لە هەرێمی کوردستان ٤٤ ژن کوژراون
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە هەریمی کوردستاندا ٤٤ ژن کوژراون.
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە هەریمی کوردستاندا ٤٤ ژن کوژراون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان، ئاماری توندوتیژییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی ئاشکرا کرد.
فێنک شەفیق بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ژنان و خێزان لە کۆنگرەکەدا ئاشکرایکرد، ساڵی ڕابردوو، ١٥ هەزار و ٨٩٧ کەیسی توندوتیژی خێزانی لەبەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمارکراوە، کە لەو ڕێژەیە ١٠ هەزار و ١٦٠یان توندوتیژی بەرامبەر ژنان بووە، پێنج هەزار ٤٥٩ کەیسیش تایبەت بە خێزانە.
بە گوێرەی ئامارەکە تائێستا چوار هەزار و ٩٤٦ کەیس لێکۆڵینەوە تێیدا بەردەوامە، هەشت هەزار و ٦٤٣ دۆسیە یەکلایی بوونەتەوە لەناو ئەو دۆسیانەدا دوو هەزار و ٦٠٥ ڕاوانەی دادگا کراون.
ئامارەکە بەم جۆرەیە:
توندوتیژی جەستەیی (لێدان)، سێ هەزار و ٥١٥ حاڵەت
شەڕكردن، سێ هەزار و ٤٠٣ حاڵەت
هەڕەشەکردن و هەراسانکردنی ژنان، دوو هەزار و ٦٥٩ حاڵەت
ناپاکی هاوسەرگیری، ٥٣٩ حاڵەت
توندوتیژی زارەکی، ٤٢٠ حاڵەت
فڵێکردن و هەڵخەڵەتاندن، ٢٦٧ حاڵەت
بوختانکردن، ٢٤٤ حاڵەت
کردنە دەرەوەی ژن لە ماڵ، ٤٣٢ حاڵەت
فنێک شەفیق باسی لەوەشکرد: دوو هەزار و ٥٥٥ چوونەتە سەنتەری راوێژکاری خێزانی، جگە لەوەش ٨٢٦ کەیس لە ساڵی رابردوودا ئاشتەوایی خێزانیان بۆ کراوە، هەروەها حەوت هەزار چالاکی هۆشیاری بەرامبەر توندوتیژی ئەنجامدراوە.
فێنک شەفیق وتیشی: لەساڵی رابردوودا چوارهەزار و ٤٣٧ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەنجادەرانی توندوتیژی هەبووە، کە سێ هەزار و٥٦١ تۆمەتبار و بکەری توندوتیژی دەستگیرکراوان، هەروەها ٥٣٤ تۆمەتبارانی ئەنجامدانی توندوتیژیش دەستگیرنەکراون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان راشیگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٢ لە هەریمی کوردستان ٤٤ ژن کوژراون.
هـ . ب