دوێنێ شەو لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ پیرۆزکردنی ۸ ی مارس رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش، ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست لە نەتەوە جیاوازەکان، بە ئامادەبونی کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار)، ئەنجومەنی ژنانی جهان، گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی ئازادیخواز لە لەندەن گردبونەوەیەکیان لە تەلەگرافسکوێر لە ناوەڕاستی لەندەن بەڕێوەبرد.
پەیامی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی ژنان و گەنجانی شۆڕشگێر بۆ ئامادەبوان لە لایەن سۆنیا کەریمی و بەفرین-ەوە بە زمانی ئینگلیزی بۆ ئامادەبوان خوێندرایەوە .
لە پەیامی ژنانی کورددا ئاماژە بە ڕۆڵی ژنانی کورد لە مێژوودا کرا و ڕایانگەیاند، ژنانی کورد ئەمڕۆ شۆڕشگێڕ و گەریلان بۆ ئازادیی نەتەوەیەک تێدەکۆشن و بەرخۆدانی ژنانی کورد بوو بە ئیرادە و ئیلهام بۆ سەرجەم ژنانی جیهان .
هەروەها لە درێژەی پەیامەکەدا، ژنانی کورد یادی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسیان کردەوە و رایانگەیاند، سێ ژنە کورد ساڵی رابردوو لە پاریس شەهید و کۆمەڵکوژکران و ئەو کۆمەڵکوژییەیان ئیدانە کرد.
هەروەها لە پەیامەکانیاندا، باسیان لە ژنانی سیاسی و رۆژنامەنووس و بوارە جیاوازەکانی دیکە کرد، کە ئەو ژنانە لە ئێران زیندان و ئەشکەنجە دەدرێن و بەرەو سێدارەیان دەبەن، لەهەمان کاتیشدا ژنان لە تورکیا بەهەمان زیهنیەتی دەوڵەت لەلایەن فاشیزمی دەولەتی تورکەوە ڕووبەڕووی زیندانیکردن و ئەشکەنجەی دەرونی دەکرێنەوە و لە رێگەی بکەر نادیارەوە تیرۆر دەکرێن.
لە درێژەی گردبونەوەکەدا وێڕای خستنەڕووی داخوازیی جۆراوجۆر بە چەسپاندنی مافەکانی لەلایەن ژنان لە نەتەوە جیازەکانەوە، داوای ئازادی بۆ ژنە چالاکوان و سیاسیی کورد 'زینەب جەلالیان' کرا، کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا زیندانی کراوە.
ژنان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و لاتین کردبووە دروشمی یادی ۸ی مارس .
چالاکییەکە تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەردەوام بوو و چالاکییەکە بە بە گۆڤەندو دیلان کۆتایی پێهات.
ژ.ت