتەندروستی ئیمرالیدا بەسەر برد و ئێستا تەمەنی ٧٤ ساڵە. درێژکردنەوەی ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی ساڵێکی تر دوورە لە چاوەڕوانییەکانی گەلەکەمان، ژنان و هەموو گەلی جیهانە، لەلایەکی دیکەوە ڕێگەپێدانە بە کردەوە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک، بەگشتی بریارێکی وەها لەلایەن گەلەکەمانەوە قبوڵنەکراو نییە.
هەروەها بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا بە مایەی قەبوڵکردن نابینین. بەم بڕیارە سیستەمی ئەشکەنجەی دژی سەرۆکایەتیمان لەبەر چاو نەگیراوە، بە ڕێگەی ئەو بڕیارەوە دەرفەت بە دەوڵەتی تورک دراوە هەتا درێژە بە سیستەمی قڕکەری ئیمراڵی بدات.
داواکارین و هیوادارین کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا سەبارەت بە پرسی ئەشکەنجە هۆشداری بداتە دەوڵەتی تورک و هەروەها لە دژی بەڕێوەبردنی ئەشکەنجەی دەسەڵاتدارانی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی سەرۆکایەتیمان هەنگاوی ئەرێنی بنێت. پێویستە گۆڕانکاریی لە سیاسەتەکانیدا بکات و ئاسایش و ئەمنیەتی ئیمرالییە بە دەوڵەتی تورک نەسپێرێت و دەرفەت و مەجال بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دروست بکات. شتێکە لە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا چاوەڕوان دەکرێت ئەمەیە.
کۆمیتەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا دەبێت بە زووترین کات بۆ کۆتاییهێنان بە دوژمنایەتی یاسایی لە ئیمراڵی دەست بە هەوڵدان بکات
دەوڵەتی تورک ڕژێمی کۆمەلکوژی لە ئیمرالی بەڕێوە دەبات، بە بیانووی بێ بنەما و شێوازێک کە کەس نایزانێت و نایبینێت سزای دیسپلین دەسەپێنێ. بەم شێوەیە سیستەمی ئەشکەنجەدانی بەردەوام نوێ دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات پێگە و بوارێک بۆ یاسای 'مافی هیوا' نەهێڵێت. لە ڕوانگەی یاساییەوە، ڕێگری لە هەوڵدانەکان دەکات، بڕیاری سیاسی دەردەکات، بەپێی بەرژەوەندی دەسەڵاتی خۆی یاسا پێشێل دەکات، ئەمەش زیان بە ڕۆحی دادپەروەری گەلەکەمان دەگەیەنێت. بەمشێوە مامەڵەکردنانەی مێژووی مرۆڤایەتی لەناو دەبات. پێویستە ئەوە بزانرێت ڕێبەر ئاپۆ تاکە هیوای ژیانێکی پڕ مانا و ئازادە بۆ گەلی کورد. ژنان و گەلی کورد زۆر باش لەوە تێگەیشتوون. بۆیە بەردەوام لەو پێناوەدا تێکۆشان درێژەی هەیە. پێویستە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا لەو بارەیەوە بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئەم دوژمنکارییە یاساییە لە ئیمرالی بهێندرێت. پێویستە لە جیاتی چاولێکردنی ئەشکەنجە، هەوڵی کۆتایی هێنان بە ئەشکەنجە بکات.
گەلی کوردستان و دۆستەکانی، دامەزراوە ئازادیخواز و دیموکراتیکەکان، ڕێکخراوە سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان لە کوردستان و هەموو جیهان داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژانە بەسەدان هەزار کەس لە مەیدانەکاندا درێژە بە چالاکی دەدەن. ئەم تێکۆشانە گەشە دەکات و بەردەوام دەبێت تا بەدی هاتنی ئازادی جەستەیی سەرۆکایەتیمان. بۆیە داوا لە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەکەین لە بەرخۆدانی ژنان، گەلان و مرۆڤایەتیی جیهان تێبگەن و ڕاستییەکان لەبەرچاو بگرن و لە لای ڕاستی مێژووەو بوەستن. لە سەر ئەم بابەتە داوا لە گەلەمان دەکەین بە وریایی و بەرپرسیاریەتەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن."