"پێویستە لە دەستوور و یاساکانی سوریادا ژنان جێگەیان هەبێت"
لە فەرماندەیی یەپەژە، ڕۆهیڵات عەفرین تیشکی خستەسەر هەوڵەکان بۆ پەراوێزخستنی ژنان لە دەستووری سوریادا، ڕایگەیاند پێویستە لە دەستوور و یاسا نوێیەکانی سوریادا، ژنان ڕۆڵ و جێگەیان هەبێت.
لە فەرماندەیی یەپەژە، ڕۆهیڵات عەفرین تیشکی خستەسەر هەوڵەکان بۆ پەراوێزخستنی ژنان لە دەستووری سوریادا، ڕایگەیاند پێویستە لە دەستوور و یاسا نوێیەکانی سوریادا، ژنان ڕۆڵ و جێگەیان هەبێت.
لە وۆرک شۆپی "بە یەکگرتنی ژنان، سوریایەکی دیموکراتیک دادەمەزرێنین" کە لە حەسەکە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار ئەنجام دەدرێت، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕۆهیڵات عەفرین قسەی کرد.
ڕۆهیڵات عەفرین ڕایگەیاند ژنان لە هەر گۆڕەپانێکی ژیاندا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن و لە گۆڕەپانەکانی بەرگریدا لە بەرەکانی پێشەوەن.
فەرماندەکەی یەپەژە گوتی: "کاتێکی ڕژێمی بەعسی ستەمکار و دیکتاتۆر لە سوریا ڕووخا، ویستیمان سوریایەکی دیموکراتیک و یەکسان دابمەزرێت. بەڵام هەتەشە بە ڕێساکانی خۆی دەیەوێت ڕژێمێکی هاوشێوەی بەعس بگەڕێنێتەوە. دەیانەوێت لە دەستووری نوێی سوریادا مافی ژنان بسڕنەوە. پێویستە ئێمە وەک ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە خاوەنی ئەرک و جێگە بین. پێویستە ژنان لە تەواوی پرۆسەی نووسینەوەی دەستووری نوێدا جێگەیان هەبێت".
هەروەها جەختی کردەوە تا ژن ئازاد نەبێت، سوریایەکی دیموکراتیک و ئازاد دانامەزرێت، گوتی: "پێویستە لە دەستوور و یاسا نوێیەکانی سوریادا، ژنان ڕۆڵ و جێگەیان هەبێت. چونکە ژنان بۆ پاراستنی خاکەکەیان تێکۆشان. لە بەرامبەر ئەمەدا، پێویستە پێکەوە بەرامبەر کارە قێزەونەکانی دوژمن ڕابپەڕین".