ئاماری کۆمەڵکوژی و پێشلکارییەکانی دژ بە ژنان لە کوردستان بڵاوکرایەوە

لقی ئیهەدەی ئامەد ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵیکدا لە کوردستان بەلانی کەمەوە ١١٤ ژن کوژراون. ئیهەدە دەسنیشانیکرد بە سەپاندنی قەیوم ڕێژەی توندوتیژییەکان لە دژی ژنان زیادی کردووە.

کۆمسیۆنی ژنانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە بینای کۆمەڵەکە ڕاپۆرتی ساڵێکی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی لە شارەکانی کوردستان ئاشکرا کرد. ئەسرا ساچاکلدر ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری لقی ئیهەدەی ئامەد ڕاپۆرتەکەی خوێندەوە و هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنانانی ئاشکرا کرد.

خستنەڕووی هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان:

ساچاکلدر لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا توندوتیژییەکانی دژ بە ژن تەنها لە ڕووی جەستەییەوە ئەنجام نادرێت، لە هەمانکاتدا بە هەموو شێوەیەک توندوتیژی لە ڕووی دەرونی، ڕەگەزی، ئابووری، کۆمەڵایەتییەوە ئەنجام دەدرێت. ڕوونیشیکردەوە توندوتیژییەکانی ناوەوەی بنەماڵەکان لە لایەن کۆمەڵگە و دەوڵەتەوە وەک 'کێشەی بنەماڵەیی' تەماشا دەکرێت و بڕیاری کشاندنەوە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بووەتە هۆکاری پەرەسەندنی توندوتیژی و نایەکسانی ڕەگەزی.

ئەسرا ساچکلدر ڕاشیگەیاند، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد هۆکارێکی دیکەی توندوتیژییەکانە لە دژی ژنان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و ئەمەی وت: "سەپاندنی قەیوم لە دژی شارەوانییە کوردییەکان هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکانە لە دژی ژنان  بەگشتی و ژنانی زیندانیکراو بە تایبەتی."

خستنەڕووی ئامارەکان:

لە دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەوە، لە لایەن پارێزەر بەفرین ئەلچی-یەوە ڕیزبەندی و ڕێژەی توندوتیژییەکانی خستەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا بە شێوەیی ڕیزبەندی ناوی ئەو شارانە خراوەتەڕوو کە زۆرترین ڕێژی توندوتیژییان تێدا ئەنجام دراوە؛ ڕحا (٢١)، ئامەدە (١٦)، مێردین (١٣)، وان (١٠) و دیلۆک (١٠).

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەم زانیارانەش خراوەتەڕوو:

*لە هەرێمەکەدا بەلانی کەمەوە ٣٩ ژن لە ژێر بارودۆخی گوماناوییدا گیانیان لەدەستداوە.

*بەلانی کەمەوە ٧ ژن پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە.

*لە هەرێمەکەدا بەهۆی توندوتیژی بنەماڵییەوە بەلانی کەوە ٤٩ ژن گیانیان لە دەستداوە و ١٢ ژنیش بریندار بوون.

*لە هەرێمەکەدا بە هۆکاری توندوتیژی کۆمەڵایەتی بەلانی کەمەوە ١٩ ژن گیانیان لەدەستداوە، بەلانی کەمەوە ١٦ ژن برینداربوون و بەلانی کەمەوە ژنێک ڕووبەڕووی دەستدرێژی بووەتەوە.

*لە هەرێمی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ بەلانی کەمەوە ٦٨ ژن کە ترانس جێندەرێک (ڕەگەز گۆڕاو)ێکی تێدایە لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی پیاوانەوە و لە ناو کۆمەڵگادا کوژراون و ٧ ژنی دیکەش بە هۆکاری هەوڵدان بۆ خۆکوشتن ئەشکەنجە دراون.

*بەم شێوەیە لە ناو ساڵێکدا بەلانی کەمەوە مافی ژیانی ١١٤ ژن پێشێلکراوە.

*بەلانی کەمەوە ٥٧ ژن لە ماڵەوە کوژراون یان بە مردوویی دۆزراونەتەوە.

*بە گشتی ژنان لەلایەن کەسوکار و هاوژینەکانییانەوە کوژراون.

*چەندین ژن بە هۆکاری داواکردنی جیابوونەوە کوژراون.