لە ستۆکهۆڵم پانێڵی ٢٥ی تشرینی دووەم بەرێوە چوو: تێکۆشان و خۆپاراستنی زیاتر پەرەی پێبدرێت!
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، پانێڵی "٢٥ی تشرینی دووەم" بەڕێوەچوو، ئاماژە بە گرنگی ڕێکخستن و خۆپاراستن کرا.
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، پانێڵی "٢٥ی تشرینی دووەم" بەڕێوەچوو، ئاماژە بە گرنگی ڕێکخستن و خۆپاراستن کرا.
بە بۆنەی ٢٥تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی پشتیوانی و تێکۆشان دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید پانێل بەڕێوەچوو.
لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە ستۆکهۆڵم سیمینار بەڕێوەچوو. زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە بەشداری سیمینارەکە بوو و قسەیکرد. لە سەرەتای سیمینارەکەدا بۆ یادی ژنانی کوژراو و ئەوانەی لە تێکۆشانی ئازادیدا گیانیان لەدەستداوە، خولەکێک بێدەنگی بەڕێوەچوو.
عایشە دیدار وتەبێژی یەژەکە- سکاندیناڤیا تیشکی خستە سەر مێژووی ٢٥ی تشرینی دووەم و ڕوونی کردەوە کە بە درێژایی مێژوو ژنان لە ماڵەوە بوونەتە ئامانجی هێرش و چەوساندنەوەی پیاوان و لە شەقامەکانیش بوونەتە ئامانجی دەوڵەت. هەوەها زۆربەی ئەو یاسایانەی کە ژیانی ژنان دەست نیشان دەکەن، لەلایەن پیاوانەوە داڕێژراون، ئیتر ژنان ئەو ستەمکارییە قبوڵ ناکەن.
هاوسەرۆکی کەنەکە، زەینەب موراد، سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان و سیاسەتەکانی کوشتنی ژنان لە هەر چوار پارچەی کوردستان وتی: "لە هەموو پارچەکانی کوردستان ژنان لەلایەن دەوڵەتانەوە دەبنە ئامانج، بە تایبەتی دەسەڵاتداران دەیانەوێت لە کەسایەتی ژندا کۆمەڵگا لەناو ببەن.
زەینەب موراد ئاماژەی بە کوشتنی ژنانی پێشەنگ ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمز، فیدان دۆغان، ئەڤین گۆیی، ناگیهان ئاکارسەل، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کرد و ڕایگەیاند دەوڵەتانی فاشیست لە هێزی ژنان دەترسن و وتی، ئەمە نمونەیەکی ڕوونە. لە کەسایەتی شەهیدانی پێشەنگدا بە ڕێز و منەتدارییەوە سەرجەم ژنانی قوربانی توندوتێژی بە بیردێنمەوە. هەر ژنێک دەکوژرێت بۆ ئێمە بە مانای ڕێکخستن، تێکۆشان و خۆپاراستنی زیاترە."
'فەلسەفەی بنەڕەتیمان ژن، ژیان، ئازادییە!'
زەینەب موراد لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە شەڕێکی دەروونی دژ بە گەلی کورد و ژنانی کورد بەڕێوەدەچێت و وتی: "لە دژی ئەو شەڕەی دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، بەرخۆدان، ڕێکخستنی ژنان بۆتە هێز و مۆڕاڵێکی مەزن. ئێمە لە دایک و دایەگەورەکانمانەوە فێری بەرخۆدان بووین. بۆیە هەر بزوتنەوەیەک کە ژنان تێیدا بەشدار بن بەدڵنیاییەوە سەردەکەوێت. بەرخۆدانی ژنان، ژیان جوانتر دەکات. قەدەغەکردنی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لەلایەن پارێزگاری ئامەدەوە بەڕێکەوت نییە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەو ژیانە دەترسێت کە بە دەستی ژنان بنیات دەنرێت. لە هەموو مەیدانەکانی ژیاندا، لە شارە گەورەکانی جیهانەوە تا هەموو گۆڕەپانەکان، فەلسەفەی بنەڕەتی ژیانمان 'ژن، ژیان ئازادییە."