لە سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" چالاکییەک ئەنجامدرا

لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" چالاکییەک ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ لە سەنتەری کەلتووری ژینا لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی چالاکوانان و نوسەران، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە سەرەتای چالاکییەکەدا، سیڤزیۆنێک لەسەر ژیانی ژینا ئەمینی و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پیشاندرا، پاشان چەند وتارێک خوێنرایەوە، بۆ تیشک خستنەسەر بایەخی شۆڕشەکە، باس لەوە کرا، چۆن ئێستە ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان هەموو بەشێکی کوردستانی گرتۆتەوە و ترسی خستۆتە دڵی داگیرکەرانەوە، بۆیە ژینا هەمیشە لە دڵ و مێشکی هەموو کوردێکدا هەمیشە زیندووە.

دواتر وێنەی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" نمایشکرا.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری ناوەندی ژینا، گوتی: " ئەم شۆڕشە کڵپەکەی تەواوی ناوچەکانی کوردستانی گرتوەتەوە و بەردەوامی هەیە، ژیناش بۆ هەمیشە وەک سیمبولی ئەم شۆڕشە دەمێنێتەوە ".

پاشان گۆرانی شکۆڤانی حوسێن سەفایی پێشکەشکرا کە باس لە ژیانی ژینا ئەمینی و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکات.