سوهەیلا قازی کۆچی دوایی کرد
سوهەیلا قازی کچی قازی محەمەد دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
سوهەیلا قازی کچی قازی محەمەد دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
سوهەیلا قازی کە کچی قازی محەمەد دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە مەهابادە، دوێنێ لە شاری بۆنی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. سوهەیلا قازی ١١ی تەموزی ١٩٤١ لە مەهاباد لەدایکببوو، زیاتر لە ٤٠ ساڵ بوو لە تاراوگە دەژیا.
سوهەیلا قازی ساڵی ٢٠١٠ لە ئامەد بەشداری لە کۆنفڕانسی ژنانی کورد کردبوو و ئەو کاتە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی دیجلە کردبوو و وتبووی: "زۆر تامەزرۆی گەڕانەوە بۆ وڵاتم".
هـ . ب