وۆرکشۆپی ژنۆلۆژی: لە دژی توندوتیژییەکان تێکۆشانی زیاتربکەین

وۆرکشۆپی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە وان دەستیپێکرد و پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان درا.

وۆرکشۆپی ژنۆلۆژی بە ناونیشانی "لە سەدەی ٢١یەدا سیاسەتی تێکۆشان لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو و شێوازەکانی" بەشداری چەندین کەس لە پەرلەمانتاران و هاسەرۆکانی پارتەکان دەستیپێکرد، کە هاسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان چیدەم کلیچگون ئوچاریشی تێدایە.

لە هۆڵی وۆرکشۆپەکە پانکارتی "لە سەدەی ٢١دا سیاسەتی تێکۆشان لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو و شێوازەکانی" هەڵواسرابوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا ئەندامی لیژنەی وەشانی گۆڤاری ژنۆلۆژی دەریا ئایدن بە یادکردنەوەی ناگیهان ئاکارسەل دەستی بەقسەکانی کرد و وتی: "لەمرۆدا لە هەموو جێگەیەکی جیهاندا ژنان ڕوبەڕووی دەستدرێژی بەکۆمەڵ دەبنەوە، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا بگات بە ئەوروپا لە بەرەی پێشەوەی بەرخۆداندا شەڕدەکەن. بەڵام لە ئێستادا بەرەی پیاوسالاری هەموو دەستکەوتەکانی ژنان دەکاتەئامانج."

لە بەردەوامیدا وتیشی: "دوای دانانی قەیوم لە ساڵی ٢٠١٦دا پێش بە دامەزراوە و کۆمەڵەکانی ژنان گیرا. هەربۆیە ژنۆلۆژی هەوڵدەدات بە میراتی زانستی ٥٠ ساڵەی ژنەوە خەباتێکی نوێی تێکۆشان بئافرێنێت. ژنۆلۆژی هەوڵدەدات لێکۆڵینەوەی کۆدەکانی پێنج هەزارساڵەی باوکسالاری بکات، ئامانجێتی زانستی ئازدکردنی ژن پێشکەش بکات."

لە کۆتایی قسەکانیدا دەریا سەرنجی خستەر ١٠ ساڵەی ژنۆلۆژی و گرنگی وۆرکشۆپەکە بۆ خەباتی ژنان.

وۆرکشۆپەکە بەردەوامە...