کۆردیناسیۆنی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان پاژک, بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆوە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ٤ی نیسان، لە لیدوانێکدا جەختی لەسەر تیکۆشان و بەرخودان دەکاتەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
پاژک لە لیدوانەکەیدا، ٤ی نیسانی لە ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی ئازادیخوازان و گەلی کورد پیرۆز کردووە و ڕایگەیاندوە:
- ئێمەی ژن لەبەرامبەر ژیان و تەندرووستی و ئازادی رێبەر ئاپۆ دا لە هەموو کەس زیاتر بەرپرسیارێتیمان دەکەوێتە ئەستۆ،
چوونکە ڕەنج و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بنیادنانی ژنی ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد لە سەرەتاوە تا ئێستا بەردەوامە.
پاژک، ئاماژەی بە مەترسییەکانی سەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ کردووە و ڕایدەگەیەنێت:
- تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی بێت، بێگومان مەترسییەکانیش بەردەوام دەبن.
- بۆیە دەبێت هەمووان تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ بەرفراوان بکەن
- ئێمە وەک ژنانی کورد پێویستە مەترسیەکانی سەر ژیانی رێبەر ئاپۆ جددی بیبینین و لە هەموو کەس زیاتر هەوڵ بۆ ڕەواندنەوەیان بدەین.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان پاژک، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەخت دەکاتەوە لە سەر بەردەوامی بەرخۆدان تێکۆشان و ئاماژە بەوەش دەکات:
- ژیانێکی بێ ڕێبەر ئاپۆ بەهەموو شێوەیەک ڕەتکراوەیەوە و قەبوڵکراو نییە.
- پێویستە هەموو کەسێک فەلسەفە و پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی خۆیدا بەرجەستە بکات.
هـ.هـ