یەکێتی ژنانی کوردستان: هاوکارییەکانمان زیاتر بۆ پێداویستییەکانی ژنانە
یەکێتی ژنانی کوردستان لە رێگەی کەمپینی هاناوە هاوکاری پێسکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و داوای هاوکاری لە هەمووان کرد.
یەکێتی ژنانی کوردستان لە رێگەی کەمپینی هاناوە هاوکاری پێسکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و داوای هاوکاری لە هەمووان کرد.
دوای بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە تورکیا، لە باشوری کوردستان لە زۆر شوێن هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کۆکرایەوە.
یەک لەو ناوەندانە کە لەلایەن هەندێک رۆشنبیر و چالاکوانی سیاسییەوە لە کارگەی جگەرەکەی سلێمانی بە ناوی هانا دەستی پێکراوە، هاوکاری بۆ لێقەوماوان کۆدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکێتی ژنانی کوردستانیش هاوکارییەکانی خۆی گەیاندە ئەو ناوەندە.
'ئەرکێکی مرۆیی، ئەخلاقی و نەتەوەییە'
لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی کوردستان کنێر عەبدوڵا قسەی کرد و وتی، "هاوخەمی و پشتیوانی خۆمان پێشکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەکەین. ئێمە ئەو هاوکارییە وەک ئەرکێکی مرۆیی، ئەخلاقی و نەتەوەیی دەبینین. لە رێگەی کەسانی دەوڵەمەند، هەروەها رێکخراو و کەپمینی جیاجیاوە و ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزە بکەین".
'هاوکارییەکانی ئێمە زیاتر تایبەتە بە پێداویستییەکانی ژنان'
لەبارەی ئەو هاوکارییانەی کردوویانە کنێر عەبدوڵا وتی، "لە وەها کارەساتێکدا پێویستی بە هەموو شتێک هەیە. هەر بۆیە وەک یەکێتی ژنانی کوردستان ئێمەش هاوکاری خۆمان پێشکەش کردکە پێداویستییەکانی ژنان، منداڵان و خوراکە. ٥٠ کارتۆنمان هێنا، ئەوە بەشێک لە هاوکارییەکانمانە. هەر کارتۆنێک پێویستی سەرەتایی تا خۆراکی تێدا ئامادە کراوە".
هـ . ب