لە ئۆسلۆ پاکتاوی ژنان و هێرشی داگیرکاری ئیدانەکرا
کوردانی دانیشتووی شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج لە دژی پاکتاوی ژنان و هێرشی داگیرکارنەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا داوا لە ڕای گشتیی نەرویج و جیهان کرا.
کوردانی دانیشتووی شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج لە دژی پاکتاوی ژنان و هێرشی داگیرکارنەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا داوا لە ڕای گشتیی نەرویج و جیهان کرا.
بۆ کەمپەینی لەدژی پاکتاوی ژنان کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەستیپێکردووە، لە ئۆسلۆ چالاکی پشتگیری ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لەلایەن پلاتفۆرمی ژنی کورد و نەرویجییەکان بەرێوەچوو. لە چالاکییەکەدا کە لە بەردەم سەرۆکایەتی وەزارەتی کاری دەرەوە بەڕێوە چوو، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا.
چالاکی هۆلەندی لێدا وەرت لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و داوای لە ژنان کرد کە خاوەنداریەتی لە کەمپەینەکە بکەن.
وەرت داوای لە وەزیر ماری ئێرکەسەن کرد کە بۆ راوەستاندنی شەڕ لە کوردستان و هەرێمەکە هەنگاو بنێت و وتی، " کات کاتی بێدەنگی نییە."
' کات کاتی ئازادیە'
وەرت تیشکی خستە سەر گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، " کات کاتی ئازادی ڕێبەری گەلی کوردە. دەبێت حکومەتی نەرویج پشتگیری ئاشتی بکات لە هەرێمەکە."
بە ناوی کۆمیتەی باشوور محەمەد گەرمیانی قسەیکرد و هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان ئیدانەکرد.
' دەبێت دەستێوەردان لە دەوڵەتی تورک بکرێت'
پارلمانتاری پێشوو و نووسەر و دۆستی کوردان ئێرلێنگ فۆلکڤۆرد داوای لە ئێنە ماری ئێریکسەن کرد و وتی، " نەرویج کە ئەندامێکی کۆنسەی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، دەتوانێت بە ئاسانی ئەم هێرشە داگیرکارانە راوەستێنێت. دەوڵەتی تورک وەک هاوبەشی ناتۆ داگیرکاری کردووە و گەلێک کۆمەڵکووژیی ئەنجامداوە. نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ دەبێت دەستێوەردان بکەن."
لە چالاکییەکەدا بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ سێ سەرکردەی پیشەنگی پەکەکە ئیدانەکرا و دەستنیشانکرا کە دەوڵەتی تورک حکومەتی شەڕئەنگێزییە.
ک-ش