تاژێ: كۆمەڵگەی ئێزیدی و بەتایبەتی ژنان هیچ كاتێك راستیەكان لەبیر ناكەن

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی دەستنیشان دەكەن كە هەڵهاتنی پەدەكە و ئەرتەشی عێراق هۆكاری كۆمەڵكۆژی و رفاندنی هەزاران ئێزدی و كۆچبەركردنی بەسەدان هەزاری دیكە بوو. خیانەتێك دژ بەئەخلاق و ویژدانی مرۆڤیی بوو كە هیچ كاتێك لەبیر ناكرێت.

ژنانی ئێزیدی شەنگاڵ كە لەساڵی ٢٠١٤ دەستڕوشتوویەكی كەمتریان هەبوو و لەهەموو روویەكەوە رووبەرووی كۆمەڵكۆژی بوونەوە، هەرچەندە بەقورسی بریندار بوون، بەڵام ئەم كارەساتە بووە هۆی ئەوەی كە ئێدی ئەوان پاراستنی خۆیان نەدەنە دەست پیاوەكانەوە. ئەوان لەئێستادا تەڤگەرێكیان بەناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدیان هەیە كەجەخت لەسەر وەرگرتنەوەی توڵەن لەكۆمەڵكۆژكاران.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لەراگەیەندراوێكدا قۆربانیانی كۆمەڵكۆژی و شەهیدیانی بەرخۆدانی شەنگاڵی لەدژی وەحشیەتی داعش بەبیرهێناوەتەوە و رایانگەیاندوە؛ ئەوان بۆ پاراستنی لەخاكی پیرۆز و كۆمەڵگەی ئێزیدی گیانیان بەختكردوە، قارەمانانێكن كە سەری كڕنۆشیان بۆ دادەنوێنین.

تاژێ لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت:"لەبەر ئەوەی كۆمەڵكۆژی سێ ئابی ٢٠١٤ لەپێش چاوی هەموو دنیادا پێكهات، هەر بۆیەش ئەو كۆمەڵكۆژیە لەدژی هەموو مرۆڤایەتیە.

تاژێ دەڵێتیش؛ هەڵهاتنی پەدەكە و ئەرتەشی عێراق هۆكاری كۆمەڵكۆژی و رفاندنی هەزاران ئێزدی و كۆچبەركردنی بەسەدان هەزاری دیكە بوو. خیانەتێك دژ بەئەخلاق و ویژدانی مرۆڤیی بوو كە هیچ كاتێك لەبیر ناكرێت.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی تاژێدا هاتووە؛ بەئامانج گرتنی ژنان و منداڵان وەكو ئامانجی سەرەكی كۆمەڵكۆژیەكە، ئەو راستیە پشتڕاست دەكاتەوە كە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی كۆمەڵگە ئێزیدی بووە.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی باس لەدەستوەردانی بەپەلەی گەریلاكانی پەكەكە و تێكۆشەرانی یەكینەكانی پاراستنی گەلی رۆژئاوا بۆ پاراستنی شەنگاڵ دەكەن و دەڵێن؛ كۆمەڵگەی ئێزیدی و بەتایبەتی ژنانی ئێزیدی هیچ كاتێك ئەو راستیە لەبیر ناكەین. قەرزدارباری ئەوان و رێبەر ئاپۆ و شەهیدانین. دۆزەكەی ئەوان، دۆزی ئێمەیە.

هاوكات هەر لەراگەیەندراوەكەی تاژێدا هاتووە؛ تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی پێداگری لەسەر هەوڵدان بۆ رزگاركردنی هەمو ئەو ژنە ئێزیدیانەی لەدەستی داعشدان و پاراستن و بەفەرمی ناساندنی خۆبەرێوەبەری شەنگاڵ دەكاتەوە و بەپێویستی دەزانێت هەوڵەكان بەبەرێكخستن كردنی و پتەوكردنی رێكخستنە كۆمەڵایەتیەكان بەهێزتر بكرێت.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی دەستنیشان دەكات كە بەئێرادەیەكی پوڵائین خۆمان دەپارێزین و سەرەڕای پۆچەڵكردنەوەی پیلانگێڕیە هەنوكەیەكان، رێگە نادەین كۆمەڵكۆژیەكی تر لەشەنگاڵ پێكبێت. و ئاماژە بەسەوز بوونی هەر گیایەك لەسەر ریشەكەی خۆی دەكەن و داوا لەهەموو ئەو ئێزیدیانە دەكەن كە بەوڵاتانی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، بگەڕێنەوە بۆ سەر خاكی باو و باپیرانیان.

ژ.ت