تەژەئا بەڕێزەوە دایکە ئوەیشی بیرهێنایەوە
تەژەئا یادی دایکە ئوەیش، دایکی ڕێبەر ئاپۆیی کردەوە و گوتی: "هیواکانی ئاشتی و ئازادی تەواوی دایکانمان کە بوون بە دەنگی ئاشتی، بە بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەدی دێنین."
تەژەئا یادی دایکە ئوەیش، دایکی ڕێبەر ئاپۆیی کردەوە و گوتی: "هیواکانی ئاشتی و ئازادی تەواوی دایکانمان کە بوون بە دەنگی ئاشتی، بە بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەدی دێنین."
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە بۆنەی ٣٢ ساڵەی کۆچی دوای دایکی ڕێبەر ئاپۆ، ئوەیش ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیانداراوەکەدا ئاماژە بە پیرۆزی ئەرکی دایکایەتی لە خاکی کوردستاندا کراوە و هاتووە: "دایکایەتی لە کوردستاندا پێش هەموو شتێک سەرهەڵدانە لە دژی کۆیلەبوون و ئافراندنی هێزی ژیانی ئازادە. دایکە ئوەیش کە ڕوحی کردەوە بە بەری سەرهەڵدان، یەکەم زانینی بەرخۆدانی ژنانی گواستووەتەوە، هیوای ژیانێکی ئازادیی گەلەکەی زیادکردووە و بووە پێشەنگەی ژیانەوە لە کوردستان."
لە بەردەوامییدا هاتووە: " شوناس و هەڵوێستی ئەو ژنە ئازادەی کە لە ڕێگەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنانەوە بەرگری لە ناسنامەکەی دەکات، جێگەی خۆی لە جیهانی ئەمڕۆدا، لە هەمووی زیاتر قەرزاری دایکە ئوەیشە. دێڕی ئەو ژنە ئازادەی کە لە کەسایەتی دایکە ئوەیشدا لە بەرامبەر هێزە کۆنەپەرستەکانی جیهاندا هەڵوێست وەردەگرێت، دایک وەک تەنها ڕۆحێکی بایۆلۆژی نابینێت، بەڵکو بە هیوا و وروژاندنەوە پێشوازی لەم بەهارە دەکات بۆ ڕێنێسانسێکی نوێ بە زانستەکەی، لەگەڵ ئەو خەباتەی کە پێکەوەژیانی ئازاد دەکات، لەگەڵ هەڵوێستی سازشنەدەرانەی لە دژی فاشیزم و کۆلۆنیالیزم."
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بونیادنانی ژیانێکی نوێ و کۆمەڵگەی ئازاد کراوەتەوە و هاتووە: " وەک هێزێکی پێشەنگ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی، بەو نەریتە دێرینەی بەرخۆدان کە لە دایکانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، لە هەموو کاتێک زیاتر لە بنیاتنانی ژیانێکی نوێ و کۆمەڵگەیەکی ئازاد نزیک بووینەوە. پابەندبوون و پێداگریمان لەسەر بنیاتنانی ئایندەیەکی ئازاد لەسەر بنەمای زانینی مێژوو لە هەموو کاتێک بەهێزترە، پابەندبوونمان لە هەموو کاتێک زیاترە. بێگومان خیانەت لەم نەریتە ناکەین کە ئێمەی گەیاندۆتە ئەم ڕۆژانە و یاسای دایکایەتی و خەباتی خۆمان بۆ بەردەوامکردنی هێڵی ژن لەسەر ئەم خاکە بەرز دەکەینەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر نەریتی دایکانی کورد کراوەتەوە و هاتووە: " لەسەر ئەم بنەمایە، بە سوپاس و ڕێزێکی زۆرەوە هەموو ئەو دایکانەمان کە فەرهەنگی بەرخۆدانیان بۆ ئێمە گواستووەتەوە، سەرەڕای هەموو سەختییەکانی شەڕ تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش دەستبەرداری خەباتی خۆیان نەبوون و گیانیان لە پێناو ئەو خەباتە بەرزەدا بەخشیوە، لە کەسایەتی دایە ئوەیش و دایە ساکینەدا یاد دەکەینەوە، بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە کە هیوای ئاشتی و ئازادی هەموو دایکانمان کە دەنگی ئاشتین، بە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی کە ئێمە تەلارسازەکەی دەبین، بەدی دێنین".