به‌پێی هه‌واڵێكی ژن نیوز له گوندی ساركانی گمگمی موش له ٢٢ی ته‌مموزدا سه‌ما كیسای ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كردبوو به ناوی موقدات كیسا به ئه‌شكه‌نجه گیانی له‌ده‌ستدا. به پێی زانیارییه‌كان گومان‌لێكراو موقدات كیسا كه له زۆزانه‌كان شوانی ده‌كرد به‌ر له دوو رۆژ سه‌ما و دوو منداڵه‌كه‌ی كه له ئیسته‌نبوڵ بوون بانگكردووه‌ته‌وه و سه‌مای له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ زۆزان و كوشتوویه‌تی.
سه‌ما كه كوژرا ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه به‌خاكسپێردرا.
ئه‌دیرنه
له ئه‌دیرنه‌ش پیاوێك به ناوی ئا. د ویستی هاوژینی خۆی بكوژێت. پیاوه‌كه له كه‌شانه ده‌ژی و له ٢٦ی ته‌مموز به چه‌ك چووه سه‌ر ماڵی هاوژینه‌كه‌ی كه به جیا له‌یه‌ك ده‌ژیان. ئه‌و ژنه له كاتی چوونه ناوه‌ی پیاوه‌كه بۆ ماڵه‌كه‌ی به چه‌ك هێرشی كرایه‌سه‌ر و هێرشبه‌ره‌كه له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵات.
تیمه ته‌ندروستییه‌كان ژنه برینداره‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هـ . ب