بە دیمەن

شاندی ژنانی سلۆڤینی سەردانی ژن تیڤییان کرد

شاندی ژنانی سلۆڤینی کە لە ١٤ کەس پێکهاتبوون سەردانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤییان کرد و دەربارەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کوردیش زانیارییان وەرگرت.

شاندی ژنانی سلۆڤینی

شاندەکەی ژنانی سلۆڤینا ڕۆژنامەنووس، خوێندکار و مامۆستا بوون. شاندەکە بە مەبەستی پشتگیری ژن تیڤی و ناسینی خەباتی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد هاتبوون. بۆ ناساندنی کار و خەباتی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد لە لایەن ڕۆژنامەنووس دەڤریم ئەرسەلان و ئایسڵ ئاڤێستا سیمینارێک پێشکەش بە شاندەکە کرا.


شاندی ژنانی سلۆڤینی بۆ ئەوەی کێشەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد لە نزیکەوە بزانن و  لە ڕاگەیاندنی سلۆڤینیا بیکەن بە ڕۆژەڤ، لەگەڵ خەباتکارانی ژن تیڤی چاوپێکەوتنێکی تایبەتیان کرد.
لە هەمان کاتدا ئەندامانی شاندەکە بۆ ئەوەی ئامانجی خۆیان  لە سەردانەکە بخەنەڕوو، بوون بە میوانی بەرنامەی بیروڕای ئازادی ژن تیڤی.