ئه‌نجومه‌نی ژنانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یوه‌ست به ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌ل كه پارێزبه‌ندی لێسهنرابووهوه و دوێنێ ده‌ستگیركرا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ سوله‌یمان سۆیلوی دایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به ناونیشانی "سه‌مرا گوزه‌ل ئیراده‌ی ئێمه‌یه" به‌م جۆره هاتووه: "له ئه‌نجامی ئامانجنیشاندانی هاوپه‌یمانی پیاوانه‌ی ئاكه‌په و مه‌هه‌په، له بۆسه‌یه‌كی چه‌په‌ڵدا جارێكی تر ئازادی په‌رله‌مانتاری ئامه‌دمان سه‌مرا گوزه‌ل زه‌وت كرا. وه‌ك ئه‌و گه‌مانه‌ی ده‌سه‌لات كه بێ ئه‌نجام بوون ئه‌مڕۆش ناگاته ئه‌نجام".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌ڵامی سوله‌یمان سۆیلو بۆ بهئامانجگرتنیش درایه‌وه و به‌م جۆره هاتووه، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له ناو هه‌موو جۆره تاوانێكدایه، بێسه‌روبه‌ر ده‌سوڕێنه‌وه و تاوان ده‌كه‌ن. ئه‌و وه‌زیره‌ی كاروباری تاوانه‌كان كه په‌رله‌مانتارانمان ده‌كاته ئامانج وشیار ده‌كه‌ینه‌وه، نه ژنان، به‌ڵكو بكوژان بگرن. ئێوه ناتوانن تاوانه‌كانی سه‌ر هه‌ژماره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه هانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی، ره‌گه‌زپه‌رستی و دوژمنایه‌تی ژنان ده‌ده‌ن بگرن.
ژنان هه‌رگیز چۆك به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێوه داناده‌ن. ئێمه له هه‌ر شوێنێك كه تێیداین ده‌ڵێیین، ‘سه‌مرا گوزه‌ل ئیراده‌ی ئێمه‌یه‘. ده‌سه‌ڵاتێك كه هه‌موو جار دوژمنایه‌تی ژنان به‌رجسته ده‌كات با باش ئه‌مه بزانێت كه ژنان هه‌رگیز ناچه‌وسێنه‌وه. سه‌مرا گوزه‌ل ئیراده‌ی گه‌له، ئیراده‌ی ژنانه".
هـ . ب