سەرنجی ژنانی تونس و فاس لەسەر ڕۆژئاوایە

چالاکوانانی ژن لە تونس و فاس بەشداری وۆرکشۆپی پشتیوانی لە ژن بوون و دەستنیشانیانکرد ئەو سیستەمەی نکۆڵی لە ژن بکات سەرکەوتوو نابێت.

چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە تونس ئومەیما ئەل جەبەنونی و ئەندامی یەکێتی ژنانی سەحراویی فاس مینا ئەبا عەلی کە بەشداری وۆرکشۆپی پشتیوانی ژن بوون، دەربارەی دۆخی ژنانی سووریا و ژنانی هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری قسەیانکرد.

ئومەیما ئەل جەبەنونی بە سەرنج خستنەسەر شۆڕش و ڕاپەڕینی ٢٠١١ی تونس دەستی بە قسەکانی کرد و دەستینشانیکرد لەو ڕاپەڕینەدا هەندێک لایەن خواستییان بوو شۆڕش لەباربەرن، کە خودی شۆڕشەکە بۆ خواستەکانی گەل بووە. ئومەیما ئاماژەی بەوەشدا بە گشتی هەموو کۆمەڵگەکانی جیهان باوەڕیان بە ئازادی و یەکسانی ژنان نییە، بەڵام ژنان لە نێو چەندین شۆڕشدا ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە.

'مافی ژنان بە یاسا دەسنیشان بکرێت'

ئومەیما ئەل جەبەنونی لە بەردەوامی قسەکانییدا جەختی لەوەکردەوە لە پێناو ئازادی و ڕۆڵی ژناندا پێویستە هەبوونی ژنان لە پەرلەمانی سووریای نوێدا بچەسپێندرێت، پەرلەمان بۆ ئازادی ژن ببێتە بنەما و لە پێکهێنانی ئازادی ژندا خاوەنی ڕۆڵێکی گەورەبێت و وتی: "ژن بە ئەزموونەکانی خۆی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دەبێت لە دەستووری نوێدا ببنە هێز. دەبێت مافەکانی ژنان بە یاسا دەستنیشان بکرێت و دەوڵەت ناچاربێت پارێزگاری لە مافەکانی ژنان بکات. کلیلی چارەسەر سووریا پێکەوەژیانی هاوبەش و یەکترقبوڵکردنە."

'ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ئیدارەیەکە مافەکانی ژنانی تێدا پارێزاوە'

ئومەیما ئەل جەبەنونی سەرنجی خستەسەر ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دەستنیشانیرکرد مۆدێلێکە وەک ئەزموونێکی پێشەنگ دەبینرێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوە و وتی: "تێکۆشان لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافەکانی ژنان وەک پرۆژەیەکی نەتەوەییە کە یەکێتی سووریا دەپارێزێت دەتوانێت سەرکەوێت."

دەبێت پارێزگاری لە مافەکانی ژنان بکرێت

مینا ئەبا عەلیش باسی لەوەکرد لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە نێو کۆمەڵگەی سووریادا هیواکان لەسەر ئازادی، فرەڕەنگی و ئارامی زیاد بوون و دەبێت حکومەتی سووریا زامنی مافەکانی ژنان بێت.

مینا ئەبا عەلی دەسنیشانیکرد دەبێت ژنانی سووریا  بتوانن بە گوێرەی گۆڕانکارییەکانی وڵات خۆیان بەڕێکخستن بکەن، زانیبێتیان نیوەی کۆمەڵگەن و لەسەر ئەم بناغەیە هەبوونی خۆیان لە دەستووری بنەڕەتی و حکومەتی نوێدا بچەسپێنن.