تاژێ چوارشەمەی سەری نیسانی پیرۆزکرد؛ خاوەنداریەتی لە چاند و باوەڕی خۆتان بکەن

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیی(تاژێ) بە پەیامێک جەژنی چوارشەممەی سەری نیسانی پیرۆزکرد. تاژێ بانگەوازی ئاراستەی کۆمەڵگەی ئێزدیی کرد لە هەر شوێنێک ژیان دەکەن خاوەنداریەتی لە چاند و باوەڕییەکانی خۆیان بکەن.یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی( تاژێ) بە بۆنەی جەژنی چوارشەممە سور پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەدا وەبیرهێنراوەتەوە کە سەرەڕای ٧٣فەرمانیش کۆمەڵگەی ئێزدی چاند، باوەڕی، مێژوو و دینی خۆیان پاراستووە و ئاماژە بە دەور و نەخشی ژنانی ئێزدی کرا.

لە پەیامەکەی تاژێدا هاتووە، " جەژن و پیرۆزییەکانی ئێزدییەکان نیشانەی خۆزا و گەردوونە. هەر جەژن خاوەن فەلسەفەی خۆزایی، گەردوونی و ژیانییە. چوارشەمە سوری نیسان یەکیک لە جەژنەکانی کۆمەڵگەی ئێزدییە کە نیشانەی دامەزراندنی گەردوونە. چوارشەمەی سور سەرساڵی کۆمەڵگەی ئێزدییە."

لە پەیامەکەی تاژێ هاتووە کە بۆ پاراستنی چاند، باوەڕی و مێژووی خۆێ ، ژنان ئێزدی بە پیشەنگایەتی  تاژێ و یەژەشە خۆیان بەرێکخستن کردووە و هەتاکوو کۆتایی بە ئەرکی پاراستنی چاندەکەیان ڕابن.

لە کۆتایی پەیامەکەی تاژێدا جەژنی جوارشەمە سور لە تەواوی ئێزدییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پیرۆزکرا وئەم بانگەوازیە ئاراستەی ئەوان کرا:

" لە چ شوێنێک هەن با بن، دەبێت کۆمەڵگەی ئێمە چاند، باوەڕی و جەوهەری ئێزدایەتی بپارێزێت. لە دژی هەرجۆرە هێرشێک ئاگادار بن، یەکدەنگی و یەکێتی خۆتان پێکبهێنن."

ک-ش